کوردستان

ھەر لەدیدارێکدا گفتوگۆکرا لەبارەی ھەنگاوەکانی یەکگرتنەوەی ھێزی پێشمەرگە، پەرەپێدانی توانا سەربازییەکان، پلانی رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعش و رۆڵی یەکێتی لەچارەسەرکردنی کێشەکانی ھەرێم و عێراق و دەرئەنجامی کۆبوونەکانی وەفدی یەکێتی لەگەڵ سەرۆکایەتییەکانی عێراق و لایەنی سیاسی و باڵیۆزخانەکان.


ھاوکات ھاوسەرۆک بەگرنگییەوە باسی لەھەوڵەکانی یەکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگە کرد و پشتیوانی و ئامادەیی یەکێتی دەربڕی بۆ سەرخستنی ھەنگاوەکانی یەکخستنەوەی یەکە سەربازییەکان و  ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێتی لەم پرۆسە گرنگ و نیشتمانییەدا پەرۆشی بونیادنانی ھێزێکی تۆکمە و راھێنراوی سەربازییە کە رەنگدانەوەی واقیعی ئەمڕۆ بێت و لەسەر بنەمای نەتەوەیی، شەراکەت و ھاوسەنگی ھێزەکان یەکبخرێنەوە. بۆ ئەوەش ھەماھەنگی و ھاریکاری زیاتری ھێزەکانی ھاوپەیمانانی بەپێویست زانی لەڕووی مەشقپێکردن و دابینکردنی ھاوکاری سەربازی.


لەبارەی بۆشایی ئەمنی لەچەند ناوچەیەکی عێراق و سووریا و جموجوڵی پاشماوەکانی تیرۆریستانی داعش ،  بافڵ تاڵەبانی مەترسییەکانی تیرۆری نەشاردەوە و ئاماژەی بەوەشکرد ، ئەگەر پلانەکان نەگۆڕدرێن و ھاریکارییەکان فراوانتر نەکرێن ئەوا چەند ناوچەیەک کە کێشەی ئەمنییان ھەیە دەکەونە ژێر مەترسی ھێزە تیرۆریستەکانەوە و بۆئەوەش ستراتیژی نوێی رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعشی ئاشکراکرد و ھەموو ھاوکارییەکی لەوڕووەوە لەپێناو سەقامگیری زیاتری ئارامی و ئاسایش دەربڕی.


پەیوەندییەکانی ھەرێم و بەغدا تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بوو و ھاوسەرۆک دەرئەنجامی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ سەرۆکایەتییەکانی عێراق و ھێز و لایەنە سیاسییەکان و دیپلۆماتکاران بۆ وەفدی میوان روونکردەوە و وتی، یەکێتی پەرۆشی پەیوەندییەکی دۆستانەیە لەگەڵ ھەموو ھێز و لایەنەکان و باوەڕمان بە دیالۆگ و چارەسەرکردنی کێشەکانە بەشێوەیەک کە لەخزمەت کۆمەڵانی خەڵکدا بێت و بەرژەوەندییە باڵاکان پارێزراوبن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەو دیدارەدا کە لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، خاتوو شاناز ئیبراھیم ئەحمەد، لەگەڵ دەربڕینی نیگەرانی بۆ ئەو گرفتانەی بەھۆی جێبەجێنەکردنی سیستمی لامەرکەزی بۆ شارەکەو دانیشتووانەکەی دروست بوە، بە داتا و ژمارە ئاماژەیدا بەچەند پرسێکی پەیوەندیدار کە راستەوخۆ لەلایەن خودی خۆیەوە بەدواداچوونی لەسەرکراوە و خاڵ بەخاڵ بۆ بەشداربووانی کۆبونەوەکەی روونکردەوە، ڕاشیگەیاند: دووپاتی دەکەمەوە کە پشتیوانی سەرجەم دامەزراوەکانی حکومەت دەبم بۆ پاراستنی شوێنەوار و گەڕەکە کۆنەکان، رێگری کردن لە دەستبەسەراگرتنی زەوی و موڵکی گشتی، بەڵام کاتیەتی ھەموو بەشە پەیوەندیدارەکانی شار وەک یەک تیم بۆ پاراستنی شکۆی شاری شاران کار بکەن.


ھەر لەبەردەوامی قسەکانیدا، باسی لەوێرانکردنی بەشێک لە شوێنەوارە گشتی و گەڕەکە کۆنەکان کرد، وتی: ئەو جێگاو شوێنانە وەک بەردی بناغەی شاری سلێمانی سەیر دەکرێن، پێویستە کار بۆ گەڕاندنەوەی ناو و ناوبانگ بۆ شوێنە گەشتیاریەکان(سەرچنار بە نمونە) بکرێت، مەرج بۆ نۆژەن کردنەوەی بینا و گەڕەکە کۆنەکان و شوێنە گشتیەکان دابنرێت، لەپاراستنیاندا ھیچ سازشێک بۆ ھیچ کەسێک نەکەن و بەتوندی سزای سەرپێچیکەران بدرێت.


لە کۆبونەوەکەدا چەندین تەوەر پەیوەست بە پاراستنی شوێنەوارە مێژووی و گرنگەکانی سلێمانی باسی لێوەکراو، دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە لەسەر گرنگی گەڕانەوە بۆ ماستەر پلانی شار و لایەنە خراپەکانی تێکچونی ئەو شوێن و سمبولە پیرۆزانە، ھەمووان ھاوڕابوون کە بۆ ھەریەکێک لەو پرسانە دانیشتنی تایبەت بکرێت، لەڕێگەی لیژنەی تایبەتەوە بەجددی کاری ھەمەلایەنە بۆ پارێزگاریکردن لە ناسنامە و کەلتووری رەسەنی شارەکە و یادەوەری خەڵکەکەی بکرێت.


لای خۆیانەوە، پارێزگار و قائیمقامی سلێمانی و سەرۆکی فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکان، لەگەڵ خستنەڕووی زانیاری تایبەت بە فەرمانگەکانیان و ئەرک و بەرپرسیارێتیان لەو پرۆژە و پلان و تەوەرانەی خرانەڕوو، ئاماژەشیاندا بەو کێشە قانوونی و کارگێڕی و گرفتانەی بەھۆی شۆڕنەکردنەوەی دەسەڵاتی وەزارەتەکان رووبەڕوویان دەبێتەوە، لەو ڕوانگەیەوە، دروست کردنی ھاودەنگی لەنێوان ھەموو بەشەکانی حکومەتی خۆجێیدا سەبارەت بە ھەر بڕیارێکی نادادپەروەرانەی دژ بە بەرژەوەندی پارێزگاکان بەگرنگ لە قەڵەمدرا.


پارێزگار و قائیمقامی سلێمانی و سەرۆکی فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکان، لەمیانەی قسەکانیاندا، ستایشی ھەڵوێست و پشتیوانییە بەردەوامەکانی خاتوو شاناز-یان کرد، ھاوکات دەستپێشخەرییەکەی بۆکۆکردنەوەیان لەسەر مێزێک و باسکردنی ئازار و پرسە ھەستیارەکانی شار و بە عەمەلی کارکردن بۆکردنی شاری شاران بە پایتەختی رۆشنبیری، وەک خانمێکی کاریگەر و کەسایەتییەکی دیار دوور لە پێگە سیاسییەکەی، بەخەمخۆرانە و دڵسۆزانە و گرنگ ناوبرد.


لە کۆبوونەوەکەدا، جگەلە پارێزگار و قائیمقام و سەرۆکی شارەوانی، ھەریەک لە بەرێزان جێگری پارێزگار و بەرێوەبەرانی- گەشتوگوزار، تۆماری خانووبەرەی(رۆژھەڵات، رۆژئاوا)، شوێنەوار، جێگری بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و بەڕێوەبەری باخچەکان، لە سلێمانی بەشدار و ئامادەبوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"د. سەباح نەسرەدین" بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، ماوەی شەش مانگە حکومەتی ھەرێمی کوردستان پارەی تەرخانکراوی دەرمانی بۆ نەخۆشخانەی ھیوا خەرج نەکردووە، ھەموو کۆمپانیاکانیش ھێنانی دەرمانیان بۆ نەخۆشخانەک راگرتووە.


وتیشی، تائەو کاتەی پارەی سلێمانی بەکاردەھات بۆ نەخۆشخانەکانی ھەولێر و دھۆک، پارەی دەرمان بە تەواوی دەدرا، بەڵام کاتێک بڕیاردرا پارەی بانکی سلێمانی تەنھا بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی بەکاربھێنرێت، بڕیاردرا پارەی کۆمپانیاکان بکەن بە ٢%، ئەوەش کاریگەری زۆری لەسەر خەرجی نەخۆشەکانی نەخۆشخانەی ھیوا دروستکردوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، نەخۆش ھەیە لەم ھەفتەیەدا تەنھا بۆ ٢١ رۆژ، ٢٠ ملیۆن دیناری داوە بە دەرمان، خێزانیش ھەیە لەم ھەفتەیەدا ئۆتۆمبێلەکەی فرۆشتووە بۆ دەرمانی شێرپەنجە، بەڵام بەشی پێداویستی نەخۆشەکەی نەکردووە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"حاجی کاچان" ھاوسەرۆکی ئەنجومەنی کەمپی پەنابەرانی مەخمور بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، وەفدەکەی حکومەتی عێراق پێکھاتبوون لە نوێنەری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران ‌و نوێنەری وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگری و بەرپرسانی ئەمنی عێراق و لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لەناو کەمپەکە کۆبوونەوە.


لە کۆبوونەوەکەدا ڕەوشی ئەمنی و ژیانی پەنابەرەکان و ھێرشەکەی ڕۆژی ٥ی ئەم مانگەی تورکیا بۆ سەر کەمپەکە تاوتوێ کران و ڕاپۆرتێک لەو بارەیەوە ئاڕاستەی وەفدی عێراق کرا، ئەوانیش بەڵێنیاندا نیگەرانییەکان و داواکارییەکانی پەنابەران بگەیەنن بە بەرپرسانی باڵای حکومەتی عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان.


وتیشی، ١٥ ھەزار پەنابەری باکوری کوردستان لە کەمپەکەدا ژیان بەسەر دەبەن و لە ساڵی ٢٠١٧وە تورکیا ٦ جار ھێرشی بۆ سەر کەمپەکە ئەنجامداوە.


ھاوسەرۆکی ئەنجومەنی کەمپی پەنابەرانی مەخمور ڕاشیگەیاند، لە ٢٠١٨وە نەتەوە یەکگرتووەکان و حکومەتی عێراق ھیچ خزمەتگوزاری و ھاوکارییەکی بۆ دانیشتوانی کەمپەکە دابین نەکردووە و داواکارە خزمەتگوزاییان بۆ دابین بکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی کارەبای ھەرێم، لە کۆی ملیۆنێک و ٤٨٠ ھەزار ھاوبەشی کارەبا، نزیکەی ٧٠٠ ھەزار پێوەری زیرەک بەستراوە، ئەمەش دەکاتە ٤٨٪ی ھاوبەشانی کارەبا.


لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبای ھەرێمدا ئاماژە بەوەشکراوە، بەستنی پێوەری زیرەکی کارەبا بووە بەھۆی کەمکردنەوەی ڕێژەی بەفیڕۆدانی وزەی کارەبا لەلایەن ھاوبەشانەوە، لەلایەکی دیکەوە بووە ھۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی پێدانی کارەبای نیشتمانی و کەمکردنەوەی کارپێکردنی مولیدە ئەھلییەکان و کەمبوونەوەی پیسبوونی ژینگە و دادپەروەری لە وزەی بەکارھاتووش دەستەبەر بووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ڕاگەیەندراوی وڵاتانی جی ٧ کە "ستیڤن ھایکی" باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق لە تویتەر بڵاویکردووتەوە، ستایشی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و ھێزی پێشمەرگە کراوە لە سەرکەوتن بەسەر تیرۆریستانی داعشدا، پشتیوانی کردنی ھەوڵەکان و پاراستنی سەربەخۆی و سەروەری خاکی عێراق دووپات کراوەتەوە. 


وڵاتانی جی ٧ پشتیوانیان بۆ بڕیاری ژمارە ٢٥٧٦ی ئەنجومەنی ئاسایش دەربڕی بۆ چاودێری کردنی ھەڵبژاردنی پێشوەخت و گرەنتی کردنی پڕۆسەیەکی شەفاف، داواشیان لە ھاووڵاتیانی عێراق کردووە بەشداری پڕۆسەکە بکەن. پێشوازیشیان لە ھەوڵەکانی حکومەتی عێراق کردووە بۆ لێپرسینەوە لەو گروپە چەکدارانەی لە دەرەوەی یاسان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ د. ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازیی لە ڕۆب واڵەر کونسوڵی گشتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ھەرێمی کوردستان کرد.

لەسەر بانگھێشتی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ کونسوڵی گشتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ھەرێم سەردانی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی کرد، لە دیدارێکدا کە ھەر یەک لە د. بژار کۆچەر سەرۆکی لیژنەی کاروباری یاسایی، ڕۆژان محەمەد کەریم ئەندامی لیژنەی یاسایی، بەڵێن ئیسماعیل ئەندامی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری ئامادەیبوون، باسی ڕەوشی سیاسیی ھەرێمی کوردستان و عێراق بەگشتی کرا.


سەرۆکی پەرلەمان ڕایگەیاند: "لە ئێستادا پڕۆژەیاسای دامەزراندنی دادگای تاوانکاریی تایبەتمەند بە ‌تاوانەکانی داعش لە ‌ھەرێمی کوردستان-عێڕاق، لەلایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە نێردراوە بۆ پەرلەمانی کوردستان، ئەم پڕۆژەیاسایە چەندین ڕەھەندی ئەمنی و یاسایی، قەزائی، دارایی گرنگ و فراوانی ھەیە، بۆیە پەرلەمانی کوردستان بە ‌ئاگایی و ھەستیارییەوە کاری لەسەر دەکات، بە ‌جۆرێک کە ‌ھیچ ھاودژییەکی نەبێت لەگەڵ دەستووری عێڕاق و بەلامانەوە گرنگە کە دیدگای وڵاتە دۆست و ھاوپەیمانەکانمان بزانین سەبارەت بەو پرسە. ھاوکات دەمانەوێت لێکەوت و دەرھاوێشتە یاسایی و دارایی ئەمنییە نێودەوڵەتییەکانی ئەم پرسە بخەینە پێش چاوی ھەموو لایەک، ئێمە پێویستمان بەڕاوێژکردن ھەیە لەگەڵ وڵاتە دۆستەکانی ھەرێمی کوردستان، بە تایبەت کە ئەم بابەتە پێویستیی بە ‌پاڵپشتیی تەکنیکی و ئابووری و سیاسیش ھەیە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی" .


بەڕێز ڕۆب واڵەر کونسوڵی گشتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ھەرێم، بە خۆشحاڵییەوە ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ دیراسەکردنی داواکارییەکانی پەرلەمان و گەیاندنی بە ‌ناوەندی بڕیار لە ‌واشنتۆن و ھیوای خواست لە ئایندەیەکی زوودا بتوانن ڕاوبۆچوونی وڵاتەکەیان سەبارەت بەم پرسە بدەن بە پەرلەمانی کوردستان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی و ئابوری، و سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ سێشەممە  لەگەڵ بەڕێوبەرانی گومرگەکانی ھەرێمی کوردستان و بانکە بازرگانییەکان کۆبووەوە و ئاماژەی بەوەکرد ، بەھێزکردنی کەرتی تایبەت و ھەمەجۆرکردنی داھات یەکێکە لە کارە لەپێشینەکانمان و دەبێت ئاسانکاری بکرێت بەتایبەت لەپرسی نەھێشتنی رۆتین بۆ ئەوەی جوڵەی بازرگانی چالاکتر بێت.
لە ‌کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کرا لەبارەی چاکسازی کردن لە پرسی ڕێکخستنەوەی کارەکانی گومرگەکان و دەروازە سنورییەکان و کەمکردنەوەی رۆتین بە مەبەستی زیادکردن و ھەمەجۆرکردنی داھاتی دارایی و چالاکترکردنی جوڵەی بازرگانی.
جێگری سەرۆک وەزیران ھەروەھا جەختی لەوە کردەوە ‌ ، بە ئەلیکترۆنیکردنی کاروبار و مامەڵەکان لە دەروازە سنورییەکان ھۆکارێکە بۆ باشتر خزمەتکردن و نەھێشتنی ڕۆتینە و شەفافترکردنی پرۆسەی کۆکردنەوەی داھاتە، بۆیە دەبێت بەردەوام کاری پێ بکرێت.
ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا ئاماژەیان بەوەشدا  ، دوای دیاریکردن و خاڵبەندیکردنی ھەرگرفتێک کە رووبەرووی کاروباری گومرگەکان دەبێتەوە، دەبێت چارەسەری بۆ دابڕێژرێت و لەمەشدا حکومەت ھاوکاریان دەبێت.
دواتر بەڕێوبەری گشتی گومرکی ھەرێم راپۆرتێکی خستەڕوو لەبارەی پلانەکانیان و بڕی داھاتی دارایی لەماوەی رابردوو، ھەروەھا گرفت و لەمپەرەکانی جوڵەی بازرگانی لە دەروازە سنورییەکانی ڕوونکردەوە و  ئاماژەی بە چارەسەرە گونجاوەکانیش- دا کە کاریان لەسەر دەکرێت.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئیلھام ئەحمەد لە تویتێکدا رایگەیاند، بۆردومانکردنی نەخۆشخانەی عەفرین لەلایەن تورکیاوە، پێش بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی لووتکەی سەرکردەکانی ناتۆ لە بڕۆکسل، پیلانگێڕیەک بووە لەلایەن تورکیاوە، دەشڵێت، پێویستە کۆمەڵکەی نێودەوڵەتی سەرکۆنەی رەفتاری گرووپە چەکدارەکان بکات و سنوورێک بۆ جموجوڵەکانیان دابنێت،
راشیگەیاند، تورکیا دەیەوێت شاری مەنبەج داگیر بکات و ئارامی ئەو ناوچانە تێکبدات و گرووپەکانی نزیکی خۆی لێجێگیر بکات.



 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ٥٠٧ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٧ تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و ٥١٨ تووشبووی تری ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە.
ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID١٩                      ژمارە ( ٤٧٥ )  

 
١. پشکنین: ( ٨١٠٢ پشکنینی نوێ) 
( ٣١١٥) ھەولێر
( ١٦٢٣) سلێمانی
( ٢٦٨١) دھۆک
( ٤١) ھەڵەبجە
( ٥٨٧) گەرمیان
( ٥٥) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: ( ٥٠٧ تووشبووی نوێ)
( ٨٣) ھەولێر
( ٢٢٧) سلێمانی
( ١٥٢) دھۆک
( ٦) ھەڵەبجە
( ٣٦) گەرمیان
( ٣) ڕاپەڕین
٣. چاکبوون: ( ٥١٨ چاکبوون)
( ١٤١) ھەولێر
( ٢١٤) سلێمانی
( ١١٣) دھۆک
( ٥) ھەڵەبجە
( ٤٠) گەرمیان
( ٥) ڕاپەڕین

٤.  ٤. مردن: ( ٧ مردن)
( ٣) ھەولێر
( ١) سلێمانی
( ٢) دھۆک
( ٠) ھەڵەبجە
( ١) گەرمیان
( ٠ ) ڕاپەڕین 


 
ئاماری گشتی:
کەرەنتین ھاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٢٠٠٤٨٨٩ (٦٩٩٦٩٨ ھەولێر، ٤٨٣٧٠١ سلێمانی، ٨٠٥٦٤٣ دھۆک، ١٥٨٤٧ ھەڵەبجە)
تووشبوون ١٧٧٧٧٩ (٥٤١٨٨ ھەولێر، ٥٧٨٠٩ سلێمانی، ٦٢٠٣٤ دھۆک، ٣٧٤٨ ھەڵەبجە)
چاکبوون ١٦٦٢٠٢ ( ٥١٩٧٤ ھەولێر، ٥١٢٩٣ سلێمانی، ٥٩٣٥٨ دھۆک، ٣٥٧٧ ھەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٧١٩٧ (١٠٢٢ ھەولێر، ٤٥١١ سلێمانی، ١٦٤٣ دھۆک، ٢١ ھەڵەبجە)
مردن ٤٣٨٠ (١١٩٢ ھەولێر، ٢٠٠٥ سلێمانی، ١٠٣٣ دھۆک، ١٥٠ ھەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و ھەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە ھاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسک و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە ھێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ). 
 
 وەزارەتی تەندروستی       
حکومەتی ھەرێمی کوردستان    
١٥ی حوزەیران ٢٠٢١

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز لە ئامێدی رایگەیاند، دوای ئەوەی سوپای تورکیا داری دارستانەکانی دەوروبەری گوندی "ھرورێ"ی لە بەرواری باڵا بڕییەوە، ئەمڕۆ بنکەیەکی تری سەربازی لە دووری یەک کیلۆمەتر لە گوندی ھرورێ جێگیرکرد. وتیشی، لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا ئەمە سێیەمین بنکەی سەربازی تورکیایە لە ناوچەکەدا و بە بەردەوامیش بۆردومانی بەرواری باڵا دەکات.

راشیگەیاند، لە دەوروبەری بەرواری باڵا شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوان سوپای تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" بەردەوامە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوکات ھەر  لەدیدارەکەدا بافڵ تاڵەبانی بەگرنگییەوە لەکارەکانی خاچی سوری نێودەوڵەتی رووانی لە خزمەتکردن و پێشکەشکردنی ھاوکاری و دابینکردنی پێداویستییەکانی ئاوارەکان و ئەو خێزانانەی بەھۆی باردۆخی عێراقەوە زیانیان بەرکەوتووە. داواشیکرد لەکار و ھەنگاوەکانیان بەردەوامبن لەخزمەتکردن بە ژینگە و کارە مرۆییەکان و رۆڵی زیاتربگێڕن لەچارەسەرکردن و رووبەڕووبوونەوەی ئەو گرفتە مرۆیی و ژینگەییانەی دووچاری عێراق و ھەرێم و ناوچەکە بوونەتەوە.


ھاوسەرۆک پشتیوانی و ھەماھەنگی یەکێتی بۆ سەرخستنی کارەکانی رێکخراوە مرۆییەکان دووپاتکردەوە بۆ دانانی ستراتیژی نوێ بۆ کەمکردنەوەی زیانەکان و زیاتر خزمەتکردن بەکایەکانی کۆمەڵگا و ھەماھەنگی رێکخراوەکانیشی بەگرنگ زانی بۆ خزمەتکردنی ئەو خەڵکانەی پێویستیان بەھاوکاری و ئاوڕدانەوەیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێم لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ مەتران بەشار وەردە سەرۆکی زانکۆکە، و ستافی ئەکادیمی،  ستایشی ھەوڵەکانی کردن بۆ ھاندانی پێکەوەژیان لەنێوان پێکھاتەو شوێنکەوتەی ئاینە جیاجیاکان بەتایبەت کە پێکھاتەکانی کوردستان بەئەزموونی تاڵی ھەوڵی قڕکردندا گوزەریان کردووە.


لە سەردانەکەدا کە وەزیری خوێندنی باڵا و، تیمێکی نوسینگەی جێگری سەرۆک وەزیران بەشداربوون، قوباد تاڵەبانی بەشەکانی زانکۆکەی بەسەر کردەوە و پشتیوانی حکومەتی ھەرێمی بۆ کارە زانستییەکانیان دووپات کردەوە و ھانی دان گرنگی زیاتر بە زمانی ئینگلیزی و زانستە ئابووری و پیشەییەکان و کلتوری فرەیی بدەن.


لە کۆتایی سەردانەکەدا قوباد تاڵەبانی گفتوگۆیەکی کراوەی لەگەڵ کۆمەڵێک لە خوێندکارانی جیاجیای زانکۆکە کرد و باسی لەوەکرد لە کۆتاییدا ئەوەی پاڵپشتیان دەبێت تەنھا بڕوانامەکانیان نییە، بەڵکە ئەزموون و فێربوونیانە و، ڕاشیگەیاند حکومەت پلانی ھەیە پێداچوونەوە بکات بە بەرنامەکانی خوێندنی باڵا بەتایبەت ناردنە دەرەوەی خوێندکاران.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە لەم مانگەوە دەست بە رەوانەکردنی پشکی ھەرێم بکات و مانگانە ٢٠٠ ملیار دینار رەوانەی ھەرێمی کوردستان دەکات.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوسەرۆکان جەختیان کردەوە کە بەستن و سەرکەوتنی کۆنگرەی چوارەم وەرچەرخانێکی گەورە بوو، مژدەی نوێبوونەوە و سەرکەوتن بوو لە ژیانی سیاسی و ڕێکخراوەیی یەکێتییدا، پەیامی سوپاسگوزاری و پێزانینیان ئاڕاستەی ھەڤاڵە دێرینەکانیان کرد و ڕایانگەیاند، کە بە دڵگەورەیی و سنگفراوانی و ھاوکاری و پشتیوانیی ئەوان و جۆشوخرۆش و دڵسۆزیی کادرەکانی یەکێتی لە سەرجەم ئۆرگانەکان توانرا کۆنگرەی یەکێتی سەرکەوتووبێت و ئاماژەیان بە ھەوڵ و ھەنگاوەکانی یەکێتی کرد لە دوای کۆنگرە کە بەو ماوە کەمە و سەرباری ئاستەنگەکان و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا توانراوە کاری زۆرباش ئەنجام بدرێت و ھەنگاوی گەورە بنرێت بە ئاڕاستەی چالاککردن و ڕێکخستنەوەی ئۆرگانەکانی یەکێتیی و خزمەتکردن بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لە ھەموو ئاستەکاندا. ھاوسەرۆکان بەڵێنیشیاندا کە ڕاستەوخۆ دوای ھەڵبژاردنەکانی عێراق، کۆنفرانسی مەڵبەندەکان ئەنجام بدرێت.

ھاوسەرۆکان باسیان لە ئەرک و خەبات و تێکۆشانی ئەمڕۆی ھەڤاڵانی ڕێکخستنەکان کرد و داوایان لێکردن کە ھیمەت بکەن و قۆڵ و بازووی لێ ھەڵبماڵن و بچنە ناو جەماوەر و ڕوئیا و سیاسەت و بەرنامەی یەکێتییان بۆ ڕوون بکەنەوە.
لەبارەی ناوخۆی ھەرێم و کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان و پەیوەندییەکانی یەکێتی و پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا و ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو ھاوسەرۆکان روونکردنەوەیان دا و سیاسەت و ستراتیژی یەکێتییان روونکردەوە و جەختیانکردەوە کە یەکێتی بۆ سەقامگیریی سیاسی و ئاسایش و ئارامیی ھەرێمی کوردستان و پاراستنی تەبایی و یەکڕیزیی نێوان لایەنەکان باجی زۆریداوە ئەوەش لە پێناو خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و گۆڕینی سیستمی سیاسی و ئەدای حکومڕانی کە لە ئاست خواست و داوا ڕەواکانی خەڵکی کوردستان بێت.


ھاوسەرۆکان بەبایەخەوە باسیان لە کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان کرد و ڕایانگەیاند، سیاسەت و بەرنامەی یەکێتی گرنگیدانە بە ھاونیشتمانییان لەو ناوچانە و دوورخستنەوەی مەترسییەکانی داعش و گەڕاندنەوەی ئارامی بە تایبەت لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنی تێدا دروستبووە ئاماژەشیان بۆئەوەکرد دوای کۆنگرە، یەکێتی بە پەیوەندییەکانیدا چووەتەوە و ئێستا پەیوەندییەکی دۆستانە و بەھێزی ھەیە لەگەڵ سەرجەم لایەنە کوردستانییەکان و توانراوە لە ڕێگەی دیدار و سەردانەکانەوە پەیوەندییەکان لەگەڵ لایەنەکان ڕێکبخاتەوە. لەگەڵ لایەنە عێراقییەکانیش بە شیعە و سوننەوە توانراوە باڵانسی ھێز بگەڕێندرێتەوە و ئەو پەیوەندییانە بەھێز بکرێتەوە کە بناغەکەی سەرۆک مام جەلال دایڕشتبوو، جەختیشیان کردەوە کە ئێستا یەکێتیی بە سەنگ و قورساییەکی بەھێزەوە گەڕاوەتەوە بەغدا و بەشدارە لە داڕشتنی نەخشەی سیاسی.


ھاوسەرۆکان دووپاتشیانکردەوە کە ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو بۆ کورد پرۆسەیەکی چارەنووسسازە، دووپاتیان کردەوە کە بۆ بەھێزیی پێگەی کورد لە بەغدا و گەڕاندنەوەی باڵانسی ھێز و بەدەستھێنانی تەواوی مافەکان لە ڕێگەی خەباتی پەرلەمانییەوە، پێویستە لایەنە کوردستانییەکان بە یەکڕیزی بچنە بەغدا، لەو ڕووەشەوە ئاماژەیان بۆ پێکھێنانی لیستی ھاوپەیمانی کوردستان لە نێوان یەکێتی و بزووتنەوەی گۆڕان کرد بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو، داواشیان کرد ھەموو لایەنە کوردستانییەکان بێنە ژێر چەتری ئەو لیستە بۆ ئەوەی کورد بە زۆرترین ژمارەی کورسی و بە یەکدەنگی لە بەغدا خەبات بکات بۆ بەدەستھێنانی ئامانجەکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...676677678679680...714