مامۆستایانی وانەبێژی خوێندنی کوردی لە کەرکوک دەکرێن بە گرێبەست
١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١
١٬٠٣٨
"پەروین فاتیح" بەڕێوەبەری یەکەی سەرپەرشتیاری لە پەروەردەی کەرکوک بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، نزیکەی ٢٠٠ مامۆستای وانەبێژ لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمن لە کەرکوک بەردەوامن لەسەر کارەکەیان و ڕەزامەندییان بۆ وەرگیراوە کە وەک مامۆستای گرێبەست لەسەر میلاکی پەروەردەی عێراق دابمەزرێن.
وتیشی، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی عێراق ڕەزامەندی داوە لەسەر کەمکردنەوەی پڕۆگرامەکانی خوێندن بۆ پۆلی ١٢ی ئامادەیی و ٩ی بنەڕەتی.