ھێزەکانی پێشمەرگە بەرپەرچی پەلامارێکی تیرۆریستانی داعش لە میحوەری پردێ دەدەنەوە.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، شەوی ڕابردوو تیرۆریستانی داعش لەبەرزاییەکانی زورگەزراو بەرامبەر پردێ تەقەیان لە سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگە کردوە، لەبەرامبەردا ھێزەکانی لیوای ١٠ی ھێزی پێشمەرگە بەرپەرچیان داونەتەوە و چەکدارانی داعش ھەڵھاتون.
وەزارەتی پێشمەرگەش لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، تیرۆریستانی داعش پەلاماری خاڵێکی فەوجی دووی لیوای ١٠ ی پیادەیان داوە، لە سنوری میحوەری "پردێ - دبس"، پێشمەرگەش وەڵامی پەلامارەکەیانداوەتەوە، بەھۆی پێکدادانەکەشەوە ھیچ زیانێک بە پێشمەرگە نەگەیشتووە.
ئەوەش لە کاتێکدایە رۆژی شەممەی رابردووش چەکدارانی داعش لەسنوری پردێ پەلاماری ھێزانەی پێشمەرگەیاندابوو، بەوھۆیەشەوە ٢ پێشمەرگە شەھیدبوون.
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکردوە،، ھەرچەندە حکومەتی عێراق لە ساڵی ٢٠١٨ کۆتایی ھاتنی داعش راگەیاندوە، بەڵام وەزارەتی پێشمەرگە جەختی لەوەکردەوە، داعش کۆتایی نەھاتووە و خۆی رێکدەخاتەوە و جارێکی تر دەست بە ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی دەکاتەوە.
رونیشیکردوەتەوە، لە ساڵی ٢٠١٨ دا تیرۆیستانی داعش ھەزار و ٧٤٢ کردەوەی تیرۆریستی ئەنجامداوە، لە ٢٠١٩ نزیکەی ٢٧٠ کردەوەی تیرۆریستی و لە ٢٠٢٠ نزیکەی ٢٣٠ و لە ١٠ مانگی ساڵی ٢٠٢١یش ١٧٠ کردەوەی تیرۆریستی ئەنجامداوە، بەگشتی لە ساڵی ٢٠١٨ ەوە تا ئێستا دوو ھەزار و ٤١٢ پەلاماری تیرۆریستی ئەنجامداوە.
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە راشیگەیاندوە، زۆربەی کردەوە تیرۆریستییەکان لەناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان بووە، پەلاماری ھێزەکانی عێراق یا پێشمەرگە دەدات، بەڕێگەی کردەی خۆکوژیی یاخود دانانی مین یان بە قەناس لە دوورەوە ھێرش دەکات.
د. سەباح ھەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی راگەیاند، ئامانج لە ھەڵمەتەکە بەرزکردنەوەی رێژەی وەرگرانی ڤاکسینە بەو پێیەی تا ئێستا ١٣٪ی ھاوڵاتیان ڤاکسینیان وەرگرتووە.
رونیشیکردەوە، ھەڵمەتەکە لە رێگەی ٢٥ تیمەوە دەبێت کە حەوت تیمیان گەڕۆک دەبن.
بڕیار حەسەن یەکێک لە خاوەن نوسینگەکان لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند، داوا دەکەن پێداچونەوە بە مۆڵەتی خانووی ١٠٠ مەتری موڵکی بازرگانیدا بکرێت.
وتیشی، پارەی قیران و رسومات لە کاتی کڕین و فرۆشتنی خانوو سێ ھێندە زیاتر بووە، پێویستە پێداچونەوەی پێدا بکرێت و نرخەکان کەمبکرێنەوە.
وەزارەتی دارایی و ئابوری ھەرێم رێنماییەک ئاراستەی وەزارەت و فەرمانگەکان کردووە و ئاماژەی بەوەکردووە، بەپێی ١٤ یەکەم لە یاسای چاکسازی ژمارە دووی ساڵی ٢٠٢٠ کە ناوەرۆکەکەی جێبەجێکردنی حوکمەکانی ئەم یاسایە ئاسەواری دارایی و دادوەری لێناکەوێتەوە بۆ حاڵەتەکانی پێش کەوتنەبواری جێبەجێکردنی یاساکە لەسەر ئەو کەسانەی کە دەیانگرێتەوە، لێبڕینی مووچە لەو دوو مووچە خۆرانەی کە دوو مووچەیان وەرگرتووە لە پێش یەکی حەوتی ٢٠٢٠رادەگیرێت و چیتر لێیان وەرناگیرێتەوەو تەنھا ئەو مووچەیە وەردەگرن کە خۆیان ھەڵیانبژاردووە.
ھەر مووچە خۆرێکیش لە دوای یەکی حەوتی ٢٠٢٠دوو مووچەی وەرگرتبێت مووچەی زیادەکەی لێوەردەگیرێتەوە و تەنھا یەک مووچە وەردەگرێت.
دەقی پەیامەکە...
بەرێزان سکرتێر و سکرتاریەت و ئەندامانی یەکێتیی ژنانی کوردستان
بە بۆنەی ٣٢ھەمین ساڵەی دامەزراندنی رێکخراوە تێکۆشەرەکەتان گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەکەم.
ھیوادارم ئەم یادە ببێتە مایەی یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ بەدیھێنانی مافەکانی ژنان و گۆڕانکاری لەخەباتی پیشەیی ژناندا.
یەکێتیی ژنانی کوردستان وەک رێکخراوێکی شۆڕشگێڕ، تێکۆشەر و کاریگەری نێو خەباتی ژنان خاوەن مێژوویەکی پڕ شانازی و دەستکەوتە، کە ئەمە دەبێت ھانتان بدات لەسەر خەرمانی ئەو شانازییە بەردەوام بن و سوورتربن بۆ پێشڕەوایەتیکردن و سەرخستنی داوا و داخوازییەکانی ژنان و ھەماھەنگ بن بۆ دەرکردن و پارێزگاریکردن لەو پرۆژە یاسایانەی پارێزەری مافەکانی ژنان دەبن، ھاوشانی گۆڕانکارییە ریشەییەکانی یەکێتی ئێوەش بەگڕوتینێکی ترەوە خۆتان رێکبخەنەوە و پێشەنگی کاروانەکە بن.
لەم یادەدا دووپاتیشی دەکەینەوە کە درێژەپێدەری رێبازی مام دەبین و بە ھەمان بیروباوەڕەوە پارێزەری بەدیھێنانی مافەکانی ژنان بین و خەبات بکەین لەپێناو جێبەجێکردنی خواستەکانتان و یەکسانی جێندەری و رووبەڕووبوونەوەی پێشێلکارانی مافەکانی ژنان، بەھەموو توانایەکیشمەوە رێگردەبم لەپەنابردن بۆ توندوتیژی و بەزاندنی سنووری ئازادییەکانتان.
دووبارە پیرۆزبایی ئەم رۆژە لە ئێوە و ژنانی کوردستان دەکەم و درود و سڵاو بۆ ھەموو ئەو تێکۆشەرانە دەنێرم کە لەم رێکخراوەدا خەباتیان کرد و خزمەتیان بە دۆزی ژنان کرد.
ھەرشاد و سەربەرز و سەرکەوتووبن
دڵسۆزتان
بافڵ تاڵەبانی
نەوزاد کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی ھەرێم رایگەیاند، بەشی شەشەمی چەکی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢١ گەیشتوەتە ھەرێمی کوردستان و لە چەند رۆژی داھاتوودا دوای جێبەجێکردنی رێکارە کارگێڕییەکان دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
وتیشی، ٦١٦ ملیۆن دینار بۆ سلێمانی و ٣٩٣ ملیۆن دینار بۆ ھەولێر و ٥٩ ملیۆن دینار بۆ پارێزگای دھۆک خەرجدەکرێت.
کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی پێنج شەمە ٤/١١/٢٠٢١ لە ھەولێر بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆک وەزیران بە گرنگییەوە باسی لە پێویستیی پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان وڵاتی ئەڵمانیا و ھەرێمی کوردستانی کرد.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی سەبارەت بە پرۆسەی چاکسازییەکانی حکومەتی ھەرێم بەرچاوڕوونی دایە کۆنسوڵی گشتیی ئەڵمانیا و داوایکرد حکومەتی ئەڵمانیا زیاتر ھاوکاری حکومەتی ھەرێم بێت لە بەرەوپێشبردنی ھەنگاوەکانی چاکسازی لە بوارە جیاوازەکاندا.
لە تەوەرەێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دەرەنجامەکانی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق کرا و ھەردوولا ھاوڕابوون کە دەبێت لایەنە براوەکان ھەرچی زووە بکەونە دیالۆگی بونیاتنەرانە لەپێناو پێکھێنانی حکومەتێکی کارا و خزمەتگوزار کە لە ئاستی چاوەڕوانی و داخوازییەکانی ھەموو پێکھاتەکانی عێراقدا بێت.
لە کۆبوونەوەکەدا مەکتەبی سیاسی ھەڵسەنگاندنی بۆ پڕۆسەی سیاسیی عێراقی دوای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران کرد و لیژنەیەکی تایبەتی ڕاسپارد بۆ ئامادەکردنی ڕوانین و پڕۆژەی یەکێتی بۆ ئیستیحقاقەکانی دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن و بەشداری کورد بە یەک ڕیزییەوە لە بەدەستھێنانی مافەکانی گەلی کوردستان و دیاریکردنی ئەولەویاتەکانی ئەو دۆسیەیە.
ھەر لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی وێرای جەختکردنەوە لەسەر بەردەوامی پڕۆسەی چاکسازی حزبی و ڕێکخراوەیی، ئۆرگان و مەکتەبەکانی ڕاسپارد لەبەر ڕۆشنایی دوا بڕیارە دروست و پەیڕەوییەکانی یەکێتیدا سەرجەم ھەڤاڵان جۆشبدەنەوە و بۆ قۆناغی لەمەودوای یەکێتییانە سازیان بدەن.
"تەها جەمال" لێپرسراوی لیژنەی دابەشكردنی نەوت لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە كوردسات نیوزی راگەیاند، دابەشكردنی نەوت لە گەڕەكەكانی كوردسات و شوقەكانی رۆژ سیتی و زەرگەتەی كۆن و عەقاری بەردەوامە و بە 55 هەزار دینار 200 لیتر نەوتیان بەسەردا دابەش دەكرێت.
راشیگەیاند، ئەمڕۆ و یەكشەممە لە قەڵادزێ نەوت دابەشدەكرێت. بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانیش رایگەیاند، ئەمڕۆ نەوت لە ناوچەی تەوێڵە لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە دابەش دەكرێت.
ئەمڕۆ یەكەمین پیشانگە و كۆنفرانسی كشتوكاڵی و بەروبومە ئاژەڵییەكان لە هەولێر بە چاودێری وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق و وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم كرایەوە و لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم رایگەیاند، ژمارەی ئەو پرۆژانەی مۆڵەت وەردەگرن لە زیادبووندایە و ئاستەنگەكانی بەردەم بە بازاڕكردنی بەرهەمی ناوخۆ هەرێم و عێراق ناهێڵن.