بافڵ تاڵەبانی: داوا لە سەرجەم ھێز و لایەنە سیاسییەکان دەکەم ئەم جەژنە بکەینە بۆنەیەک بۆ زیاتر زیندووکردنەوەی ڕۆحی تەبایی
کوردسات نیوز
١٢ی ئایاری ٢٠٢١
١٬٥٧٥
بافڵ تاڵەبانی داواشی سەرجەم ھێز و لایەنە سیاسییەکانی ھەرێم کرد جەژن بکەن بە بۆنەیەک بۆ زیاتر زیندووکردنەوەی ڕۆحی تەبایی، لێکنزیکبوونەوە و کاری ھاوبەش لە پێناو دابینکردنی ژیانێکی شایستە و خۆشگوزەران بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان کە ماندووی ساڵانێکی پڕ لە ناسەقامگیری سیاسی و ئابووریین.
ھاوسەرۆک ئاماژەی بەوەشدا، پێویستە بەدیھێنانی ماف و بەدەمەوەچوونی داخوازییە ڕەواکانی خەڵک کاری لە پێشینەیان بێت و ھەنگاوی جدی بنێین لەو پێناوەدا.