کوردستان

ڕاشیگەیاندووە، کە ڕۆژی چوارشەمە بەرواری (٢ / ٦ / ٢٠٢١) ھەڵدەستن بە چاککردنەوەی ئەو ھێڵە لەناو تونێلەکەدا، ھەر بۆ ئەو مەبەستە ھاوڵاتیان و شۆفێران ئاگادار دەکەن کە ڕۆژی (چوارشەممە) سەعات (٨)ی بەیانی تا (١٢)ی نیوەڕۆ تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت و سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلە بارھەڵگرانەی کە بە بارەوەن دەبێت لە ھەردوو دیوی تونێلەکە ڕابگیرێن تا کاتی کردنەوەی تونێلەکە، وە ئۆتۆمبێلە بچووک و بارھەڵگرە مام ناوەندەکانیش دەتوانن بەسەر شاخی بەراناندا ھاتوچۆ بکەن، و ڕێکاری پێویست و گونجاو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی مانەوە دەگیرێتە بەر بۆ ھاتوچۆکردنی شۆفێران.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دووپاتی کردەوە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک ھێزێکی سیاسیی سەرەکیی کوردستان خاوەن ڕۆڵێکی دیارە لە مێژووی خەبات و تێکۆشانی ئازادی و بەدیھێنانی دەسکەوتەکانی گەلی کوردستاندا، ئەمڕۆش یەکێکە لەو لایەنانەی خاوەن پێگەیەکی بەھێز و سەرەکین لە پرۆسەی سیاسی و دەسەڵاتداری لە ھەرێمی کوردستان و عێراقدا.


سەرۆکی ھەرێم، ڕۆڵ و ئەرک و بەرپرسیاریەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تەواوی لایەن و پێکھاتەکانی لەپێناو تەبایی و یەکڕیزی و پێکەوەیی و پاراستنی ماف و دەسکەوتەکان و ئێستا و داھاتووی گەلی کوردستاندا بە گرنگ و پێویست زانی، ھەروەھا لەم یادەدا سڵاو و دروودی بۆ گیانی خوالێخۆشبوو سەرۆک مام جەلال نارد و دووپاتی کردەوە کە بەڕێز و شکۆوە یادی دەکەینەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە گشت ئەو خەباتگێڕ و تێکۆشەرانە دەکەم کە لە ڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە پێناو مافەکانی گەلەکەمان درێژەیان بە خەبات داوە. 
ھیوادارم یەکێتیی وەک لایەنێکی سەرەکی و ھاوپەیمان لە حکومەت، بەردوام بن لە پشتیوانیکردنی کارنامەی ھاوبەشمان بۆ زیاتر خزمەتکردنی گەلەکەمان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

داواش دەکەن حکومەتی تورکیا ئەو کارە ڕابگرێت و لە ھەمان کاتدا داوا لە ھەردوو حکومەتی عێراق و ھەرێمی کوردستان دەکەن بە جدی بۆ چارەسەرکردنی ئەو بابەتە وەلامیان ھەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ناسر ھەرکی بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و بەرگریی، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە کوردسات نیوزی ڕایگەیاند، چوار ناوەندی نوێی ھەماھەنگی ھاوبەش لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچە جێناکۆکەکان دروستکراون، کە دەکەونە خانەقین، کەی وەن و مەخمور و کەسکێ، بەوەش ژمارەی ناوەندە ھاوبەشەکانی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق، بوون بە شەش ناوەند.


وتیشی، ئومێد دەکەن ناوەندی تری ھەماھەنگی دروستبکرێت، چونکە مەترسییەکانی داعش بەردەوامە.


ناسر ھەرکی ئاماژەی بەوەشدا، بڕیارە دوو لیوای ھاوبەش لە پێشمەرگە و سوپای عێراق دروست بکرێت، بەڵام ھێشتا بۆچوونی جیاوازیان لەسەرە، کە لە ژێر فەرمانی کێدا بن و مووچەیان لەلایەن کوێوە دابین بکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەو کۆبوونەوەیەدا کە ئاوات شێخ جەناب و دکتۆر ئومێد سەباح  و دکتۆر ئامانج رەحیم و خالد چاوشلی سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی ھەرێم و فارس عیسا و سەمیر ھەورامی ئامادەی بوون، ڕێوشوێن و میکانیزمی ھەماھەنگی ھاوبەش بە فەرمی واژووکرا بە مەبەستی ھەماھەنگی نێوان ھەردوو دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵیی و ھەرێم.


ھەر لە ‌کۆبوونەوەکەدا، ھەردوولا جەختیان کردەوە کە پێکەوە کار دەکەن و ئامادەکاری تەواویان کردووە بۆ ئەوەی ڕاپۆرتێک ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ و ھەرێمی کوردستان بکرێت، بە مەبەستی ئاسانکاری جێبەجێکردنی یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ی عێراق لە پێناوی خەرجکردنی ماف و شایستە داراییەکانی ھەرێم.


شاندی ھەرێمی کوردستانیش لەسەر ڕاسپاردەی قوباد تاڵەبانی سەرۆکی وەفدی دانوستانکار، ئامادەیی خۆی نیشاندا کە ھەموو ئاسانکاریی و ئامادەکارییەک بکات بۆ ئەوەی چاودێری دارایی فیدڕاڵ بە ھەماھەنگی لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی ھەرێم ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ بکەن لە چوارچێوەی ئەو میکانیزمەی لەسەری ڕێککەوتوون و بە گوێرەی یاسا بەرکارەکان و ئەولەویەتیش بدەن بە جێبەجێکردنی ئەو ئەرکانەی یاسای بودجەی عێراق پێی سپاردوون لە چوارچێوەی ماددەی ١١ی یاساکە کە تایبەتە بە ھەرێمی کوردستان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دکتۆر "یاد نەقشبەندی" وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەو ھاوڵاتیە بە رەگەز عەرەبە و دوای چەند رۆژێک لە توشبوونی بە نەخۆشی کەڕووی ڕەش گیانی لەدەستداوە. وتیشی، ھاوڵاتییەکە تەمەنی ٧٨ ساڵ بووە و نەخۆشی درێژخایەنی ھەبووە لە جۆری شەکرە و نەخۆشی دڵ و  بۆ ماوەی سێ ھەفتەیە لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری پزیشکدا بووە. 
ئەوە لە کاتێکدایە رۆژی سێ شەممە دوو حاڵەتی گیان لە دەستدان، بە کەڕووی رەش لە شاری ناسریە ناوەندی پارێزگای زیقار تۆمار کرا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لە دیدارەکەدا بە گرنگییەوە باس لە بەھێزکردنی ھەماھەنگی و ھاریکاری بونیادنەر لە نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە سەرجەم بوارەکان کرا، لە پێناو چەسپاندنی ئاسایش و ئارامی وڵات و یەکلایکردنەوەی کێشە ھەڵپەسێردراوە داراییەکان و جێبەجێکردنی پابەندییەکان لە یاسای بودجەی گشتی و زامنکردنی مافی ھاووڵاتیان و مووچەخۆران و باشکردن و ھێنانەدی داواکارییە رەواکانی خەڵک بەگوێرەی دەستوور.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا گفتوگۆکرا دەربارەی پێشھاتەکانی دۆخی سیاسی و ئابووری و یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ ریشەکێشکردنی پاشماوەکانی داعش کە مەرامیانە ئارامی ھەندێک ناوچە تێکبدەن.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ٤٦مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیدا "بافڵ تاڵەبانی" لە پەیامێکدا رایگەیاند، سەری رێز و وەفا بۆ شەھیدەکان نەوی دەکەن ، ھاوکات ھەموو لایەک بانگێشت دەکات کە لەگەڵ یەکێتی بن بۆ ئەوەی باری لاری سەرشانی کوردستان ڕاست بکەنەوە و بێ دوودڵی ھەنگاو بەرەو سەرکەوتن بنێن. راشیگەیاند، دەرگا کراوەیە بۆ ھەر دۆست و دڵسۆزێک کە بیەوێت لە رێی یەکێتییەوە خزمەتی نیشتمان بکات.

راشیگەیاند، دەیانەوێت شوێنی شیاو بە کەسی شیاو پڕبکەنەوە و ژینگەی کاری حزبی و حوکمڕانیی ئەوتۆ بڕەخسێنن کە تیایدا گەنجان و خاوەن بڕوانامە و ھەموو چین و توێژەکان بتوانن دەرفەتی پێشخستنی خۆیان و بەرەوپێشبردنی کوردستانیان بۆ بڕەخسێندرێت.  بافڵ تاڵەبانی جەختیشیکردەوە، دەیانەوێت کێشە بنچینەییەکانی ئێستای ھەرێم چارەسەر بکەن و کوردستانێک بنیادبنێین کە تیایدا ماف و ئەرکەکان دادپەروەرانە و بەھاوسەنگی دابەشکرابن، ھەروەھا قۆرخی سیاسی و ئابووری نەھێڵن و حوکمڕانییەکی بەرپرسیار و پارێزەری مافی ھاوڵاتی دروستبکەن،شاڕێی گەیشتنیش بەو ئامانجانە دروستکردنی باڵانسی ھێزە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمرۆ لە نێوان گوندی حەسار و دارەمانی شاری کەرکوک، ھێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر پێنج مووشەکی جۆری" گراد"دا گرتووە، مووشەکەکان سەعات ١٠ی شەوی رابردوو بە ئاراستەی شاری ھەولێر دانرابوون.

 پەیامنێری کوردسات نیوز راشیگەیاند، پێدەچێت پاتری تەقاندنی یەکێک لە مووشەکەکان، لە کاتی ھەوڵی تەقاندنی مووشەکەکان تەقیبێتەوە، ھەرئەوەش رێگربووە لە ھەوڵی تەقاندنەوەی.

وتیشی، ھێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی ھەڵگرتنەوەی مووشەکەکانن و رێگری لە نزیکبوونەوەی دەزگاکانی راگەیاندن، لە شوێنی رووداوەکە دەکەن.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، پسپۆڕانی تەقەمەنی سەرقاڵی پوچەڵکردنەوەی موشەکەکانن.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەفدەکە بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدادی کردووە و لە دوای پەسەندکردنی یاسای بودجە یەکەمجارە وەفدی ھەرێم بچێتە بەغداد. ئامانجی سەردانەکەش گفتوگۆکردنە لەبارەی داڕشتنی میکانیزمی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی عێراق و ناردنی پشکی ھەرێم.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە پیرۆزباییەکەی بزوتنەوەی گۆڕاندا کە ئاڕاستەی ھاوسەرۆک و ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانی کردووە ھاتووە، "پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی ھاوسەرۆکەکان و ئەنجومەنی سەرکردایەتی و تەواوی ئەندام و لایەنگرانتان دەکەین".

ھەروەھا ئاماژەی بەوەکردووە، ھیواخوازن ئەم یادە ھاندەری زیاتری تەبایی و یەکگوتاری کوردستانیان بێت لەسەر ئاستی عێراق، بۆ ناوخۆی ھەرێمیش فاکتەری بەھێزکردنەوەی ھەنگاوەکانی چاکسازی گشتگیر بێت بۆ خزمەتی ھاوڵاتیان.

بزوتنەوەی گۆڕان دەشڵێت، پەیوەست بە پەیوەندییەکانی گۆڕان و یەکێتی ئومێدەوارین پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەسەر بنەمای وەڵامدانەوەی پێداویستیەکانی خەڵک و سەرخستنی ھاوپەیمانێتی کوردستان بێت بۆ ھەڵبژاردنی داھاتوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە راگەیەندراوێکی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوودا ھاتووە، لە چوارچێوەی بەردەوامەکانی ھێزەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور، بۆ نەھێشتنی دیاردەی بەکارھێنان و بازرگانیکردن بە ماددە ھۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵییەکانەوە، دوای ئەوەی لە ماوەکانی پێشوودا بە فەرمانی دادوەر ھێزەکانیان تۆمەتبارێکیان بەناوی (ر.ا.ح) دەستگیرکرد.

ئاسایشی شارەزوور ئاماژەی بەوەشکردووە، دواتر دۆسیەی بۆ کراوەتەوە و رەوانەی دادگا کرا و دادگای کەتنی ھەڵەبجە لە رێکەوتی ٣٠ی ئایاری ٢٠٢١ بڕیاریدا بە سزادانی بۆ ماوە یەک ساڵ سێ مانگ بەپێی ماددەی ٣٠ لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵییەکان. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی نوسراوێکی حکومەتی ھەرێم ئەو ٦٤ فەرمانبەرە بۆ ماوەی ٦ مانگ  لەسەر میلاکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار– بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی دادەمەزرێن. 

بەگوێرەی بڕیارەکە مووچەی ئەو فەرمانبەرانە خەرج دەکرێت لە رێکەوتی دەستبەکاربوونیانەوە  بەمەرجێک مووچەی تریان نەبێت.

مووچەی تریان نەبێت. ئەوەش لەکاتێکدایە لەماوەی رابردوودا ئەو ٦٤ کەسە نارەزایەتیان گەیاندە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم و گوێ لە داواکارییەکانیان کیرا و دواتر ئەنجومەنی وەزیران بە فەرمانێک ڕەزامەندیدا لەسەر دامەزراندنیان بە گرێبەست.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیژنەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە ، مانگی ئایار عێراق بەرمیلێک نەوتی بە ٦٢ دۆلار فرۆشتوە و کۆی گشتی داھاتەکەی گەیشتووەتە نزیکەی ٥ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار، ئەوەش بەرزترین داھاتە کە لە کۆتاییەکانی ٢٠١٩ەوە عێراق لەرێی فرۆشتنی نەوتەوە پێی گەیشتبێت. 

ھەر لە راگەیەندراوەکەدا رەخنەی توند ئاراستەی حکومەت کراوە و ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، سەرباری ئەوەی داھاتی نەوتی و نا نەوتی عێراق بەشێوەیەکی زۆر باش بەرز بووەتەوە، بەڵام رەوشی ئابوری لە وڵاتەکەدا تائێستا ناجێگیرە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەمید کاوە غەریب فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەو ٥٦٠ بەندکراوە بە مادەکانی تیرۆر و مادە ھۆشبەرەکان سزادراون و لەناویاندا پلەداری باڵای داعشیان تێدایە و ھۆکاری گواستنەوەشیان کەمکردنەوەی مەترسی ئەمنییە لەسەر پارێزگای کەرکوک و پاراستنی گرتوخانەی کەرکوکە لە پەلاماری تیرۆرستان. 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا ھیچ سزادراوێکی مادەی تیرۆر و مادە ھۆشبەرەکان لە گرتوخانەی کەرکوک نەماون و سەرجەمیان لە ماوەی ١٥ رۆژی رابردوودا گوازراونەتەوە بۆ گرتوخانەکانی ھەرێمی کوردستان و باشووری عێراق.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...687688689690691...713