سەرۆککۆماری تورکیا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنێکی دەزگای ھەواڵگریی نیشتمانیی تورکیادا لە سوریا، ئەبو حسێن قوڕەیشی سەرکردەی چاوەڕوانکراوی داعشیان کوشتووە.
رۆژی ٣٠ی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو، داعش کوژرانی ئەبو حەسەن ھاشمیی قوڕەیشی سەرکردەی گرووپەکە و دانانی ئەبو حسێن قوڕەیشی لە جێگەی راگەیاند.

ھاوکات ئاژانسی فرانس پرێسی فەڕەنسی بڵاویکردەوە، رۆژی شەممە ئەفسەرەکانی دەزگای ھەواڵگیریی تورکیاو پۆلیسی خۆجێیی سەر بە تورکیا، ناوچەیەکیان لە شارۆچکەی جندرێس لە سنووری عەفرین داخستووە، دانیشتووانی ناوچەکەش ئاشکرایان کردووە، ئۆپراسیۆنەکە لە کێڵگەیەکدا ئەنجامدراوە.