کوردستان

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئەمڕۆ لە کەمپی ئاوارەکانی  شاریا ئاگر کەوتەوە و خێوەتێکی خێزانێکی ئاوارە لەناو کەمپەکە سوتا. 


وتیشی، بە وتەی لێپرسراوانی کەمپەکە ئاگرەکە بەھۆی شۆرتی کارەبا بووە، ئەم روووداوە لە کاتێکدایە کە دوانیوەڕۆی رۆژی ھەینی ئاگرێکی گەورە لە کەمپی ئاوارەکانی شاریا کەوتەوە و بەھۆیەوە نزیکەی ٤٠٠ خێوەتی ئاوارەکان سوتا و زیانێکی زۆر بە دانیشتوانی کەمپەکە کەوت. 


بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتوانیش لیژنەیەک لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و حکومەتی ھەرێم پێکھاتووە و بڕیارە ھەر خێزانێک ٥٠٠ ھەزار دیناری عێراقی قەرەبوو بکرێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زیاتر لە ھەفتەیەکە سوپای تورکیا رۆژانە ٤٥٠ تۆن دارو درەخت لەشاخەکانی سنووری پارێزگای دھۆک ‌و شرناخی باکووری کوردستان دەبڕێتەوە، کە بەشێکی بە خەڵکی سنوورەکەی دەفرۆشرێتەوەو بەشەکەی دیکەی ھەناردەی کارگەکانی تورکیا دەکرێن.


چاودێرانی ئابووری ھەڵسەنگادنێکی وردیان بۆ زیانی بڕینەوەی دارەکانی ھەرێم کردووە و ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن، سوپای تورکیا ڕۆژانە ١٠٠ ھەزار دۆلار لەبڕین و فرۆشتنی داری شاخەکانی کوردستان دەست دەکەوێت.


بەھۆی لەشکرکێشی بەردەوامی سوپای تورکیا بۆ ناوچەکانی زاخۆ و ئامێدی و گوندەکانی سنات و مێرگە شیش و ماسیس و چەندین ناوچەی تر، زیانی ئابووری گەورە بە دارستان و لەوەڕگا و بەرھەمی جوتیارانی ئەو سنورە کەوتووە و بە ھەزاران داری شاخەکانیش لە رەگەوە ھەڵکێشراون کە تەمەنی ھەندێکیان نزیکەی ١٠٠ ساڵە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەو سەردانەیدا حەکیم لەگەڵ لێپرسراوانی ئیدارەی کەرکوک کۆدەبێتەوە و ھەمان ڕۆژ چاوی بە لایەنە سیاسیەکانی شارەکەش دەکەوێت و بە جیا لەگەڵ نوێنەری پێکھاتەکانیش لە کەرکوک کۆدەبێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاگرێکی گەورە لە کەمپی ئاوارەکانی کۆمەڵگەی شاریا کەوتەوە و زیاتر لە ٣٥٠ خێوەتی ئاوارەکان سوتان، دانیشتوانی کەمپەکەش گلەییان لە کەمتەرخەمی لێپرسراوانی کەمپەکە ھەیە.


پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، نزیک سەعات دووی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە کەمپی ئاوارەکانی کۆمەڵگەی شاریای سەر بە پارێزگای دھۆک کەوتەوە و بەھۆیەوە زیاتر لە ٣٥٠ خێوەتی ئاوارەکان سوتان و تاوەکو ئێستاش ھۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە ئاشکرا نەکراوە. 


ئاماژەی بەوەشکرد، کەمپەکە نزیکەی ٢٠ ھەزار ئاوارەی قەزای شەنگالی تێدایە و بە وتەی دانیشتوانی کەمپەکە لەسەرەتادا کە ئاگرەکە کەوتەوەتەوە ھانایان بۆ لێپرسراوانی کەمپەکە بردووە بەڵام لێپرسراوانی کەمپەکە پێیان وتوون ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوەی کەمپەکە لەکار کەوتووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رائید قادر فەقێ ڕەسول لێپرسراوی بنکەی ھاتوچۆی پیرەمەگروون بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سەر رێگای سەرەکی دوکان - سلێمانی لە نزیک گوندی "کانی خان"ی سەر بە ناحیەی سورداش، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری بارھەڵگر کە تانکیەی ئاوی ھەڵگرتبوو، بەھۆی بەرزی تانکی ئاوەکە خۆی کێشا بە ڕاگرێکی بۆری گواستەوەی ئاودا. 


ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، رووداوەکە ھیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوە بەڵام بەھۆی کەوتنەخوارەی راگری بۆرییە ئاوەکە بۆ ماوەی زیاتر لە سەعاتێک  لە ھەردوو سایدی ھاتوچۆ رێگای سەرەکی دوکان - سلێمانی داخرا و دواتر بە ھاوکاری تیمەکانی ھاتوچۆ رێگاکە بە رووی ھاوڵاتیاندا کرایەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، لە کاتی سەردانکردنی ئۆتۆمبێلێک بۆ گوندی "شەڕانشێ" لە ناحیەی باتیفا، لەلایەن سوپای تورکیا بە چەکی جۆری دۆشکە تەقەی زۆر لێکرا و ئۆتۆمبێلەکە گەڕایەوە، ھاوکات بەھۆی تەقەکانەوە ئاگرێک لە پۆش و پاوانی گوندەکە کەوتەوەوە. 


وتیشی،  لەبەر بوونی بنکەی سەربازی تورکیا لە نزیک گوندی شەڕانشێ، ناتوانرێت زیانەکان دەستنیشان بکرێت.


لە ماوەی رابردوودا دانیشتوانی گوندی "شەڕانشێ" بەھۆی بۆردومانی بەردەوامی سوپای تورکیا گوندەکەیان چۆڵکردووە و لە ئێستادا رێگە نادرێت ھیچ کەسێک سەردانی بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەمید ئاسۆ تەھا بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەو تۆمەتبارەی ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی سەرچنار لە سلێمانی مامی خۆی کوشت لەلایەن ھێزەکانیانەوە لە شارەزور دەستگیر کرا.

هەروەها بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، سەعات ٤:٥٦ خولەکی سەر لەئێوارەی ئەمڕۆ ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١، لەگەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی، کوڕێک بەچەقۆ مامی خۆی کوشت ‌و تۆمەتبار دوای ئەنجامدانی تاوانەکەی بۆ شوێنێکی نادیار ھەڵات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم بەش و بنکەکانی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕاسپارد، کە بەدواداچونی بەپەلە و لێکۆڵینەوەی پێویست ئەنجامبدەن و تۆمەتبار بدۆزنەوە و دەستگیری بکەن.
ئاشکراشیکردووە پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و دوای کەمتر لەدوو کاتژمێر توانرا تۆمەتبارەکە لە قەزای شارەزور و لەلایەن بنکەی پۆلیسی وارماوای سەر بە بەشی پۆلیسی شارەزوورەوە دەستگیر بکرێت.
رونیکردووەتەوە، تۆمەتبار (ب، و، أ) لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانی بە تاوانەکەیدا ناوەو لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێکۆڵنەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی ھەرێم، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ٦١٠ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و شەش تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و  ٧١٠ تووشبووی تری ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID١٩                         ژمارە (٤٦٤)


١. پشکنین: (٩٦١٩ پشکنینی نوێ) 
• (٣٢٣٢) ھەولێر
• (٢٢٨٣) سلێمانی
• (٣٥٥٢) دھۆک
• (١٨) ھەڵەبجە
• (٤٦٧) گەرمیان
• (٦٧) ڕاپەڕین
 
٢. تووشبوو: (٦١٠ تووشبووی نوێ)
• (٩٢) ھەولێر
• (٢٤٦) سلێمانی
• (٢٢٤) دھۆک
• (٥) ھەڵەبجە
• (٣٧) گەرمیان
• (٦) ڕاپەڕین


٣. چاکبوون: (٧١٠ چاکبوون)
• (٢١٠) ھەولێر
• (٢٢٩) سلێمانی
• (١٩٨) دھۆک
• (١٤) ھەڵەبجە
• (٥٠) گەرمیان
• (٩) ڕاپەڕین
 
٤. مردن: (٦ مردن)
• (١) ھەولێر
• (١) سلێمانی
• (٤) دھۆک
• (٠) ھەڵەبجە
• (.) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین 

ئاماری گشتی:
کەڕەنتین ھاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ١٩١٣٩٥١ (٦٦٥٨٠٦ ھەولێر، ٤٦٠٣٤٠ سلێمانی، ٧٧٢١٤٨ دھۆک، ١٥٦٥٧ ھەڵەبجە)
تووشبوون ١٧٢٤٨٣ (٥٣٣٤٥ ھەولێر، ٥٥١٤٩ سلێمانی، ٦٠٢٦٨ دھۆک، ٣٧٢١ ھەڵەبجە)
چاکبوون ١٥٩٣٣٤ (٤٩٧٨٨ ھەولێر، ٤٨٤٢٠ سلێمانی، ٥٧٦٥٨ دھۆک، ٣٤٦٨ ھەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٨٨٤١ (٢٣٨٢ ھەولێر، ٤٧٥٩ سلێمانی، ١٥٩٧ دھۆک، ١٠٣ ھەڵەبجە)
مردن ٤٣٠٨ (١١٧٥ ھەولێر، ١٩٧٠ سلێمانی، ١٠١٣ دھۆک، ١٥٠ ھەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە

(https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).


وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و ھەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە ھاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسک و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە ھێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). 


 وەزارەتی تەندروستی       
حکومەتی ھەرێمی کوردستان    
٤ی حوزەیران ٢٠٢١

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم لە پەرلەمانی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئیدانەی ئەو رەوشە دەکەن کە ڕۆژانە و بەشێوەی جیاواز ڕووبەڕووی ئێزدییەکان دەبنەوە و ئاماژەش بۆ ئەوە دەکات بەھۆی کەوتەوەی ئاگرەکەی کەمپی ئاوارەکانی کۆمەڵگەی شاریا لە دھۆک، زیاتر لە ٥٠٠ خێوەت سووتاوە، بۆ ئەوەوی ھاوڵاتیان بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لیژنەکە داوا دەکات پەلە بکرێت لە جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنەی لە نێوان حکومەتی ھەرێم و عێراق بۆ ئاسایکردنەوەی ڕەوشی ئەمنی و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ شەنگال کراوە. 


لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم راشیگەیاند، رەوشی ناوچە کوردستانییەکان پێویستییان بە ئاساییکردنەوەیە و ناکرێ لەوە زیاتر دوابخرێت و ھاوڵاتیان ببنە قوربانی.


دەقی راگەیەندراوەکە...

ڕاگەیەندراوێک لە لیژنەی ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم

وەکو لیژنەی ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم لە پەرلەمانی کوردستان، بەھەموو شێوەیەک ئیدانەی ئەم بارودۆخە دەکەین کە ڕۆژانەو بەشێوەی جیاواز ڕووبەڕووی خوشک و برایانی ئێزدییەکانمان دەبنەوە، ئەمڕۆش زیاتر لە ٥٠٠ خێوەت لە کەمپی شاریا سووتاوە، ئەم رووداوە گرنگی و پێویستیی دانوستانەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراقی دووپات دەکاتەوە کەپێویستە پەلە بکرێت لە جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنەی بۆ شنگال کراوەو ڕەوشی ئەو ناوچەیە لەڕووی ئەمنی و خزمەتگوزارییەوە کاری لەسەر بکرێت، تاوەکو ھاووڵاتییانمان بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.


لەکۆتاییدا ڕایدەگەیەنین کە دۆخی ناوچەکوردستانییەکان پێویستییان بە ئاساییکردنەوەیەو ناکرێ لەوە زیاتر دوابخرێ و ھاووڵاتییانمان ببنە قوربانی.

لیژنەی ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم لە پەرلەمانی کوردستان
٤ی حوزەیرانی ۲٠۲۱

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق راشیدەگەیەنێت، ئەو بەرەوپێشچونانە دوای ئەوە ھاتونەتە دی لەماوەی رابردوو وەفدەکانی ھەرێم چەندین سەردانیان بۆ بەغدا ئەنجامداوە.


شیروان میرزا راشیگەیاند، لەدواین سەردانی شاندی ھەرێم بۆ بەغدا بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێم چەندین دیداری گرنگ بۆ چارەسەرکردنی کێشە داراییەکانی ھەرێم ئەنجامدراون و پر بەرھەم بوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم دوای سەردانەکەی بۆ بەغداد کە چەند رۆژێکی خایاند و زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ لێپرسراوانی حزبی و حکومی عێراق ئەنجامدا رایگەیاند، لەگەڵ حکومەتی عێراق نزیکن لە رێککەوتنی کۆتایی لەسەر میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی عێراق.
ئاماژەی بەوەشکردووە، نیازپاکی ھەردوولا بۆ پابەندبوون بە دەقی یاساکە، کاریگەری باشی دەبێت لەسەر رەوشی دارایی ھەرێم و پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغداد و ھەرێمی کوردستانیش دەباتە قۆناغێکی نوێوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە مەراسیمێکدا لە قەزای کۆیە رایگەیاند،  لەگەڵ لایەنی عێراقی گفتوگۆمان لەسەر چۆنێتی جێبەجێکردنی بودجەی ٢٠٢١ کرد و لەماوەیەکی نزیکدا ھیچ بەربەستێک لەبەردەم حکومەتی فیدراڵ نامێنێت بۆ ناردنی شایستە داراییەکانی ھەرێم.

وتیشی، گەشبینم بەوەی لە ریشەوە بتوانین کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغداد چارەسەر بکەین، کە ھیچ بیانویەکیش نەما دەبێت فشار بخرێتە سەر حکومەتی فیدراڵی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە


قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە مەراسیمی دابینکردنی ١٠ گۆڕەر بۆ ١٠ وێستگەی کارەبا لە کۆیە رایگەیاند، کەرتی کارەبا لە ئاستی چاوەڕوانی خەڵک و وەزارەت نییە و بۆ نەھێشتنی کێشەی کارەبا پێویستیان بە ھەماھەنگی زیاترە.


وتیشی، ھەرێم لە بەرھەمھێنانی کارەبا کێشەی نییە و کێشە لە گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا ھەیە.


رونیکردەوە، لە بەرھەمھێنانی کارەبا توانیویانە پشت نەبەستن بە گازۆیل و نەوتی رەش، بەڵام تێچووی کارەبا بۆ حکومەتی ھەرێم بەرزە و  پێویستیان بە ھاوکاری کەرتی تایبەت ھەیە.


قوباد تاڵەبانی دەشڵێت، لە پرسی کارەبا ھەماھەنگی لەگەڵ بەغداد گرنگە و رەنگە بتوانین کێشەی کارەبای حکومەتی فیدراڵ چارەسەر بکەین.

لای خۆشییەوە کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبای حکومەتی ھەرێم رایگەیاند، گرنگی بە سێکتەری بەرھەمھێنان و دابەشکردنی کارەبا دراوە و لە بواری دابەشکردنی کارەبا زیاتر لە ٤٠٠ پڕۆژە ئەنجامدراوە.


وتیشی، وێستگەکانی دێرەلوک و زاخۆ بە زووترین کات دەکەونەکار و کێشەی کارەباش لە وێستگەی دەربەندیخان چارەسەر کراوە.

 


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قوباد تاڵەبانی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی سەباح دەڵێت، ھەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان پەڕەیەکی نوێی لەگەڵ بەغداد کردووەتەوە و لەم چوارچیوەیەشدا و بۆ دەرخستنی پابەندیمان بە یاسای بودجەوە لەگەڵ سەرۆک وەزیران، وەزیرانی دارایی و نەوت و چاودێری دارایی کۆبووینەتەوە، بە ھەموو لایەنە جێبەجێکار و تەشریعییەکانیشمان وتووە ھەرێم پابەندییەکانی لە یاسای بودجەدا جێبەجێ دەکات و ھۆکار نابین بۆ تێکدانی رێککەوتنی نێوانمان لەگەڵ بەغداد، ئەم ھەڵوێستەشمان لەوەوە سەرچاوە دەگرێت کە سورین لەسەر بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکانمان لە چوارچێوەی دەستوردا.

جێگری سەرۆکی حکومەت باسی لەوەش کردووە، عێراق وڵاتی ھەموومانە و ئێمەش بەشێکین لە خەم و چارەسەرەکانیشی و ھەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانی دەدەین، سەردانەکانیشمان بۆ بەسرە، زیقار، ئەنبار و ناوچەکانی باشور لەپێناو ئاڵوگۆڕی بۆچوونەکاندا بووە تاکو چارەسەری نیشتمانی ھاوبەش بدۆزینەوە.

لەبارەی ھاوکاری پێشمەرگە و سوپای عێراقیشەوە قوباد تاڵەبانی بە رۆژنامەکەی وتووە، ھەرێم ئامادەیە بۆ ئاڵوگۆڕی ئەزموون و بەشداریکردن لە پڕکردنەوەی بۆشاییەکانی نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزەکانی عێراق کە تیرۆریستان ‏ کردوویانە بە خاڵی ئەنجامدانی ھێرشە تیرۆریستییەکانیان.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم، لە قەزای کۆیە رێوڕەسمێکی تایبەت بە دابینکردنی ١٠ گۆڕەر بۆ ١٠ وێستگەی کارەبا بەبڕی دوو ملیار و ٧٢٨ ملیۆن دینار بەڕێوەچوو، لەو رێوڕەسمەدا قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، سەرەڕای ئەو کارانەی کراون، بەڵام کەرتی کارەبا لە ئاستی چاوەڕوانی خەڵکی کورستان و وەزارەتی کارەبا و ئێمەشدا نییە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ڕێوڕەسمەکەدا کە رۆژی پێنج شەممە ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١ بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا، لە ھەرێمی کوردستان کێشەی بەرھەمھێنانی کارەبا نییە، بەڵکو کێشەی سەرەکی کەرتی کارەبا کۆنبوونی تۆڕەکانی گواستنەوەی کارەبا و چۆنییەتی دابەشکردنی کارەبایە، لەم چوارچێوەیەشدا رایگەیاند حکومەت پلانی ھەیە بە ھاوکاری کەرتی تایبەت کاربکەن بۆ نۆژەنکردنەوەی تۆڕەکانی گواستنەوەی کارەبا و پێداچوونەوەش دەکەن بە شێوازی دابەشکردنی کارەبا، ھەروەھا ڕێوشوێنی توندیش دەگیرێتەبەر بەرامبەر بە ھەرجۆرە زیادەڕۆییەک لەسەر ئەم کەرتە.

لە بەشێکیتری وتارەکەیدا جێگری سەرۆک وەزیران رایگەیاند، سەرباری ھەوڵەکانی وەزارەتی کارەبا، کەچی ھێشتا تێچووی بەرھەمھێنانی کارەبا زۆر بەرزە و بۆ چارەسەرکردنی ئەمەش پلانی حکومەت ئەوەیە بۆ بەرھەمھێنانی ١٠٠٪ی کارەبا بەتەواوی پشت بە گازی سروشتی ببەستێت.
لە درێژەی وتارەکەیدا قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا کە لە دانووستانەکانیان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ ھاوتەریب لەگەڵ پرسی بودجە باسی کێشەی کارەباش دەکەن و ھەوڵ ھەیە بۆ دروستبوونی ھەماھەنگی لەنێوان ھەر دوو حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی ھەرێم و ڕایگەیاند بە ھەماھەنگی نێوان ھەردوو حکومەت  دەکرێت بەشێکی بەرچاوی کێشەی کارەبای عێراق و ھەرێمی کوردستانیش چارەسەر بکرێت.
سەبارەت بە چۆنییەتی بەرەوپێشچوونی دانووستانەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا لەسەر جێبەجێکردنی یاسای بودجە، جێگری سەرۆک وەزیران باسی لەوەکرد کە لەم رۆژانەی دواییدا دانووستانەکان زۆر باش بەڕێوەچوون و  لیژنە لاوەکییەکان ھەنگاوی باشیان ناوە بە ئاراستەی رێککەوتن لەسەر دیاریکردنی میکانیزمێک بۆ جێبەجێکردنی یاساکە و لە داھاتوویەکی نزیکدا ھیچ بەربەستێک نامێنێت لەبەردەم جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی.
ھەر لەمبارەیەوە قوباد تاڵەبانی جەختی لەوە کردەوە حکومەتی ھەرێم نەک ھەر بە تەواوی پابەندە بە جێبەجێکردنی یاسای بودجەوە، بەڵکو گەشبینیشین کە بتوانین ھەموو کێشەکانمان لەگەڵ حکومەتی فیدرال لەڕێگەی دانووستانەوە چارەسەربکەین.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...685686687688689...713