وەزارەتی پەروەدەی هەرێم گشتاندنێكی سەبارەت بە مامۆستایانی وانەبێژ بڵاوكردەوە، بەپێی گشتاندنەكە بڕیاردراوە بە پێدانی دەسەڵات بە بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاكان بە دانانی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو لە باخچەی منداڵان و خوێندنگەكان، هەروەها دەبێت لەمەودوا ئەو مامۆستایانە دابنرێن دەرچووی كۆلێژەكانی پەروەردە و پەروەردەی بنیاتن، هاوكات لە حاڵەتی پێویست وەزیری پەروەردەش دەسەڵاتی هەیە ئەو كۆلێژ و بەشانە زیاد بكات كە بەپێی پسپۆرییەكان پێویستن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، نوێكردنەوەی فەرمانی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزاكان و پەیمانگەكان، دەبێت ساڵانە لەسەر بنەمای پێویستی بێت و لەنێوان 20ی ئاب  بۆ 1ی ئەیول كۆتایی بێت و فەرمانی كارگێڕی بۆ دەرچووبێت، هەروەها هەموو زانیارییەكانی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو لە سیستەمی"ئی پەروەردە" تۆمار بكرێت.