"سیروان حسێن"وتەبێژەی دەروازەی نێوەدەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ساڵانە لەگەڵ ھاتنی جەژن و بۆنە ئایینی و نەتەوەییەکان بەپێی ئەو پرۆتۆکۆڵەی لە نێوان ھەرێم و ئێران ئیمزا کراوە، لە ھەموو دەروازە سنورییەکان لە یەکەم رۆژی جەژن بۆ ماوەی ٢٤ سەعات دەروازەکان دادەخرێن و ھەموو ئاڵوگۆڕ و جموجۆڵێکی بازرگانی لە نێوان ھەردوولا دەوەستێت، بەڵام رۆژی ھەینی جموجوڵی بازرگانی ئاسایی دەبێتەوە.
 ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، تەنیا رێگە بە ھاتووچۆی ئەو ھاووڵاتییانە دەدرێت، لەلایەن کونسوڵخانەی ئێران ڤیزایان وەرگرتووە.
ھاوکات حکومەتی ئێران بەھۆی زیاتر بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا قەدەغەی گەشتکردنی ھاووڵاتیانی تا ٢١ی ئەم مانگە لە ھەموو دەروازە سنورییەکانی وڵاتەکەی درێژکردۆتەوە.