بەھای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بەرزبووەوە
کوردسات نیوز
٢٣ی ئابی ٢٠٢٣
٧٬٩٨٠
ئەمڕۆ لە گەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە ھەرێمی کوردستان، بەھای دینار بەرامبەر دۆلار بە رێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و بەھای ١٠٠ دۆلار بە ١٥٢ ھەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، لەکاتێکدا دوێنی و لەکاتی داخستنی بازاڕدا بەھای ١٠٠ دۆلار بە ١٥٣ ھەزار و ٢٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.
بە وتەی مامەڵەکارانی ئاڵوگۆڕی دراو، ھۆکاری بەرزبوونەوەی بەھای دینار بەرامبەر دۆلار، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی دوێنی بانکی ناوەندی عێراق بۆ یەکەمجار ٧١ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش فرۆشت.