نەتەوە یەكگرتووەكان: رۆژهەڵاتی ناوەڕاست یەكێكە لە مەترسیدارترین ناوچەكان بۆ رۆژنامەنووسان
هەژار
٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
٦٠
نەتەوە یەكگرتووەكان دەڵێت رۆژهەڵاتی ناوەڕاست یەكێكە لە مەترسیدارترین ناوچەكانی جیهان بۆ رۆژنامەنووسان بە درێژایی مێژوو.
فۆڵكەر تورك سەرۆكی كۆمیسیۆنی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، بەردەوامی گرژی و ئاڵۆزییەكانی ناوخۆی وڵاتان و لە نێوان وڵاتانیش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وایكردووە ئەو ناوچەیە ببێتە یەكێك لە مەترسیدارترین ناوچەكانی جیهان بۆ رۆژنامەنووسان بە درێژایی مێژوو.
وتیشی، تەنها لە ماوەی ئەمساڵدا ٦١ رۆژنامەنووس لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كوژران، كە ئەوەش ژمارەیەك مەرسیدارە و لە ساڵی رابردووش هەر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ٧١ رۆژنامەنووس و كارمەندی دەزگاكانی راگەیاندن كوژران و زیاتر لە ٣٠٠ رۆژنامەنووسیش زیندانیكردان كە تائێستاش ژمارەیەك ئازادنەكراون و لە زینداندان.