کوردستان

لاھور شێخ جەنگی ھاوسەرۆکی یەکێتی خانەوادەی شەھید موحسین حاجی حسێن بەسەر دەکاتەوە، لەیەکەم رۆژی جەژندا لاھور شێخ جەنگی ھاوسەرۆکی یەکێتی خانەوادەی شەھید موحسین حاجی حسێن لە قەزای رواندز بەسەر کردەوە و پشتیوانی خۆی بۆ خێزانەکەی دەربڕی و رایگەیاند، منداڵەکانی شەھید موحسین وەک منداڵە سەیریان دەکەم،  شەھید موحسین  ئەو  پێشمەرگەیەی بەھۆی پەلامارێکی داعش بۆ سەر رەبیەیەکی لیوای ۱۱٦ی سۆرانی ھێزەکانی پێشمەرگە لە نێوان ھەردوو گوندی ئۆمەربل و بەلەگەی سەر بە قەزای کفری، شەھید بوو.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سەردانی بەغداد دەکات، مستەفا کازمیش بەڵێن دەدات لەم مانگەدا پشکی ھەرێم رەوانە بکات، شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردسات نیوزی ئاشکرایکرد، حکومەتی ھەرێم پابەندبوونی بەرێکەوتنەکەی لەگەڵ حکومەتی عێراق دووپاتکردۆتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش نوسراوێکی رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و نوسراوێکی رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کردووە، شیروان میرزا وتیشی، رێکەوتنی ھەرێم و عێراق باسی لە رادەستکردنی نەوت نەکردووە بەڵکو باسی لە رادەستکردنی داھاتی فرۆشی ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت کردووە و جەختیشیکردەوە لەوەی دوای جەژن وەفدێکی ھونەری حکومەتی ھەرێم بەمەبەستی جێبەجێکردنی رێکەوتنەکەیان لەگەڵ حکومەتی عێراق، سەردانی بەغداد دەکات، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڵێن دەدات لەم مانگەدا پشکی ھەرێم رەوانە بکات.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ وەزیری پێشمەرگە سەردانی سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگەی کرد لە باشیک و خازر و ڕایگەیاند کە لێکتێگەیشتنی باش لەگەڵ سوپای عێراق ھاتووەتە کایەوە.


شۆڕش ئیسماعیل وتیشی، ھێزی پێشمەرگە لە تەواوی ناوچەکان سەنگەرەکانیان بە ڕووی تیرۆریستان بەھێزە، ئامادەشن ھەمیشە بەرامبەر تیرۆریستان بجەنگن لە پێناو ئارامی و ئاسایشی ھەرێم و ناوچەکە و پاڵپشتی خۆمانیان بۆ دووپات دەکەینەوە بۆ بەھێزکردنی توانای سەربازی لۆجستی.


وەزیری پێشمەرگە لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای پێشمەرگە، ئاماژەی بەوەشدا: ئەو لێکتێگەیشتنەی لەگەڵ وەزارەتی بەرگری عێراق ھاتووەتە ئاراوە، جێی بایەخە و ھیوادارن ڕێککەوتنێکی گشتگیر لەو بارەیەوە بکرێت، کە زامنی پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە بێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نادر ڕۆستی وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان، بە کوردسات نیوزی ڕایگەیاند، بەھۆی ڕێکارە تەندروستییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا گەشتیاران سەردانی ھەولێر و دھۆکیان نەکردووە، ئەو جموجوڵە گەشتیارییەی کە ھەیە تەنھا لە سنووری سلێمانیە.


بە پێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی، لە ڕۆژانی ڕابردوودا نزیکەی ٣٠ ھەزار گەشتیار سەردانی سلێمانیان کردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە مانگی رەمەزاندا ٣٣ کۆگا و شوێنی بازرگانی بەھۆی سەرپێچییەوە داخراون ، ٩ ھەزار سەردانیشیان بۆ دوکان و مۆڵ شوێنە بازرگانیەکانیەکان کردوە.ھاوکات ١٩٧ سەرپێچی جۆراو جۆر دیاریکراوە، بەبڕی زیاتر لە ١٦ ملیۆن دینار سزای ئەو کەسانە دراوە کە سەرپێچیان کردوە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێم رایدەگەیەنێت، تیرۆریستانی داعش لە بۆشایی لەنێوان پێشمەرگەو سوپای عێراق، خۆیان رێکخستۆتەوەو  پەلامارە تیرۆریستییەکانیان زیادکردووە.

 

وەزارەتی پێشمەرگە  راگەیەنراوێکی سەبارەت بە پەلاماری تیرۆریستان بۆ سەر ھێزەکانی پێشمەرگە لە سنوری قەزای کفری  بڵاوکردەوەو رایگەیاند، لەماوەی رابردودا، لەئەنجامی بۆشایی ئەمنی لەنێوان سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق چەند جارێک ھۆشدارییان داوە، چونکە تیرۆریستانی داعش توانیویانە خۆیان ڕێکبخەنەوەو لەئێستادا لەشێوەی گروپ و مەفرەزەی جۆراوجۆر دەرکەوتونەتەوە. بۆ سەلماندنی ئەو ڕاستیەش، ماوە ماوە کردەوەیەکی دڕندانەی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن.


رونیشیکردۆتەوە، شەوی چوارشەممە تیرۆریستان پەلاماری سەنگەرێکی لیوای ١١٦ی ھێزی پێشمەرگەیان داوە،لەسنوری قەزای کفری و لەئەنجامی ئەو پەلامارە، پێشمەرگەیەک شەھیدبووە، پەلامارەکەش لەلایەن ھێزەکانی پێشمەرگەوە بەرپەرچ دراوەتەوە.


وەزارەتی پێشمەرگە جەخت لەوەش دەکاتەوە، ھێزی پێشمەرگە لەئاست ئەوکردەوانە بێدەنگ نابێت و لەکاتی خۆیدا وەڵامی توندی دەبێت، بەڵام بۆ رێگریکردن لەو رووداوانە و تێکشکاندنی تەواوەتی تیرۆریستان پێویستییان بە رێککەوتنێکی گشتگیر و ھەمەلایەن، لەگەڵ سوپای  عێراق ھەیە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند ، لە ٢٣ی ئەم مانگەوە تا ئێستا بۆردومان و تۆپبارانی گوندەکانی سنوری بەرواری باڵا بەتایبەت گوندی کێستە و چەلکێی کریستانەکان بەردەوامە.
وتیشی، تورکیا ھەوڵی دروستکردنی بارەگا و بنکەی سەربازی دەدات لە گوندی کێستە، بەمەبستی رووبەڕووبونەوەی ھێزەکانی پەکەکە، ھاوکات بەھۆی گرنگی ناوچەکە و روانینی بەسەر گوندەکانی تردا، سوپای تورکیا دەیەوێت لەو رێگەیەوە چاودێری گوندەکانی بەرواری باڵا بکات، ھەروەھا سوپای تورکیا دەیەوێت ئۆپراسیۆنەکەی لە چیای مەتینا فراوانتر بکات.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"سیروان حسێن"وتەبێژەی دەروازەی نێوەدەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ساڵانە لەگەڵ ھاتنی جەژن و بۆنە ئایینی و نەتەوەییەکان بەپێی ئەو پرۆتۆکۆڵەی لە نێوان ھەرێم و ئێران ئیمزا کراوە، لە ھەموو دەروازە سنورییەکان لە یەکەم رۆژی جەژن بۆ ماوەی ٢٤ سەعات دەروازەکان دادەخرێن و ھەموو ئاڵوگۆڕ و جموجۆڵێکی بازرگانی لە نێوان ھەردوولا دەوەستێت، بەڵام رۆژی ھەینی جموجوڵی بازرگانی ئاسایی دەبێتەوە.
 ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، تەنیا رێگە بە ھاتووچۆی ئەو ھاووڵاتییانە دەدرێت، لەلایەن کونسوڵخانەی ئێران ڤیزایان وەرگرتووە.
ھاوکات حکومەتی ئێران بەھۆی زیاتر بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا قەدەغەی گەشتکردنی ھاووڵاتیانی تا ٢١ی ئەم مانگە لە ھەموو دەروازە سنورییەکانی وڵاتەکەی درێژکردۆتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ماوەی زیاتر لە شەش مانگە داوای بودجەیەکی ١٠٩ ملیۆن دیناری لە حکومەتی ھەرێم کراوە بۆ چارەسەرکردنی گرفتی بڕانی ئاو لە وەرگری دووەمی پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی ھەڵەبجە لەسەر ڕووباری سیروان، بەڵام تا ئێستا جێبەجێ نەکراوە.


جێگری پارێزگاری ھەڵەبجەش ڕۆتینات بە ھۆکاری دواکەوتنی خەرجکردنی ئەو بودجەیە دەزانێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ڕاگەیەنراوێکی لیژنەکانی پشکنینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی، لە مانگی ڕەمەزاندا سەردانی ٩٠٠ خاوەن مۆڵەتی گەشتیاریان کردووە، لە کۆی بەسەرکردنەوەکاندا بەھۆی پابەندنەبوون بە مەرج و ڕێنماییەکان، ٢٥ شوێنی گەشتیاری داخراون، ٣٦ خاوەنکاریش پسوڵەی سەرپێچیان بۆ کراوە.


بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لە سلێمانی ھەزار و ٤٠٠ موڵەتی کارکردنی گەشتیاری دراوە بە خاوەنکاران و لە ڕێگەی لیژنەکانی گەشتوگوزاریشەوە بە مەبەستی جێبەجێکردنی مەرج و ڕێنماییەکان بەسەر دەکرێنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"بەشدار حەسەن" سەرۆکی تیمی پارێزەرانی داکۆکیکار لە سزادراوانی بادینان ڕایگەیاند، سەبارەت بە دۆسیەی سزادراوانی بادینان کە بەھۆی پەیوەندیان لەگەڵ کونسوڵخانەکان بە ٦ ساڵ زیندانی سزادراون، لەگەڵ بەڕێوەبەری ئۆفیسی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر کۆمەلێک زانیاری ناڕاستکراوە، کە ماوەی چەند ڕۆژە دەسەڵات بڵاویدەکاتەوە، گوایە ھەموو دادوەرەکان ئیمزایان لەسەر بڕیارەکە کردووە.


ھەروەھا دەنگۆی ئەوەی دەستگیرکراوان لە قۆناغی لێکۆڵینەوەدا پارێزەرانیان بینیوە، ھەموو ئەو زانیاریانەیان بۆ ڕاستکردوونەتەوە و وردەکاریەکەیان تێگەیاندن کە ھەندێک لایەن و میدیا بە ئەنقەست دەیانەوێت ڕاستی ئەو کەیستە بشێوێنن.


سەرۆکی تیمی پارێزەران داکۆکیکار لە سزادراوانی بادینان ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەوە ھەنگاوێکی گرنگە نوێنەری ئۆفیسی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ھاتوونەتە ئوفیسی پارێزەران و بەدواداچوون بۆ ڕاستییەکان دەکەن، ئەو بەرەو پێشچوونە دەریدەخات کەیسەکە بەلای ئەوان زۆر گرنگە، ھەبوونی ئەو گوشارە نێودەوڵەتیانەش بۆ ئێستا گرنگە و پێویستە دەسەڵات چیتر ڕای گشتی نەخەڵەتێنێت و ئەو ھەڵەیە ڕاست بکاتەوە، ئەگەر نا خراپ لەسەریان دەکەوێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی ھەرێم، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ٧٥٥ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٤ تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و ١١٢٣ تووشبووی تری ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بافڵ تاڵەبانی داواشی سەرجەم ھێز و لایەنە سیاسییەکانی ھەرێم کرد جەژن بکەن بە بۆنەیەک بۆ زیاتر زیندووکردنەوەی ڕۆحی تەبایی، لێکنزیکبوونەوە و کاری ھاوبەش لە پێناو دابینکردنی ژیانێکی شایستە و خۆشگوزەران بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان کە ماندووی ساڵانێکی پڕ لە ناسەقامگیری سیاسی و ئابووریین.


ھاوسەرۆک ئاماژەی بەوەشدا، پێویستە بەدیھێنانی ماف و بەدەمەوەچوونی داخوازییە ڕەواکانی خەڵک کاری لە پێشینەیان بێت و ھەنگاوی جدی بنێین لەو پێناوەدا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لاھور شێخ جەنگی ڕاشیگەیاند کە پێویستە لایەنە سیاسییەکان ئەم جەژنە بکەنە بۆنەیەک بۆ یەکتر قبووڵکردن و وەلانانی گرژیی و ناکۆکییەکان و بە گیانێکی نیشتیمانپەروەری، دوور لە چەقبەستوویی سیاسی و یەکتر تۆمەتبارکردن، کار بۆ ھێنانەدی یەکڕیزیی نیشتیمانی و ئاشتی و تەبایی بکەن، لە پێناو خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکان و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکان و تێپەڕاندنی قەیرانەکان و دابینکردنی خۆشگوزەرانی و ئارامی و ژیانێکی شایستە بۆ ھاووڵاتییان.
ھاوسەرۆک ئاماژەی بەوەشدا، ئەوان لە سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ھاونیشتیمانییەکانیان لە کەرکوک و خانەقین و ناوچەدابڕێندراوەکان دڵنیا دەکەنەوە کە سیاسەت و بەرنامەی یەکێتیی کارکردنە بۆ گەڕانەوەی ھاوسەنگی و ڕزگارکردنیان لەو دۆخە دژوارەی کە تێی کەوتوون و دووپاتی دەکەنەوە کە لە دوای جەژن ئەنجامی ھەوڵ و ھەنگاوەکانیان لەو پێناوەدا دەردەکەون.

دەقی پەیامەکە ...  

بە ناوی خودای گەورە و میھرەبان، 


بە بۆنەی ھاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، لە ناخی دڵمەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی خوشک و برا مسوڵمانەکانمان دەکەم لە ھەرێمی کوردستان و عێراق و جیھان، پیرۆزبێت لە کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان، لە پێشمەرگە قارەمانەکان لە کارمەندانی تەندروستی و ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و ھێزی دژەتیرۆر و زیندانییانی سیاسی و کەمئەندامانی سەنگەر و سەرجەم کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، ھیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ گەلەکەمان.


ئاشکرایە، مسوڵمانان لە مانگی پیرۆزی پڕ خێر و بەرەکەتی ڕەمەزاندا بە ڕۆژوو دەبن و نزا دەکەن و ئەو مانگە دەکەنە دەرفەتێک بۆ بەخۆداچوونەوە و پاکبوونەوەی دڵ و دەروون و نوێبوونەوەی ژیان، جەژنیش دەکەنە دەرفەتێک بۆ لێبووردن و گەردن ئازادی لە یەکتر، ئێمەش لەم کاتەدا کە جەژن دەگێڕین، وڵاتەکەمان لە بەردەم ھەڕەشەی داعشدایە، ناوماڵی کورد یەکڕیز و تەبا نییە، کێشە و قەیرانی جۆراوجۆر بەرۆکی گرتوین، ھاونیشتیمانییەکانمان لە کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان چاوەروانی زیاترمان لێدەکەن، مووچەخۆران چاوەڕوانی ڕێککردنەوەی موچەکانیانن، ھەق وایە لایەنە سیاسییەکان ئەم جەژنە بکەنە بۆنەیەک بۆ یەکتر قبووڵکردن و وەلانانی گرژیی و ناکۆکییەکان و بە گیانێکی نیشتیمانپەروەری، دوور لە چەقبەستوویی سیاسی و یەکتر تۆمەتبارکردن، کار بۆ ھێنانەدی یەکڕیزیی نیشتیمانی و ئاشتی و تەبایی بکەن، لە پێناو خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکان و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکان و تێپەڕاندنی قەیرانەکان و دابینکردنی خۆشگوزەرانی و ئارامی و ژیانێکی شایستە بۆ ھاووڵاتییان. 


ئێمە لە سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ھاونیشتیمانییەکانمان لە کەرکوک و خانەقین و ناوچەدابڕێندراوەکان دڵنیا دەکەینەوە کە سیاسەت و بەرنامەی یەکێتیی کارکردنە بۆ گەڕانەوەی ھاوسەنگی و ڕزگارکردنیان لەو دۆخە دژوارەی کە تێی کەوتوون، دووپاتی دەکەینەوە کە لە دوای جەژن ئەنجامی ھەوڵ و ھەنگاوەکانمان لەو پێناوەدا دەردەکەون. پەروەردگاری مەزن خاک و خەڵکی کوردستان لە ھەموو نەھامەتی و کێشەیەک بە دوور بگرێت و مرۆڤایەتیش لە پەتای نەگریسی کۆرۆنا ڕزگار بکات، نوێژ و ڕۆژوو و نزای ھەموو لایەک قبووڵ بێت و ڕۆژانی جەژن بە سەلامەتی و شادی و سەرفرازیی بەسەر ببەن. دووبارە جەژنتان پیرۆز بێت و ھەر لە شادی و سەرکەوتندابن.

لاھور شێخ جەنگی
ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ئاوات جەناب نوری" وەزیری دارایی و ئابوری ھەرێمی کوردستان پڕۆژەی یاسای بودجەی ھەرێمی ئیمزا کرد و ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کرا. 


بڕیارە لە کۆبوونەوەکانیی داھاتووی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم دەنگ لەسەر پڕۆژە یاساکە بدرێت و پەسەند بکرێت و پاشان ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستان بکرێت. 


ئەوەش لە کاتێکدایە حکومەتی ھەرێمی کوردستان ماوەی ٨ ساڵە بەھۆی قەیرانی داراییەوە نەیتوانیوە پڕۆژە یاسای بودجە ئامادە بکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حکومەتی ھەرێمی کوردستان قەدەغەی ھاتوچۆی لە ڕۆژانی جەژنی رەمەزان ھەڵوەشاندەوە و لە ئێستادا لە سەرجەم شار و شارۆچکەکان ھێزەکانی پۆلیس و ئاسایش و ھاتوچۆ و لیژنە ھاوبەشەکانی قایمقامییەت ئامادەکاری دەکەن بۆ پاراستنی ژیان و ماڵی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان و لە ناوچە سنورییەکانیش ھێزەکانی پێشمەرگە بۆ پاراستنی خاک و خەڵک لە ئامادەباشیدان.


ھاوکات بەڕێوەبەرایەتییەکانی گەشتوگوزار لیژنەیان ڕاسپێردووە بۆ پێشوازی لە گەشتیاران و چاودێری سەیرانگا و شوێنە گەشتیارییەکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...701702703704705...713