ئەمرۆ وەفدی ھەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی سەردانی بەغداد دەکات
کوردسات نیوز
٣٠ی ئایاری ٢٠٢١
٦٣٠
لەبارەی ئامانجی سەردانەكەش رایگەیاند، وەفدی حكومەتی هەرێم بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی دارَشتنی میكانیزمی جێبەجێكردنی یاسای بودجەی عێراق و ناردنی پشكی هەرێم لەگەڵ وەفدی بەغداد كۆدەبێتەوە و وتیشی حكومەتی هەرێم پابەندبوونی خۆی بە یاسای بودجە دووپاتكردووەتەوەو ئەو ئەرك و پابەندییانەی لەسەریەتی وەك خۆی جێبەجێیان دەكات بۆ ئەوەی حكومەتی عێراق شایستە داراییەكانی هەرێم بنێرێت.