جیهان

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پەیامێکیدا بە بۆنەی رۆژی جیھانی ئازادی رۆژنامەگەری رایگەیاند، تائێستاش لە ھەموو وڵاتانی جیھان رۆژنامەنووسان بەدەست رێگریکردن و ئازاردان و ھەڕەشەکردنەوە دەناڵێنن و لەسەر کارەکانیان دەستدرێژییان دەکرێتەسەر و ھەڕەشەیان لێدەکرێت و بەندیش دەکرێن، کەئەوەش پێشێلکردنی مافەکانیانە و پێویستە ھەموو ئەو پێشیلکارییانە رابگیرێن.

گۆتێرێس داواشی لە رۆژنامەنووسان کرد لەکاتی بڵاوکردنەوەی ھەر بابەتێکدا پشت بەسەرچاوەی رەسمی زانیاری دروست و باوەڕپێکراو ببەستن، چونکە زۆربوونی سەرچاوەکانی گەیاندن بەتایبەتیش تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەھۆی بڵاوکردنەوەی زانیاری ناڕاست و بێبنەما بوونەتە ھۆی نائارامی تێکدانی ھەموو بوارەکانی ژیان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کەمال کڵیچدارئۆغڵو کاندیدی ئۆپۆزسیۆن بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا لە میانی بانگەشەیەکی جەماوەریدا لە شاری مانیسا رایگەیاند، کار بۆ دروستکردنی مێژوویەکی نوێ دەکات کە لە تورکیادا ھەمووان پێکەوە بە ئارامی بژین.

وتیشی، بەڵێندەدات پڕۆژەی خزمەتگوزاری بگەیەنێتە ھەموو گوندێکی تورکیا و پشتیوانی دەوڵەتیش بۆ جوتیاران زیاتر دەکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھەواڵی سانای سەر بە حکومەتی سوریا بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ھێرشیانکردووەتەسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەلەب و بەھۆیەوە چوار سەربازی سوریا کوژراون و پێنج سەربازی دیکە و دوو مەدەنیش برینداربوون.

ئاماژە بەوەشکراوە، ھێرشەکە زیانی ماددی زۆری بە فڕۆکەخانەی حەلەب گەیاندووە و گەشتەکانی فڕۆکەخانەکەش راگیراون.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤیش رایگەیاندووە، ئامانجی ھێرشەکە کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی بووە لە فڕۆکەخانە حەلەب کە بەھۆیەوە ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە.

بەپێی ھەندێک لە راپۆرتەکان، جگە لە فڕۆکەخانەی حەلەب، فڕۆکەکانی ئیسرائیل دامەزراوەیەکی سەربازیی وەزارەتی بەرگری سوریایان لە ناوچەی سەفیرەی پارێزگای حەلەب بە ئامانج گرتووە و ھێرشەکە زیانێکی زۆری لێکەوتووەتەوە.

ئەم ھێرشەی ئیسرائیل لەکاتێکدایە، بڕیارە سبەینێ ئیبراھیم رەئیسی بە یاوەری وەفدێک بە سەردانێکی دوو رۆژە بگاتە سوریا و لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا و لێپرسراوانی ئەو وڵاتە سەبارەت بە پەرەپێدانی پەیوەندییە سیاسی و ئابۆرییەکانیان گفتوگۆ بکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ماسیو میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، واشنتۆن داوا لە سەرکردە سیاسییەکانی لوبنان دەکات ھەنگاوی جدی و بەپەلە بنێن بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکی وڵات، لەپێناو ئەنجامدانی ئەو چاکسازییانەی پێویستن و کۆتایی بە قەیرانی ئابوری بھێندرێت. داواشیکرد سەرکردەکانی لوبنان بەرژەوەندییە کەسییەکانیان نەخەنە پێش بەرژەوەندی گەل و وڵاتەکەیان. 

لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە، ویلایەتی "میشێل عەون" سەرۆکی پێشووی لوبنان کۆتایی ھاتووە، پەرلەمانی لوبنانیش بەھۆی دابەشبوونی سیاسییەوە، ١١ جار شکستیھێناوە لە ھەڵبژارنی سەرۆک. 
حزبوڵای لوبنانیش لەگەڵ ھاوپەیمانەکانی پشتیوانی "سلێمان فەرەنجیە" دەکات بۆ گەیشتن بە سەرۆکایەتی وڵات، کە کەسایەتییەکی نزیکە لە سوریا. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جۆن کێربی رێکخەری پەیوەندییە ستراتیژییەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، بەپێی ئەو زانیارییە ھەواڵگرییانەی کۆیان کردوونەتەوە، مەزەندە دەکەن رووسەکان لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردووەوە تائێستا ١٠٠ ھەزار قوربانییان داوە، لەو ژمارەیەش ٨٠ ھەزار سەربازیان برینداربوون و ٢٠ ھەزار کەسیشیان کوژراون.

وتیشی، نزیکەی نیوەی ئەو ٢٠ ھەزار سەربازەی روسیا کە کوژراون، چەکداری بەکرێگیراوی ڤاگنەر بوون، کە تاوانبارانی پێشوون و لە زیندانەکانی سەرتاسەری رووسیاوە کۆکراونەتەوە. 

ئەو بەرپرسەی کۆشکی سپی دەشڵێت، ھێرشەکانی روسیا لە مانگی رابردوودا لە دۆنباس تا رادەیەکی زۆر شکستیانھێناوە، چونکە سیستمی بەرگریی ئۆکراین ھێشتا تائاستێکی زۆر کاریگەرە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ژەنراڵ کینیز ماکێنزی فەرماندەی پێشوی فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمریکا رایگەیاند، لە چوارچێوەی بەردەوامی بەدواداچوون و چاودێریکردنی ئێران بۆیان دەرکەوتووە ئەو وڵاتە رۆژ لەدوای رۆژ ژمارەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە ھێرشبەر و جەنگییەکانی زیاتر دەکات، لە ئێستاشدا گەیشتووەتە ئاستێک لەماوەی ١٠ ساڵی رابردوودا و تائێستا سەرجەم کۆگا سەربازییەکانی پڕکردووە لەو فڕۆکانە و مووشەکەکانی کروز و بالیستی، ئەوەش ھەڕەشە و مەترسییەکی ئەمنی جدییە لەسەر ئاسایش و سەقامگیری وڵاتانی ناوچەکە.

وتیشی، ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی بە وردی چاودێری ئێران دەکەن، بەڵام تواناکانیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی فڕۆکە جەنگییەکان و مەترسییە ئەمنییەکانی ئێران جیاوازە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆککۆماری تورکیا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنێکی دەزگای ھەواڵگریی نیشتمانیی تورکیادا لە سوریا، ئەبو حسێن قوڕەیشی سەرکردەی چاوەڕوانکراوی داعشیان کوشتووە.
رۆژی ٣٠ی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو، داعش کوژرانی ئەبو حەسەن ھاشمیی قوڕەیشی سەرکردەی گرووپەکە و دانانی ئەبو حسێن قوڕەیشی لە جێگەی راگەیاند.

ھاوکات ئاژانسی فرانس پرێسی فەڕەنسی بڵاویکردەوە، رۆژی شەممە ئەفسەرەکانی دەزگای ھەواڵگیریی تورکیاو پۆلیسی خۆجێیی سەر بە تورکیا، ناوچەیەکیان لە شارۆچکەی جندرێس لە سنووری عەفرین داخستووە، دانیشتووانی ناوچەکەش ئاشکرایان کردووە، ئۆپراسیۆنەکە لە کێڵگەیەکدا ئەنجامدراوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ئەردۆغان" لەڕێی کەناڵە ناوخۆییەکانی تورکیاوە سەبارەت بە رەوشی تەندروستی خۆی رایگەیاند، ھەفتەی رابردوو دووچاری ڤایرۆسی گەدە بوو، بەڵام لە ئێستادا ھەست بە باشی دەکات و بەردەوامی دەدات بە بانگەشەی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا، کە ١٤ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت. 

ئێوارەی چوارشەممەی ھەفتەی رابردوو، "ئەردۆغان" لە کاتی چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا باری تەندروستی تێکچوو بەھۆیەوە بەرنامەکە بۆ ماوەی ١٥ خولەک راگیرا، دواتر وتی کە تووشی ڤایرۆسی گەدە بووە و لەسەر رێنمایی پزیشکەکەی پشووی وەرگرت و بەشداری بانگەی ھەڵبژاردنەکانیشی نەکرد. 

لە دوای نەخۆش کەوتنیشیەوە، بەشداری دوو بانگەشەی ھەڵبژاردنی کردووە، کە دوایینیان کۆبوونەوەیەکی جەماوەری گەورە بوو، لە ئەنقەرە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەکەدا وەزیرانی دەرەوەی سوریا و عێراق و میسر و سعودیە بەشدار دەبن و پلانی ئوردن بۆ چارەسەری سیاسی قەیرانی سوریا و گەڕانەوەی بۆ کۆمکاری عەرەبی تاوتوێ دەکەن، ئەوەش لە چوارچێوەی خێراکردنی ھەوڵەکانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ سوریا، کە زیاتر لە ١٠ ساڵە پچڕاوە. 

ئەو کۆبوونەوەیە دوو ھەفتە لە دوای کۆبوونەوەیەکی دیکەی ھاوشێوە دێت، کە لە شاری "جەدە"ی سعودیە لە نێوان ئەنجومەنی ھاریکاری کەنداو و وڵاتانی میسر و ئوردن و عێراق بەڕێوەچوو، بەڵام رێککەوتن سەبارەت بە گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی، نەکرا. 

بەپێی دەستپێشخەرییەکەی ئوردن، داوا لە دیمەشق دەکرێت بەپێی نەخشەڕێگەیەک خۆی لەگەڵ حکومەتی وڵاتانی عەرەبی تێکەڵ بکاتەوە، ھەروەھا بابەتی چارەسەرکردنی پرسی کۆچبەران و چارەنووسی ھەزاران دەستگیرکراو و بێسەروشوێن و بەقاچاغبردنی ماددە ھۆشبەرەکان لەنێوان سوریا و وڵاتانی کەنداو، بوونی چەکدارە ئێرانییەکان لە سوریا، تاوتوێ دەکرێن. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کەنعانی لە کۆنفرانسی ھەفتانەیدا رایگەیاند، سەردانەکەی "د.لەتیف رەشید" سەرۆک کۆماری عێراق بۆ ئێران لە چوارچێوەی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵاتدا بووە و بابەتی ھاوبەش و ناوچەیی و جیھانی باسکراون. 

وتیشی، پرسی ئاو بابەتێکی دوو لایەنەیە و پێویستی بە ھاوکاری ناوچەیی ھەیە، بەڵام دانوستانی باش لەنێوان سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆک کۆماری ئێران لەوبارەیەوە کراوە. 

"کەنعانی" ھیواشی خواست لە بابەتی ئەمن و ئاسایشی سنورەکان ھاوکاری زیاتر لە نێوان تاران و بەغداد ھەبێت و گرفتەکان لەوبارەیەوە چارەسەر بکرێن. 

 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە، باربرا لیف یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری خۆرھەڵاتی دوور بە سەرۆکایەتی وەفدێک سەردانێکی رەسمی بۆ عێراق و ئوردن دەستپێکردووە و ئامانجی سەرەکی سەردانەکەش پەیوەندییەکانی نێوان واشنتۆن لەگەڵ ئەو وڵاتانە و ھاوکارییە ئابووری و ئاستەنگ و گرفتە ئەمنییەکان لە خۆدەگرێت و لەسەرەتاشدا سەردانی ئوردنی کردووە.

راشیگەیاندووە، سەردانی وەفدەکەی ئەمریکا تا ٥ی ئەم مانگە بەردەم دەبێت و لە عێراقیش لەسەر دۆسێ ئابووری و ئەمنییەکان لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای عێراق کۆدەبێتەوە، بڕیاریشە ئەو وەفدە سەردانی ھەرێمی کوردستانیش بکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی ھەواڵی میدیاکان، سوپای سودان ھێرشی چڕی زەمینی و ئاسمانی کردووەتەسەر ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی ھێزەکانی پشتیوانی خێرا لە خەرتوم، ھاوکات شاری ئوم دەرمان بەچری بۆردومانکراوە، سوپای سودانیش بەوە تۆمەتبار کرا کە نەخۆشخانەی ئوم دەرمانی کردووەتە ئامانج و بەھۆیەوە ژمارەیەک ھاووڵاتی کوژراون و برینداربوون.

 لە کاردانەوەی شکاندنی ئاگربەستدا، جۆن کێربی وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا داوای لە ھەردوو لایەنی شەڕکەر کرد رێز لە ئاگربەست بگرن و پێکدادانەکان رابگرن، راشیگەیاندووە، ئاگربەست لە سودان توندوتیژییەکانی کەمکردووەتەوە.

لە لایەکی ترەوە، کۆمسیۆنی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، تائێستا زیاتر لە ٨٠٠ ھەزار سودانی ئاوارەبوون و پێویستییان بە کۆمەکی مرۆییە. 

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکانیش بۆ کاروباری سودان رایگەیاند، ھەردوو لایەنی شەڕکەر رازیبوون نوێنەرانیان رەوانە بکەن بۆ وتوێژ و لێکنزیک کردنەوەی بۆچوونەکانیان بە مەبەستی کۆتاییھێنان بە قەیرانی ئەو وڵاتە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەحید جەلال زادە سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، لەچوارچێوەی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەی نێوان ئێران و سعودیە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان، سەرجەم ئامادەکاری و کارەکانی تایبەت بە کردنەوەی باڵیۆزخانەی ھەردوو وڵات لە تاران و ریاز کۆتاییھاتووە، لەچەند رۆژی داھاتووشدا ھەردوو باڵیۆزەکانیشیان دیاری دەکەن.

وتیشی، سیاسەتی ئێران لەئێستادا بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی تەنھا سعودیە ناگرێتەوە، بەڵکو سەرجەم ئەو وڵاتانە دەگرێتەوە کە ناکۆکی لەنێوانیاندا ھەیە بەو مەرجەی ئەو وڵاتانەش ئامادەبن پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تاران ئاسایی بکەنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حسێن ئەکبەری، باڵیۆزی ئێران لە دیمەشق، بە ئاژانسی رەسمیی ئێرانی راگەیاند، رۆژی چوارشەممە ئیبراھیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران، سەردانی سوریا دەکات، سەردانەکەشی بە "زۆر گرنگ " ناوبرد، ئەوەش بە لەبەرچاووگرتنی ئەو گۆڕانکاری و پێشھاتانەی لە ناوچەکەدا روو دەدەن.

ھەفتەی رابردوو حسێن ئەمیر عەبدوڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران، رایگەیاند، سەرۆک کۆماری ئێران پلانی ھەیە سەردانی سوریا بکات.

سەردانەکەی رەئیسی بۆ دیمەشق دەبێتە یەکەم سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ سوریا، لە دوای دەستپێکردنی قەیرانی ئەو وڵاتە لە ساڵی ٢٠١١.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیای ئەمریکا بڵاویکردەوە، لە شاری کلیڤلاندی سەر بە ویلایەتی تەکساس لە ناو ماڵێکدا تەقە کراوە و بەھۆیەوە پێنج کەس کوژراون کە یەکێکیان منداڵێکی تەمەن ٨ ساڵ بووە، ھەروەک چەند کەسێکیش برینداربوون.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، تەقەکەرەکە کاریگەری ماددە ھۆشبەرەکانی لەسەر بووە و ھەڵاتووە، تا ئێستاش دەستگیر نەکراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رەئیسی لە میانی بەسەرکردنەوەی پارێزگای خوزستان لە باشوری خۆرئاوای وڵاتەکەی رایگەیاند، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئێران و وڵاتانی عەرەبی چوار بۆ پێنج ھێندە زیادی کردووەو خوزستان توانای پێویستی ھەیە بۆ پەرەپێدانی بازرگانی دەرەکی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی لە کەنداو.

وتیشی، ھێڵی شەمەندۆفێری ( شەلەمچە- بەسرە) خواستێکی دوورمەودای دانیشتوانی خوزستان و عێراقە و بەتەواوکردنی دەبێتە بناغەیەک بۆ ئاسانکاری کارە بازرگانییەکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...150151152153154...418