سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكی فراكسیۆنەكان كۆبوونەوە
٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
٧٧١
گوڵستان سەعید سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمان رایگەیاند، بەشداری كۆبونەوەی دەستەی سەرۆكایەتی لەگەڵ فراكسیۆنەكان ناكەن تا ئەو كاتەی ئەو پەرلەمانتارەی پارتی كە قسەی نەشیاوی كردبوو داوای لێبوردن لە پەرلەمانتاران و خەڵكی كوردستان نەكات بایكۆتی دانیشتنی پەرلەمانیش دەكەن، هەروەها فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمان لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، بڕیاریانداوە بە بایكۆتكردن و بەشدارینەكردن لەو كۆبوونەوەیە، فراكسیۆنی یەكگرتوویش رایگەیاندووە، بەشداری لە كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و فراكسیۆنەكان ناكات.