لە زۆربەی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان باران دەبارێت
کوردسات نیوز
٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
٢٬٨٣٢
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە ھەموو ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت و لە زۆربەی ناوچەکانیش لە بەرەبەیانیدا تاوە باران بە شێوەی پچڕ پچڕ دەبارێت و ھەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت.
ماوەی دوو ڕۆژە شەپۆلێکی بارانبارین ھەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و شارەزایانی کەشوھەوا پێیان وایە بارانبارینی ئەم دوو ڕۆژە مەترسییەکانی وشکەساڵی دەڕەوێنێتەوە.