وەزیری كشتوكاڵ: ئاستەنگەكانی بە بازاڕكردنی بەرهەمی ناوخۆ ناهێڵین
کوردسات نیوز
٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
٣٦٥
ئەمڕۆ یەكەمین پیشانگە و كۆنفرانسی كشتوكاڵی و بەروبومە ئاژەڵییەكان لە هەولێر بە چاودێری وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق و وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم كرایەوە و لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم رایگەیاند، ژمارەی ئەو پرۆژانەی مۆڵەت وەردەگرن لە زیادبووندایە و ئاستەنگەكانی بەردەم بە بازاڕكردنی بەرهەمی ناوخۆ هەرێم و عێراق ناهێڵن.