تۆپخانەکان و فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندەکانی زناری کێستە و ھرور و گوندەکانی بەرواری باڵا بۆردومان دەکەن، بەھۆی ئەو بۆردومانەشەوە ئاگرێکی گەورە لە دارستان و ڕەز و باخ و پوشوپاوانی ھاووڵاتیان کەوتووەتەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاش بە بەردەوامی بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە.


ماوەیەکی زۆرە بە بەردەوامی سوپای تورکیا ناوچە سنورییەکانی ھەرێمی کوردستان بۆردومان و تۆپباران دەکات، لە چەند ناوچەیەکش ھێزی سەربازیی جێگیرکردووە و بنکەی سەربازیی داناوە.