لە ھەرێم پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت
کوردسات نیوز
٢٣ی ئابی ٢٠٢٣
٤٣٢
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاند، سەبارەت بە نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما دوای ئەوەی بۆ ماوەی زیاتر لە دوو ھەفتە ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە لە ژێر شەپۆلێکی گەرمای بەھێزبوو بەرزترین پلەکانی گەرما تا ئاستێکی پێوانەی لە وێستگە جیاجیاکان لەسەر ناوچەکە تۆمارکران، ئەمڕۆ چوارشەممە دوایین کات بوو بۆ بەرزی پلەکانی گەرما، لە رۆژانی داھاتووشدا دەگەڕێتەوە ئاستی ساڵانەی خۆی.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، رۆژی ھەینی زیاتر ھەست بە نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما دەکرێت وە رۆژی دووشەممەی ھەفتەی داھاتوو جیاوازی دابەزین لە پلەکانی گەرما بە بەراوورد بە ئەمڕۆ بە نزیکەی ٦—٨ پلە نزم بوونەوە دەبێت، رۆژی سێشەممەش تا رادەیەک کەشوھەوا فێنکتر دەبێت.
ئاشکراشیکرد، تا ئێستا ھیچ شەپۆڵێکی گەرما لە مانگی نۆ تۆمارنەکراوە، لە کاتی ھاتنی شەپۆڵی گەرماش کاریگەری کەمترە و ماوەی مانەوەی لە رۆژێک تێپەڕ ناکات، بەمەش دەتوانین بڵێین شەپۆڵەکانی گەرمای ھاوینی ئەمساڵ کۆتایی دێت.