بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی ھەرێم، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ٥٩٢ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و سێ توشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و ٦٤٥ تووشبووی تری ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.
بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، جارێکی تر وەفدی ھەرێم سەردانی بەغدادی کردووە و ئامانجی سەردانەکەش گفتوگۆکردنە لەگەڵ لێپرسراوانی حکومەتی عێراق بە تایبەتیش وەزیرانی دارایی و نەوت لەبارەی داڕشتنی میکانیزمی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی عێراق و ناردنی پشکی ھەرێم.
پێشتریش حکومەتی ھەرێم پابەندبوونی بە یاسای بودجە دووپاتکردووەتەوە، کە ئەو ئەرک و پابەندییانەی لەسەریەتی وەک خۆی جێبەجێیان دەکات بۆئەوەی حکومەتی عێراق شایستە داراییەکانی ھەرێم بنێرێت.
رێکخراویی ھەنگاوی مەدەنی لە قەزای چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، چەند ساڵێکە کێشەی کەمی ئاوی خواردنەوە و دابەشکردنی ئاو لە شارەکەیان ھەیە و بەشێک لە دانیشتوانەکەی لە رەوشێکی خراپدا دەژین، داوا دەکەن بەرپرسانی ناوچەکە و حکومەتی ھەرێم بە زوویی بەدەم داواکارییەکەیانەوە بچن و چارەسەری بکەن.
ئەندامانی پەرلەمانیش لە نوسینگەی سلێمانی پشتیوانییان بۆ داواکاریی ھاوڵاتیانی چەمچەماڵ دەربڕی و بەڵێنیاندا، ھەموو ھەوڵێک بۆ چارەسەری کێشەی کەم ئاوی قەزاکە بدەن.
تۆپخانەکان و فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندەکانی زناری کێستە و ھرور و گوندەکانی بەرواری باڵا بۆردومان دەکەن، بەھۆی ئەو بۆردومانەشەوە ئاگرێکی گەورە لە دارستان و ڕەز و باخ و پوشوپاوانی ھاووڵاتیان کەوتووەتەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاش بە بەردەوامی بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە.
ماوەیەکی زۆرە بە بەردەوامی سوپای تورکیا ناوچە سنورییەکانی ھەرێمی کوردستان بۆردومان و تۆپباران دەکات، لە چەند ناوچەیەکش ھێزی سەربازیی جێگیرکردووە و بنکەی سەربازیی داناوە.
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی ھەرێم، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ١٩٨ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٥ تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و ١٠٤ تووشبووی تری ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.