کوردستان

لیوا قارەمان کەمال جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، تا ئێستا مەترسییەکانی داعش بەردەوامن و لە کۆبوونەوەی لیژنەی ھەماھەنگی سەربازی و ئەمنی سەر بەفەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی حکومەتی عیراق و لیژنەی باڵای ھەماھەنگی و سەربازی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە باس لە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشکرا بۆ لەناوبردنی چەکدارانی داعش بەتایبەت لەو ناوچانەی دەیانەوێت گروپ پێکبھێنن و ببنە مەترسی بۆ سەر ھاوڵاتیان و ھێزەکانی پێشمەرگەو سوپای عیراق.


باسی لەوەشکرد، چاوەڕواندەکرێت لە دوای پێکھێنانی ئەو دوو لیوا ھاوبەشەی سوپای عیراق و ھێزی پێشمەرگە، ئۆپەراسیۆنەکان زیاتربن و رێگری لە جموجوڵەکانی چەکدارانی داعش بکرێت بە تایبەت لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنی دروستبووە لە نێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عیراقدا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ دەستگیر کردنی تۆمەتباری ڕووداوەکە و گەیشتن بە ھۆکاری ڕاستەقینەی ڕووداوەکە.

 

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەڵاح جەوھەر بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە کۆی ٨٣ ھەزار تەکسی تا ئێستا ٦٨%ی خاوەن تەکسییەکان لۆگۆ و شریتیان لە ئۆتۆمبێلەکانیان نەداوە و ٥٦ ھەزار و ٢٨٥ تەکسی ماون لۆگۆیان لێبدرێت، تائێستا ھیچ بڕیارێکیش بە رەسمی لەبارەی درێژکردنەوەی وادەکە نەدراوە. 


ھاوکات ئانۆ جەوھەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، نوسراوێکیان کردووە بە مەبەستی درێژکردنەوەی وادەی لێدانی لۆگۆ و شریت لە تەکسییەکان و چاوەڕێن بەم نزیکانە وەڵامبدرێنەوە و وادەکە درێژ بکرێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کاوە عەلی جێگری پارێزگاری ھەڵەبجە لەلێدوانێکیدا بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند،  ھەیکەلی ئیداری پارێزگای ھەڵەبجە بەگشتی پێکنەھێنراوە و نەتوانراوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی و بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەکان بکرێنەوە و تەنھا ٥٠٪یان کراوەتەوە، ئەوەش پێویستی بە بڕیاری یەکلاکەرەوەی حکومەت و پەرلەمان ھەیە، وتیشی، بۆ دامەزراندنی میلاکاتیش پارێزگاکە پێوستی بە دوو ھەزار میلاک ھەیە، بەڵام تەنھا ٤٠ فەرمانبەر لە شەش ساڵی رابردوودا بۆ پارێزگای ھەڵەبجە دامەزرێندراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"د. سامان بەرزنجی" وەزیری تەندروستی ھەرێم رایگەیاند، بەپێی راسپاردەکانی لیژنەی باڵای ڕاوێژکاری بەرنامەی کوتان و راسپاردەی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی " WHO"، لەپێناو کەمکردنەوەی ترسناکی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و زیادکردنی بەرگری کۆمەڵگە بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بڕیاردراوە، بەپێدانی ڤاکسینی جۆری "ڤایزەر بایۆنتیک"بۆ چین و توێژەکانی کۆمەڵگە لە تەمەنی ١٢ ساڵی و سەرووتر.
جەختی لەوەشکردۆتەوە، پێویستە پێشینە بۆ کەسانی گروپی مەترسیدار بێت لەنێو ئەو تەمەنانەی دیاریکراوە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەگەڵ وەفدێكی باڵای ئەمریكا بەسەرۆكایەتی گریگۆری لۆگێرفۆ جێگری سەرۆكی نوێنەرایەتی ئە‌مریكا لە‌ عێراق و كۆنسوڵی گشتی ئەمریكا لە هەرێم، كۆبۆوەو تاوتوێی دوایین گۆڕانكارییەكانی سەر گۆڕەپانی سیاسی و پرسی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و هەنگاوەكانی چاكسازی حكومەتی هەرێمیان كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا قوباد تاڵەبانی سەبارەت بە هەڵبژاردنی پێشوەختی عێراق رایگەیاند، سیستمەكەی ئەمجارە زۆر جیاواز بوو، لەبەر رۆشنایی ئەنجامەكانیش باس لە پێشهاتە سیاسییەكان كرا، هەردوولا جەختیان لە پێویستی دەستپێكردنەوەی گفتوگۆ و دیالۆگێكی جددیی نێوان لایەنەكان كردەوە.
لە بەشێكی دیكەی كۆبونەوەكەدا، گفتوگۆكرا لەبارەی پرۆسەی بایۆمەتری و هەنگاوەكانی چاكسازی حكومەتی هەرێم، لەوبارەیەوە قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بە قۆناغ و هەنگاوەكاندا و بە چەندین نمونە سەركەوتنی پرۆسەكەی سەلماند بەئامانجی خزمەتكردنی هاوڵاتیان و باشتر رایكردنی كاروبارەكان و كەمكردنەوەی رۆتین لەدامودەزگاكاندا و جەختی لەوەكردەوە كە لەكاركردن تێیدا بەردەوام دەبن.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەزارەتی پەروەدەی هەرێم گشتاندنێكی سەبارەت بە مامۆستایانی وانەبێژ بڵاوكردەوە، بەپێی گشتاندنەكە بڕیاردراوە بە پێدانی دەسەڵات بە بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاكان بە دانانی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو لە باخچەی منداڵان و خوێندنگەكان، هەروەها دەبێت لەمەودوا ئەو مامۆستایانە دابنرێن دەرچووی كۆلێژەكانی پەروەردە و پەروەردەی بنیاتن، هاوكات لە حاڵەتی پێویست وەزیری پەروەردەش دەسەڵاتی هەیە ئەو كۆلێژ و بەشانە زیاد بكات كە بەپێی پسپۆرییەكان پێویستن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، نوێكردنەوەی فەرمانی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزاكان و پەیمانگەكان، دەبێت ساڵانە لەسەر بنەمای پێویستی بێت و لەنێوان 20ی ئاب  بۆ 1ی ئەیول كۆتایی بێت و فەرمانی كارگێڕی بۆ دەرچووبێت، هەروەها هەموو زانیارییەكانی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو لە سیستەمی"ئی پەروەردە" تۆمار بكرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"زیاد جەبار"سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بڕیارە رۆژی چوارشەممە دەستەی سەرۆکایەتی لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆببێتەوە سەبارەت بەچۆنیەتی دەستپێکردنەوەی کۆبونەوەکانی پەرلەمان و رێکخستنەوەی کارەکان.
وتیشی، لەو کۆبونەوەیەدا پرسی رەشنووسی پرۆژەیاسای دەستووری ھەرێمی کوردستان تاوتوێدەکرێت، کە لە ماوەی رابردوودا حزب و لایەنە سیاسییەکان لە رێگە فراکسیۆنەکانەوە بۆ چونی خۆیان لەسەر دەستوری ھەرێم ئاڕاستەی پەرلەمان کردبوو. 
جەختی لەوەشکردەوە، پێشتر یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە روونی بۆچونی خۆی لەسەر دەستور ئاشکرا کردوە، داوا دەکات دەبێت دەستوری ھەرێم بۆ ھەموو خەڵکی کوردستان بێت و بە زۆرینەوە و کەمینە تێنەپەڕێنرێت، دەبێت سازانی نیشتمانی لەسەر بێت.
"زیاد جەبار"راشیگەیاند، پرسی یاسای کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێمی کوردستان کە دوو ساڵە ماوەی بەسەرچووە، لەگەڵ ھەندێ پرسی نێوخۆیی پەرلەمان تاوتوێ دەکرێن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی کارەبای ھەرێم، کەمال محەمەد وەزیری کارەبا فەرمانێکی کارگێڕی بە مەبەستی جێبەجێکردنی بڕیاری لێخۆشبوونی لە ١٥%ی قەرزی کارەبا بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی کارەبا دەرکردووە و داوا دەکات فەرمانگەکانی کارەبا بە داشکاندنی لە ١٥% قەرزی کارەبا لە ھاوڵاتیان و ھاوبەشان وەربگرن. ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئەو ھاوبەشانەی کە پارەی کارەبا قەرزارن و قەرزەکانیان کەڵەکە بووە، دەتوانن لە ماوەی دوو مانگی کۆتایی ئەمساڵ بە مەبەستی دانەوەی قەرزەکانیان سەردانی فەرمانگەکانی کارەبا بکەن. لە ھەرێمی کوردستان ملیۆنێک و ٧٠٠ ھەزار ھاوبەشی کارەبا ھەیە و لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو بەھۆی قەیرانی دارایی و لێبڕین و پاشەکەوتی مووچە ھاوڵاتیان نەیانتوانی بەپێی پێویست قەرزەکانیان بدەنەوە و بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز ھاوڵاتیان و ھاوبەشانی تر یەک ترلیۆن و ٣٢٤ ملیار دینار پارەی کارەبا قەرزارن.

=
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ھاوکات دوا بەدوای لافاوەکە لیژنەیەک لە بەرێوەبەرایەتی ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکانی پارێزگای ھەولێر و بەرگری شارستانی و لقی ھەولێری کۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی پێکھێنرا بۆ دەرخستنی ڕێژەی ئەو زیانانەی بەھۆی لافاوەکەوە بەر ھاووڵاتییان کەوتووە .
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ھەرێم ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە،  بەغداد ڕۆژانە بڕی ٥٤٠ ھەزار لیتر بەنزین بۆ پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان دابین دەکات، بەڵام لەمرۆوە ئەو بڕە بۆ دوو ھێندە زیاد دەکرێت و ڕۆژانە ملیۆنێک و ٨٠ ھەزار لیتر بەنزین ڕەوانەی پارێزگاکانی ھەرێم دەکات، بەوەش تاڕادەیەک کێشەی کەمی بەنزین چارەسەر دەبێت و کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی نرخەکەشی دەبێت.


لە بارەی دابەشکردنی نەوتیش محەمەد حەسیب بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆش دابەشکردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەکان بەردەوام دەبێت و ڕۆژی دوو شەممەش لە ناو شاری سلێمانی و لە مەڵبەندی پێنجەوە دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە ھەموو ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت و لە زۆربەی ناوچەکانیش لە بەرەبەیانیدا تاوە باران بە شێوەی پچڕ پچڕ دەبارێت و ھەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت.

 ماوەی دوو ڕۆژە شەپۆلێکی بارانبارین ھەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و شارەزایانی کەشوھەوا پێیان وایە بارانبارینی ئەم دوو ڕۆژە مەترسییەکانی وشکەساڵی دەڕەوێنێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاسایشی سلێمانی ڕاشیگەیاندووە، تۆمەتبارەکە پارەکانی لە دەرەوە ھێناوەتە سلێمانی بە مەبەستی ساخکردنەوەی و دەستیشگیراوە بەسەر ئەو ئۆتۆمبیلەی پارەکەی تێدابووە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یەکێک لە کارمەندەکانی دەزگای مین بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ماوەی ١٢ ساڵە ئەو کارە دەکات و جگە لە ھەڵگرتنەوەی مین لە ھیچ کارێکی تر نازانێت و داواشی لە عەلی تەتەر پارێزگاری دھۆک کرد کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...532533534535536...675