لەسەر رێگای سلێمانی_دوکان بارھەڵگرێک خۆی کێشا بە ڕاگرێکی بۆری گواستەوەی ئاو
کوردسات نیوز
٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١
رائید قادر فەقێ ڕەسول لێپرسراوی بنکەی ھاتوچۆی پیرەمەگروون بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سەر رێگای سەرەکی دوکان - سلێمانی لە نزیک گوندی "کانی خان"ی سەر بە ناحیەی سورداش، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری بارھەڵگر کە تانکیەی ئاوی ھەڵگرتبوو، بەھۆی بەرزی تانکی ئاوەکە خۆی کێشا بە ڕاگرێکی بۆری گواستەوەی ئاودا.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، رووداوەکە ھیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوە بەڵام بەھۆی کەوتنەخوارەی راگری بۆرییە ئاوەکە بۆ ماوەی زیاتر لە سەعاتێک لە ھەردوو سایدی ھاتوچۆ رێگای سەرەکی دوکان - سلێمانی داخرا و دواتر بە ھاوکاری تیمەکانی ھاتوچۆ رێگاکە بە رووی ھاوڵاتیاندا کرایەوە.