پڕۆژە یاسای بودجەی ھەرێمی کوردستان ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کرا
١١ی ئایاری ٢٠٢١
٩٠٧
"ئاوات جەناب نوری" وەزیری دارایی و ئابوری ھەرێمی کوردستان پڕۆژەی یاسای بودجەی ھەرێمی ئیمزا کرد و ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کرا.
بڕیارە لە کۆبوونەوەکانیی داھاتووی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم دەنگ لەسەر پڕۆژە یاساکە بدرێت و پەسەند بکرێت و پاشان ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستان بکرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە حکومەتی ھەرێمی کوردستان ماوەی ٨ ساڵە بەھۆی قەیرانی داراییەوە نەیتوانیوە پڕۆژە یاسای بودجە ئامادە بکات.