رادیۆی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتوچۆی سلێمانی، ئاماری ھەفتەی رابردووی روداوەکانی ھاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە رۆژی ٢٣ی ئایار تاکو ئەمڕۆ  لە شاری سلێمانی و دەوروبەری ١٣ ڕوداوی ھاتوچۆ تۆمارکراون و  بەھۆی ئەو روداوانەشەوە، ٣ کەس گیانیان لەدەست داوە و  ١٧ کەسیش برینداربوون.
بەرپرسانی ھاتوچۆ و پسپۆڕان زۆربوونی روودوەکانی ھاتوچۆ لە ھەریمی کوردستان بۆ خراپی رێگا و بان و تیژڕەوی شۆفێران دەگەڕێنەوە کە ساڵانە بەھۆیانەوە سەدان ھاوڵاتی گیان لەدەست دەدەن.