وەحید جەلال زادە سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، لەچوارچێوەی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەی نێوان ئێران و سعودیە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان، سەرجەم ئامادەکاری و کارەکانی تایبەت بە کردنەوەی باڵیۆزخانەی ھەردوو وڵات لە تاران و ریاز کۆتاییھاتووە، لەچەند رۆژی داھاتووشدا ھەردوو باڵیۆزەکانیشیان دیاری دەکەن.

وتیشی، سیاسەتی ئێران لەئێستادا بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی تەنھا سعودیە ناگرێتەوە، بەڵکو سەرجەم ئەو وڵاتانە دەگرێتەوە کە ناکۆکی لەنێوانیاندا ھەیە بەو مەرجەی ئەو وڵاتانەش ئامادەبن پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تاران ئاسایی بکەنەوە.