پەری نوری بەڕێوەبەری گشتی بودجە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەرۆژی ١١ی ئایاری ئەمساڵەوە پرۆژەیاسای بودجە لە وەزارەتی داراییەوە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم کراوە و ماوەی زیاتر لە مانگێکە لیژنەی باڵای بودجە لە حکومەت کاری لەسەر دەکات و سەرقاڵی تاوتوێکردنی خەرجی و داھات و کورتھێنانە لە پڕۆژەیاساکە.
وتیشی، چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبونەوەی داھاتووی ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆ لەسەر پرۆژەیاساکە بکرێت و دوای پەسەندکردنیشی بە مەبەستی خوێندنەوەی رەوانەی پەرلەمانی کوردستان بکرێت.
رێژین سدیق بەڕێوەبەری بەرھەمھێنان و پەسەندکردنی بنەتۆو لەوەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بڕی ٤٧٥ ھەزار دینار بۆ یەک تۆن گەنمی پلەیەک و ٤٠٠ ھەزار بۆ گەنمی پلە دوو و ٣٢٥ ھەزاریش بۆ گەنمی پلە سێ دیاریکراوە، دیاریکردنی ئەو نرخانەش ھەڵسەنگاندنێکی زۆریان بۆ کراوە و دواتر بڕیاری لەسەر دراوە.
وتیشی، ئەو کۆمپانیا ناوخۆییانەی گەنمی جوتیاران دەکڕنەوە، ئەگەر نرخەکەیان لەسەر گران بکرێت، بەرھەمەکانی ئارد و ساوەر و بڕوێش و بەرھەکانی تری گەنم لەسەر ھاووڵاتیان گران دەکەن.
جەختیشیکردەوە، کاتێک جوتیاران گەنمەکەیان رادەستی کۆمپانیا ناوخۆییەکان دەکەن، راستەوخۆ پارەی خۆیان وەردەگرن، سەربەستیشن لەوەی بە کۆمپانیای ناوخۆیی دەفرۆشن یان دەیدەن بە سایلۆ حکومییەکان و پارە لە بەغداد وەردەگرن یاخود لە بازاڕی ئازاد دەیفرۆشنەوە.
لەو چوارچێوەیەدا وەزیری دارایی و سکرتێری لیژنەی چاکسازی لەگەڵ لیژنەی دارایی کۆدەبنەوە.
ھاوکات خالید شوانی وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری بەغداد و فارس عیسا نوێنەری حکومەتی ھەرێم لەگەڵ لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم کۆ دەبنەوە و چەند کۆبوونەوەیەکی تریش دەکرێت.
لە ھەڵەبجە کەسێک بەھۆی تەقینەوەی نارنجۆکەوە گیانی لە دەستدا و تائێستاش وردەکاری رووداوەکە و ناسنامەی قوربانییەکە نادیارە.
پەیامنێری کوردسات نیوز لە ھەڵەبجە رایگەیاند، سەعات ٩ و ١٠ خولەکی بەیانی ئەمرۆ لە یەکێک لە پارکەکانی گەڕەکی شارەوانی ھەڵەبجە، کەسێک بەھۆی تەقینەوەی نارنجۆکەوە گیانی لە دەستداوە.
وتیشی، بەپێی وتەی شایەتحاڵەکان، کەسەکە تەمەنی لە ٢٥ ساڵ زیاتر بووە، بەڵام تائێستا ناسنامەی ئاشکرانیە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.
دوای ئەوەی بەیانی ئەمرۆ، لە یەکێک لە پارکەکانی گەڕەکی شارەوانی ھەڵەبجە، کەسێک بەھۆی تەقینەوەی نارنجۆکەوە گیانی لە دەستدا، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور، لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، ئەو گەنجە لە دایکبووی ساڵی ١٩٩٢ە، ئەم بەیانیە چۆتە یەکێک لە پارەکەکان و لە رێگەی نارنجۆکێکی دەنگیەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێناوە و لێکۆڵینەوەی زیاتریش لە رووداوەکە بەردەوامە.
شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دەبوو تائێستا رێککەوتنی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغداد بەتەواوەتی جێبەجێبکرایە، چونکە لە یەکی مانگی نیسانەوە یاساکە کەوتۆتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام ئەوەی پەیوەندی بە پشکی ھەرێمی کوردستانەوە ھەیە، لە یاساکە جێبەجێنەکراوە.
راشیگەیاند، رێککەوتنی ھەرێم و بەغداد باش و سەرکەوتووە و لە ڕووی یاسایی و سیاسیەوە کێشەی نیە، تەنھا ئەوە ماوە لە رووی ھونەرییەوە رێبکەون لەسەر میکانیزمی جێبەجێکردنی یاساکە، وتیشی، پێشبینی دەکەن ئەم مانگە ڕێککەوتنەکە جێبەجێبکرێت، بەپێچەوانەوە ئەگەر ئەم مانگە جێبەجێنەکرێت، واتە نیازی جێبەجێکردنی یاساکە نیە.
ئاماژە بەوەش کراوە، ئامانجی کەمپینەکە ھۆشیارکردنەوەی ھاوڵاتیانی دەنگدەرە تاکو سەردانی ناوەندەکانی تۆمارکردن لە نزیکترین شوێنی نیشتەجێبوونیان بکەن و کارتەکانیان وەربگرنەوە.
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ٦١٣ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ١١ تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و ٦١٢ تووشبووی تری ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە.
ڕاشیگەیاند، ساڵی ڕابردوو وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕی ٣٩٠ ھەزار تۆن گەنمی لە جوتیارانی ھەرێم وەرگرت، بڕی پارەی گەنمەکەش بۆ ھەرێمی کوردستان نێردراوە، بەڵام پارەی گەنمی ساڵی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ و ٢٠١٦ بڕی ٥٠٧ ملیار و ٥٧٥ ملیۆن و ٩٨٤ ھەزار دینار لەلای حکومەتی عێراق ماوە.
"پەروین فاتیح" بەڕێوەبەری یەکەی سەرپەرشتیاری لە پەروەردەی کەرکوک بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، نزیکەی ٢٠٠ مامۆستای وانەبێژ لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمن لە کەرکوک بەردەوامن لەسەر کارەکەیان و ڕەزامەندییان بۆ وەرگیراوە کە وەک مامۆستای گرێبەست لەسەر میلاکی پەروەردەی عێراق دابمەزرێن.
وتیشی، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی عێراق ڕەزامەندی داوە لەسەر کەمکردنەوەی پڕۆگرامەکانی خوێندن بۆ پۆلی ١٢ی ئامادەیی و ٩ی بنەڕەتی.
ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق، بە پشت بەستن بە زانیاری ھەواڵگیری، لە گوندی قەرەسالمی ناوچەی ساڵەیی سەر بە پارێزگای کەرکوک، ئۆپراسیۆنێکی ھاوبەشیان بۆ دەستگیرکردنی سێ تیرۆرستی داواکراو ئەنجامدا و توانیان دووان لە داواکراوەکان دەستگیربکەن.
لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی پشتیوانی و ھاوکاری تەواوی یەکێتی دووپاتکردەوە بۆ ڕێگریکردن لە زیادەڕەوی و بەرەنگاربوونەوەی ھەر ھەوڵێک کە ھەر کەس و لایەنێک دەستدرێژی بکاتە سەر موڵک و ماڵی گشتی و ڕایگەیاند، بە توندی ڕووبەڕووی ھەر کەس و لایەنێک دەبنەوە کە لەپێناو بەرژەوەندی کەسی و تایبەت دەستدرێژی بکەنە سەر موڵک و ماڵی گشتی.
ھاوسەرۆک ڕوونیشیکردەوە، بە ھەموو شێوەیەک دژی یاساشکێنی دەوەستنەوە و پاراستنی موڵکی گشتی و سیمای سلێمانی بە ئەرکی خۆیانی دەزانن. ھەروەھا ھاوکار و پشتیوانی سەرجەم دامەزراوەکانی حکومەت دەبن بۆ ڕێگریکردن لەم دیاردەیە و یەکێتی بەرامبەر ئەم کارە نایاساییانە بێدەنگ نابێت.
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، سەرۆکایەتی یەکێتی دژی ھەر مەرامێک دەوەستێتەوە کە بیەوێت یاسا و دادگاکانمان بخاتە ژێر پرسیارەوە و جەختی لەوە کردەوە ھیچ کەس و گرووپێک لەسەروو یاساوە نین، بۆ ئەوەش ھەموو ھاوکاری و پشتیوانییەکی یەکێتی لە پێناو پاراستنی موڵکی گشتی دەربڕی.
نەخۆشخانەکە لە ١٠ بەشی سەرەکی پێکدێت کە ٥ بەشی بریتیە لە پزیشکی پسپۆرایەتی و ٥ بەشەکەی تر بریتیە لە دەرمانخانە و تیشک و سۆنار و تاقیگە و ددان و ئامێری پزیشکی پێشکەوتووی بۆ دابینکراوە، ھەروەھا نەخۆشخانەکە تەزوید کراوە بە سیستمی پێشکەوتووی ساردی و گەرمیی و داتا بەیس و کامێرای چاودێری.
پەروەردەی کەرکوک ئامادەکارییەکانی بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەکە کردووە و خوێندنی ھەموو زمانەکانی لە شارەکە گرتووەتەوە، پرسیاری تاقیکردنەوەکانیش لە کەرکوک دانراون.