وەزیری خوێندنی باڵای ھەرێم: ئەمساڵ زۆرترین خوێندکار لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەردەگرین
کوردسات نیوز
٢٣ی ئابی ٢٠٢٣
١٬٢٨٧
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، د. ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کردووە، کە بەڕێوەبەری گشتی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچون، بەڕێوەبەری ناوەندیی وەرگرتن و بەڕێوەبەرانی تۆماری سەرجەم زانکۆکانی حکومییەکانی ھەرێمی کوردستان تێیدا ئامادەیبوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆبونەوەکەدا پلان و ئامادەکارییەکانی تایبەت بە وەرگرتنی خوێندکاران بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٣ – ٢٠٢٤) تاووتوێ کراوە.
لە کۆبونەوەکەدا وەزیری خوێندنی باڵا ئەوەی خستوەتەڕوو، وەک ساڵانی پێشوو زۆرترین دەرفەتی خوێندنی گشتی بۆ زۆرینەی خوێندکاران دەڕەخسێنین.