کوردستان

عەلی ئیسماعیل، ئەندامی لیژنەی باڵای پێوەری زیرەک لە وەزارەتی کارەبا بڵاویکردەوە، بەھۆی سیستمی پریپەیدەوە ٣٢٠ مۆلیدە کوژراونەتەوە، ھەروەھا کارەبای ٥٥ ھەزار بەشداربوو کراوەتە پریپەید، کە ٤٠ ھەزار ھاوبەشی سیتییەکان و ١٠ ھەزار ھاوبەشی بازرگانی دەگرێتەوە. 

راشیگەیاند، سیستمی پریپەید لە ١٩ستی ھەولێر، بەکارھێنانی کارەبای لە ٣٤ مێگاواتەوە بۆ ٢٧ مێگاوات دابەزاندووە،  لە کۆی ٢٥ ھەزار بەشداربو، ٧ ھەزار سەرپێچی کارەبا بنەبڕکراون. 
ئاماژەی بەوەشدا، بەھۆی سیستمی پریپەیدەوە، نرخی کارەبا لەنێوان ٣٠% بۆ ٤٠% لەسەر ھاووڵاتیان ھەرزانتر دەکەوێت. 

سەبارەت بە گەڕەکەکانیش وتی، بەرزەنرخ تایبەتە بە چەند پڕۆژەیەکی وەبەرھێنان و کارەباکەیان بە نرخی تایبەتی خۆیان بەردەوام دەبێت، بەڵام لە گەڕەکە ئاساییەکان ھەر بە نرخی ئێستا دەبێت و تەنیا شێوازی پارەدانەکەی پێشوەختە دەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەکانی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا راپۆرتی ھەردوو لیژنەی پیشەسازی و وزە و لیژنەی دەستپاکی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر تایبەت بە رێژەی پێدانی کارەبای نیشتمانی بە شاری ھەولێر بەراورد بە شارەکانی دیکە و نرخی کارەبای پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون بە سیستمی پریپەید تاوتوێ دەکرێن. 

ھەروەھا لە کۆبوونەوەکەدا میوانداری "قارەمان مەولود حەمەد" سەرۆکی بەدواداچوونی مۆلیدە ئەھلییەکان لە سنوری ھەولێر دەکرێت.
 ھەر لە کۆبوونەوەکە، رێگە بە ئەندامانی ئەنجومەنەکە دەدرێت پرسیار و تێبینییەکانیان لەسەر کارەبای نیشتمانی و مۆلیدە ئەھلییەکان لە شاری ھەولێر بخەنەڕوو. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردسات نیوز، سەرەتا "ھاکان فیدان" وەزیری دەرەوەی تورکیا لە سەرۆکایەتی کۆمار لەگەڵ "د.لەتیف رەشید" سەرۆک کۆماری عێراق کۆدەبێتەوە. 

وتیشی، دواتر بە جیا لەگەڵ "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق و "محەمەد حەلبوسی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە. ھەروەھا چاوی بە نوێنەری تورکمانەکان دەکەوێت.

پەیامنێری کوردسات نیوز ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارە دوای کۆبوونەوەکانی لە بەغداد، وەزیری دەرەوەی تورکیا بێتە ھەرێمی کوردستان و لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای ھەرێمی کوردستان کۆببێتەوە، بۆ تاوتوێکردنی دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوت و دۆخی ئەمنی و پەیوەندییەکان ھەردوولا.

ئیوارەی رۆژی سێشەممە "ھاکان فیدان" گەیشتە بەغداد و لەگەڵ "فوئاد حسێن" وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبووەوە و پرسی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمیان تاوتوێکرد.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لە بەردەوامی فشارەکان و دەستبەسەرکردنی خەڵکی رۆژھەڵاتی کوردستان لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە، لە ماوەی ھەفتەیەکدا ٣٥ کەس دەستگیرکراون. 

ھەروەھا ژمارەیەکی زۆر لە ھاووڵاتیان بە تایبەت ئەو کەسانەی لە خۆپیشاندانەکانی ساڵی رابردوو دەستبەسەرکرابوون، لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بانگکراون و ھەڕەشەیان لێکراوە، کە چالاکوانی مەدەنی و ژینگەپارێز و کەسوکاری داواکراوەکان دەگرێتەوە.

ئەو ھەڵمەتی دەستبەسەرکردنە لەکاتێکدایە کە کەمتر لە مانگێکی ماوە بۆ تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر خۆپیشاندان و چالاکییەکانی خەڵکی رۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران لە دوای گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی، کە خۆپیشاندانەکان بە دروشمی "ژن،ژیان،ئازادی" بەڕێوەدەچوون.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی لە وەڵامی پرسیارێکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت سیاسەتی ئاوی وڵاتەکەی بەرامبەر عێراق و ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، کێشەی وشکەساڵی و کەمبوونەوەی سەرچاوە ئاوییەکان کێشەیەکی گشتییە و زۆربەی وڵاتانی ناوچەکەیان پێیەوە دەناڵێنن، وڵاتەکەشی ئاو وەک کارتێکی فشار سەیری ناکات.

وتیشی، ھەمیشە بۆ خەڵکی پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجەیان سەلماندووە کە نیگەرانی دۆخی ئاوی ئەو دوو پارێزگایەن و بەردانەوەی ئاو لە ماوەکانی پێشوودا سەلمێنەری ئەم بانگەشانەیە. رونیشیکردەوە، بەپێی داتاکانی وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق لەئەنجامی بەردانەوەی ئاو لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، قەبارەی عەمبارکردنی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان گەیشتووەتە یەک ملیار و ٨٠٠ ملیۆن مەتر سێجا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 ئەمڕۆ لە گەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە ھەرێمی کوردستان، بەھای دینار بەرامبەر دۆلار بە رێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و بەھای ١٠٠ دۆلار بە ١٥٢ ھەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، لەکاتێکدا دوێنی و لەکاتی داخستنی بازاڕدا بەھای ١٠٠ دۆلار بە ١٥٣ ھەزار و ٢٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.

بە وتەی مامەڵەکارانی ئاڵوگۆڕی دراو، ھۆکاری بەرزبوونەوەی بەھای دینار بەرامبەر دۆلار، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی دوێنی بانکی ناوەندی عێراق بۆ یەکەمجار ٧١ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش فرۆشت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەی پلەکانی گەرما لە شارەکانی ھەرێم بەراورد بە رۆژانی رابردوو دوو بۆ سێ پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە،  بەشێوەیەک نزمترین پلەی گەرما لە حاجی ئۆمەران دەبێت کە ٣٢ پلەی سیلیزی دەبێت، لە گەرمیانیش بەرزترین پلەی گەرما تۆماردەکرێت کە ٤٧ پلەی سیلیزییە.

ھەروەھا پلەکانی گەرماش لە ھەولێر و سلێمانی و دھۆک لەنێوان ٤١ بۆ ٤٣ پلەی سیلیزی دەبێت، کەرکوکیش پلەکانی گەرما بۆ ٤٥ پلەی سیلیزی دادەبەزێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاند، سەبارەت بە نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما دوای ئەوەی بۆ ماوەی زیاتر لە دوو ھەفتە ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە لە ژێر شەپۆلێکی گەرمای بەھێزبوو بەرزترین پلەکانی گەرما تا ئاستێکی پێوانەی لە وێستگە جیاجیاکان لەسەر ناوچەکە تۆمارکران، ئەمڕۆ چوارشەممە دوایین کات بوو بۆ بەرزی پلەکانی گەرما، لە رۆژانی داھاتووشدا دەگەڕێتەوە ئاستی ساڵانەی خۆی.

‎ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، رۆژی ھەینی زیاتر ھەست بە نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما دەکرێت وە رۆژی دووشەممەی ھەفتەی داھاتوو جیاوازی دابەزین لە پلەکانی گەرما بە بەراوورد بە ئەمڕۆ بە نزیکەی ٦—٨ پلە نزم بوونەوە دەبێت، رۆژی سێشەممەش تا رادەیەک کەشوھەوا فێنکتر دەبێت.

‎ ئاشکراشیکرد، تا ئێستا ھیچ شەپۆڵێکی گەرما لە مانگی نۆ تۆمارنەکراوە، لە کاتی ھاتنی شەپۆڵی گەرماش کاریگەری کەمترە و ماوەی مانەوەی لە رۆژێک تێپەڕ ناکات، بەمەش دەتوانین بڵێین شەپۆڵەکانی گەرمای ھاوینی ئەمساڵ کۆتایی دێت.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، د. ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کردووە، کە بەڕێوەبەری گشتی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچون، بەڕێوەبەری ناوەندیی وەرگرتن و بەڕێوەبەرانی تۆماری سەرجەم زانکۆکانی حکومییەکانی ھەرێمی کوردستان تێیدا ئامادەیبوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆبونەوەکەدا پلان و ئامادەکارییەکانی تایبەت بە وەرگرتنی خوێندکاران بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٣ – ٢٠٢٤) تاووتوێ کراوە.

لە کۆبونەوەکەدا وەزیری خوێندنی باڵا ئەوەی خستوەتەڕوو، وەک ساڵانی پێشوو زۆرترین دەرفەتی خوێندنی گشتی بۆ زۆرینەی خوێندکاران دەڕەخسێنین.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەمید زیاد قەیسی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتووچۆی عێراق بە ئاژانسی رەسمی ھەواڵەکانی عێراقی راگەیاندووە، بە رێنمایی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیران و سەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ، بە چاودێری بەڕێوەبەری گشتی ھاتوچۆی عێراق لیژنەیەکی ھاوبەش لە نێوان وەزارەتی ناوخۆ بەسەرپەرشتی فەریق تارق روبەیعی بەڕێوەبەری گشتی ھاتوچۆی عێراق، راوێژکاری وەزیری ناوخۆی ھەرێم و ئەندامێتی ھەردوو بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتووچۆی عێراق و ھەرێم و دەستەی گشتی گومرگی ھەرێم پێکھێنراوە.

وتیشی، ئەرکی ئەو لیژنەیە گفتوگۆکردنە لەسەر دۆزینەوەی میکانیزمێکی گونجاو بە مەبەستی یەکخستنی ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل لە دەرەوەی وڵاتەوە بۆ عێراق و ھەرێم کوردستان، چونکە ھەردوولا دەیانەوێت لەسەرتاسەری عێراقدا بە یەک شێواز ئۆتۆمبێل ھاوردە بکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زێدان محەمەد ئەمین برای گوھدار زێباری رۆژنامەنووسی زیندانیکراوی بادینان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، پارێزەری گوھدار داوایکردووە بە کەفالەت ئازادبکرێت، بەڵام ئەو داوایە رەتکراوەتەوە و بڕیاردراوە بدرێتە داداگا، گومانیشدەکەن کەیسێکی دیکەی بۆ بکرێتەوە و بەو ھۆیەوە جارێکی دیکە سزابدرێتەوە.

بڕیاربوو رۆژی ١٦ی ئەم مانگە لە دوای نزیکەی سێ ساڵ و تەواوکردنی ماوەی زیندانیەکەی گوھدار زێباری ئازادبکرێت، بەڵام لە چاکسازی ھەولێرەوە گواسترایەوە ئاسایشی ھەولێر و تائێستا بەھۆی دروستکردنی کەیسێکی دیکەوە ئازادنەکراوە، لە دوای ئەوەشەوە گوھدار زێباری مانگرتنی راگەیاندووە و رەوشی تەندروستی خراپ بووە، بەھۆی نەشکاندنی مانگرتنەکەشی براوەتە ژووری تاکەکەسی. 



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق و ئاڵپ ئەرسەلان بەیرەقدار وەزیری وزە و سامانە سروشتییەکانی تورکیا، وەزارەتی وزەی تورکیا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، ھەردوو وەزیر تاوتوێی کێشە ھەرێمییەکان و بەتایبەت ھێڵی گواستنەوەی نەوتی نێوان ھەردوو وڵاتیان کردووە و جەختیانکردوەتەوە لەسەر گرنگی ھێڵەکە بۆ ھەردوو وڵات.

ھەروەھا ھەردوو وەزیر جەختیانکردووەتەوە لە گرنگی دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم بە زووترین کات دوای تەواوکردنی رێوشوێنەکانی پشکنین و چاودێری و نۆژەنکردنەوەی کە لەدوای بومەلەرزەکەی شەشی شوباتی رابردووە دەستیپێکردووە.

بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی وزەی تورکیا، ھەردوو وەزیر دید و بۆچوونیان ئاڵوگۆڕکردوە لەبارەی چۆنیەتی بەھێزکردنی ھەماھەنگییەکانی ھەردوو وڵات لە بوارەکانی نەوت و غاز و بەستنەوەی ھێڵی کارەبا و وزەی نوێ، بڕیاریشدرا لە داھاتوویەکی نزیکدا ١٩مین کۆبوونەوەی لیژنەی ھاوبەشی ئابوری تورکیا و عێراق لە بەغداد بەڕێوەبچێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەک لە وەفدی حکومەتی ھەرێم بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، حکومەتی عێراقی لە دواین سەردانی وەفدی ھەرێم بۆ بەغداد ئەوەیان بە وەفدەکەی ھەرێم ڕاگەیاندووە کە لەئێستادا ناتوانن ئەو بڕە پارەیە بداتە ھەرێم کە لە بودجەدا دیاریکراوە و بڕەکەی ٩٠٦ ملیار دینارە بۆ مووچەی فەرمانبەران, بەڵکو لە کۆی گشتی خەرجی ھەموو پارێزگاکان عێراق و دوای دەرکردنی بودجەی سیادی و بودجەی سەرۆکایەتیەکان ئینجا پشکی ھەرێم دیاریدەکرێت کە ئەویش مانگانە دەگاتە نزیکەی ٥٩٨ تا ٦٠٠ ملیار دینار.

ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا بڕی ٧٠ ھەزار بەرمیل نەوتی ھەرێم دەدرێت بە بەغداد بۆ پاڵاوتن و بەکارھێنانی لە پاڵاوگەکان، لەوەشدا گرفت ھەیە چونکە مافی کۆمپانیاکانی نەوت لە ھەرێمی کوردستان بە بەراود بە بەغداد جیاوازە بە گوێرەی گرێبەستەکان.

سەبارەت بە داھاتی نانەوتیش، سەرچاوەکەی وەفدی حکومەتی ھەرێم وتی، حکومەتی عێراق داوایکردووە تەواوی داھاتی نانەوتی بگڕێتەوە بۆ خەزێنەی حکومەتی عێراق و دواتر ٥٠% بگەڕێنرێتەوە بۆ حکومەتی ھەرێم.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیاردراوە ھەفتەی داھاتوو وەفدی حکومەتی ھەرێم سەردانی بەغداد بکاتەوە بۆ گفتوگۆکردن و یەکلاییکردنەوەی کێشەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز لە بەغداد رایگەیاند، بڕیاروایە رۆژی ھەینی وەفدێکی ھەرێمی کوردستان بگەڕێتەوە بۆ بەغداد و کۆبوونەوەکانی لەبارەی پشکی ھەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق، لەگەڵ وەزارەتەکانی نەوت و دارایی و راوێژکارانی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەستپێبکاتەوە.

بڕیاربوو رۆژی یەکشەممەی ئەم ھەفتەیە، وەفدی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد بکاتەوە، بەڵام لەسەر داوای وەزیری نەوتی عێراق کۆبوونەوەکە دواخرا.

سەردانەکەی وەفدی ھەرێم لەکاتێکدایە، کە ھەفتەی رابردوو وەفدی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدادیان کرد و دوای دوو رۆژ مانەوە و دانوستان، بەبێ ئەنجام گەڕانەوە بۆ ھەرێمی کوردستان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زێدان محەمەد ئەمین برایی رۆژانامەنوس گوھدار زێباری بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، لە رۆژی چوار شەممەی رابردووەوە گوھدار زێباری دەستیبە مانگرتن کردوە، لەئێستاشدا رەوشی تەندروستی زۆر خراپە، چونکە ئامادە نەبووە مانگرتنەکەی بشکێنێت.

وتیشی، وەک گوشارێک بۆ شکاندنی مانگرتنەکەی، ئاسایش گوھدار زێباری خستوەتە ژوری تاکەکەسی و بەو شێوەیە سزای دەدات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دەقی سوپاسنامەکە....

کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان
ھاونیشتمانییانی ئازیز

لە بەرامبەر ئەو پەرۆشییە گەورەیەی کوردستانیانی ئازیز لە ھەر چوار پارچەی کوردستان و تەواوی وڵاتانی دونیا و باشووری کوردستان و ناوەڕاست و خوارووی عێراق، کە بەشدارییەکی گەورە و بێ وێنەیان لەگەڵدا کردین، لە یەکەم ساتی بڵاوبوونەوەی ھەواڵی تیرۆرکردنی شەھید نیاز دەرگەڵەیی، کە لەگەڵماندا بوون و لە مەراسیمی بەخاکسپاردن و رۆژانی مەراسیمی پرسەدا ئەرک و زەحمەتی زۆریان لەگەڵ کێشاین، ھەر بۆیە بە پێویستی دەزانین، کە بەناوی بنەماڵەکەمانەوە لە کانگای دڵمانەوە سوپاس و پێزانینی خۆمان بەھەموو لایەک ڕابگەیەنین.

دەمانەوێ سوپاستان بکەین و منەتباریی خۆمانتان پێڕاگەیەنین، دەمانەوێ پێتان بڵێین، خوێنی بە ناحەق ڕژاوی کوڕە تیرۆرکراوەکەمان، دەکەینە گەورەترین وەفا و پاداشت بۆ دڵسۆزیتان.

سوپاسی سەرجەم ھاووڵاتی و خزم و دۆست و ناسیاوەکانمان دەکەین، ئەوانەی ڕێگای دووریان بڕی و ئەوانەش لە دەڤەری ڕاپەڕین بە بەردەوامی لەگەڵماندا مانەوە و بۆ ساتێکیش جێیان نەھێشتین.

سوپاس بۆ  جەنابی کاک کۆسرەت ڕەسول عەلی کاک بافڵ تاڵەبانی و مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و تەواوی ئۆرگانەکانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان.

سوپاسی تایبەت بۆ مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕینی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، کە بەرپرسی مەڵبەند و تەواوی ستافی مەڵبەند ئەرکێکی زۆریان لەگەڵمان کێشاوە.

سوپاس بۆ مەڵبەندی ٦ی سۆران و بەرپرسی مەڵبەند، کە ئەرکیان لەگەڵماندا کێشا.

سوپاس بۆ  بەڕێز کاک محەمەدی حاجی مەحمود، سکرتێری حیزبی سۆسیالیستی کوردستان، کە وەک ھەمیشە ھاوخەممان بوو.

سوپاس بۆ ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و قائیمقامیەت و تەواوی دامودەزگا حکومی و حزبییەکانی ناوچەکە.

سوپاس بۆ ھێزەکانی ئاسایش و پۆلیس و دژە تیرۆر و کۆماندۆ و پێشمەرگە و پۆلیسی ھاتوچۆ.

سوپاس بۆ تەواوی ئازیزانمان لە ھاوشارییانی ڕانیە و شارو شارۆچکە و گوندەکانی دەڤەری ڕاپەڕین، کە بەشدارێکی سەرەکی بوون لە پرسەکەماندا و داوای لێبوردنیشیان لێدەکەین، کە بەھۆی جەنجاڵی پرسەکەمانەوە بوینە مایەی پەککەوتنی ھاتوچۆو و دروستبوونی جەنجاڵییەکی زۆر لە شەقام و کۆڵانەکانی شاردا.

سوپاسی تایبەت بۆ خەڵکە خزمدۆست و میواندۆست و باوەشگرەوەی غەریبان، لە ناحیەی سەرکەپکان، کە ئەو خەڵکە ئازیزەی سەرکەپکان نزیکەی چل ساڵە باوەشی میھرەبانییان بۆ خۆمان و بۆ گۆڕی ئازیزانمان کردۆتەوە.

سوپاس بۆ تەواوی سەرۆک عەشیرەت و عەشیرەتەکانی کوردستان و ناوەڕاست و خوارووی عێراق، کە زۆر بە پەرۆشەوە بەشداری خەمی قوڵی ئێمەیان کرد.

سوپاس بۆ ھەموو ئەو بەڕێزانەی بە ڕێگای تەلەفۆن و نامە و سۆشیال میدیا ھاوخەمی و پرسەیان بە ئێمە گەیاند.

سوپاس بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن، ئەو دەزگایانەی لە ڕووماڵی ڕووداوی تیرۆرکردنەکە و مەراسیمی بە خاکسپاردن و پرسەکەدا، زۆر پیشەییانە ڕووماڵیان کرد و دەنگی ئێمەیان بە دونیا گەیاند.

لێرەوە دووپاتی دەکەینەوە، ئێمە لە کاروانی خزمەتکردنی ھاووڵاتییان و خەڵکی ئازیزی کوردستانی گەورە بەردەوام دەبین و نەوە دوای نەوەمان ھەر بەو نەفەسە بەردەوام دەبن، کە شەھید نیاز ھەمیشە خۆی بە خزمەتکاری سەرجەم چین و توێژەکان دەزانی، بۆیە نەوەکانی دوای ئەویش دریژەپێدەری ھەمان ڕێباز دەبن و خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ئەرک و ئامانجیان دەبێت.

ھیوادارین، ھەموو لایەکتان ساغ و تەمەن درێژ بن و ناخۆشی نەبینن.

لەگەڵ ڕێز و خۆشەویستیمان بۆ ھەموو لایەکتان.

بنەماڵەی شەھید نیاز دەرگەڵەیی
٢٠٢٣/٨/٢٢
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...149150151152153...675