کوردستان

دەقی نوسینەکە.... 

بەرەو کۆنگرەی پێنجەمیین 

پێدەچێت ساڵی (٢٠٢٣) ساڵی وەرچەرخان و بنیاتنانەوە گرنگەکانی یەکیێتی نیشتیمانی کوردستان بن، نەک بڕیاردان بگرە تەنھا بیرکردنەوەش لەبەستنی پێنجەمین کۆنگرە ، دەربڕینی بوێرییەکی شۆڕشگێڕانەی یەکێتییانەیە، ھەمان ئەو بوێری و ئازایەتیەیە کەسەرۆک مام جەلال لە ڕۆژانی ھەرەسدا یەکێتی پێ دروستکردوو و ھەمان ئەو ھزر و نەترسیەیە کە شۆڕشێکی نوێی پێ ھەڵگیرساند.

لە مێژوی خۆیدا، یەکێتی ھێزێکی داھێنەری بە جورئەتی شۆڕش بووە، ھەر ئەمەش لە (١٦) ساڵی تەمەنی کاری ڕێکخراوەییدا گەیاندییە لوتکەی سەرکەوتن ، بەڵام بێگومان ھێزێکی بێ ھەڵەی بێ کەمتەرخەمیش نەبووە، بۆیە ھەر کاتێک جڵەوی ڕەوتە شۆڕشگێڕییەکەی خۆی لە ناوخۆ و دەرەوە شل کردبێت، زیانی بە خۆی و ڕەوتە سیاسیەکەی و بە کۆمەڵگە و ئاستە جیاوازەکانی  بەرەوپێشبردنیشی گەیاندووە.

ساڵانێکی کەمە، دوای تەمەنێک لە داکشان، ھەنگاوەکانی بەرەو چاکسازی نێوخۆیی، خۆتوندکردنەوەو و نوێبوونەوە دەنێت، بۆ تێپەڕاندنی ئەو قەیرانانەی ھەم خۆی گرفتار کردوو ھەم کۆمەڵی کوردەواریشی توشی ئاستەنگ کرد.

لەچوارچێوەی وتارێکدا نامەوێت ئاوڕ لە تەواوی ئەوبڕگە و جومگانە بدەمەوە کە ئەستەمە لە دوو توێی دوو کەوانەدا وەک مێژوو بیان نووسمەوە، بەڵام بەلامەوە گرنگە ئەوە بڵێم ھەرکاتێک (ی.ن.ک) لە ڕیفۆرمی نێوخۆی و سیاسەتی جەماوەری دروست  و ڕەوتی شۆڕشگێڕانە دوور کەوتبێتەوە، بە دیوێکی تردا جڵەوەکەی بۆ ڕەوتی کۆنسەر ڤاتیستی ناو کۆمەڵ شلکردبێت، ھەمووان پێکەوە باجی گەورەمان داوە بۆیە لە ساتە وەختێکدا، لەبەر دەم دوو ھەڵبژاردن و کێشە گەورەکانی عێراق و ھەرێم داین، بڕیاری بەستنی کۆنگرە دەمانگەڕێنێتەوە بۆ بوێرییەکانی چرکە ساتەکانی بڕیاردان لە دامەزراندنی یەکیێتی نیشتیمانی کوردستان و ھەڵگیرسانەوەی شۆڕشی نوێ.

ئەمان گەیەنێتەوە ئەو بڕوایەی کە یەکێتی ھێزی ئیرادەی خەڵک و ھێزی بڕیارە قورسەکانە. یەکێتییەکان حیزبەکەیان وەک کەرەستەیەک بۆ سەرخستنی قەزیە گەورەکەیان دەوێت و بۆ ئەوە قوربانیش دەدەن و ڕیفۆرم دەکەن و بڕیاری شۆڕشگێڕانەیان پێدەدرێت.

ھەموو پێشبینی و خوێندنەوەکان، بەو ئاڕاستەیەن ئەم کۆنگرەیە دەبێتە کۆنگرەی بنیاتنانەوەی یەکێتی و دەبێتە ھێمای تێپەڕاندنی ئاستەنگی ناوخۆیی و ڕووکردنەوە خەڵک و جەماوەر، ئیتر بەھەموو لایەک دەڵێت یەکێتی قۆناغی داکشانی خۆی تێپەڕاند،  ھەرچەندە ئەوە دوو ساڵێکە لەسەر ڕاستە ڕێگاکە ھەنگاو دەنێت، بەڵام ھەنگاوەکانی ھەستانەوە و ڕوو لە ھەوراز کردن و سەرکەوتنەوەی خۆی بەم کۆنگرەیە خێراتر دەکات، پێکەوە بنیاتنانەوە و ھەستانەوە بۆ خزمەتی کۆمەڵانی خەڵک دەست پێدەکاتەوە.
 
 
 سەرکەوت زەکی
لێپرسراوی مەکتەبی ڕێکخستنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، بریندارەکان پەنابەری سورین و چواریان رەوانەی نەخۆشخانەی شەھید “شەوکەت حاجی موشیر “ کراون و چارەسەری سەرەتاییان بۆ کراوە، دوانی دیکەشیان بۆ چارەسەری زیاتر نێردراونەتە سلێمانی، ئەوانەی دیکەش رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا ھیچ سکاڵایەک تۆمارنەکراوە و بەو ھۆیەشەوە ھیچ کەس لەشەر شەڕەکە دەستگیرنەکراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەکوردسات نیوزی راگەیاند، کۆبونەوەکان بۆ ئامادەکارییە بۆ بەستنی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی سەعات ١١ بەڕێوەدەچێت و کۆبونەوەی سەرکردایەتی سەعات دووی پاش نیوەڕۆ دەبێت.

 ئاماژەی بەوەشکرد تەوەری سەرەکی کۆبونەوەکان بۆ ئامادەکاری پێویستە بۆ ئەنجامدانی کۆنگرەی یەکێتی، کۆبونەوەی ئەم جارەش لەشاری ھەولێر دەبێت و لەکۆبونەوەکاندا باس لەدیاریکردنی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرە دەکرێت.

بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی لیژینەی باڵای ئامادەکاری کۆنگرە پێکدێت لە سەرۆکی دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتی و مەکتەبی رێکخستن و بۆردی ناوەندی کاروباری یاسایی و لێپرسراوی مەڵبەندی دیراسات.
سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەڵێت، کۆبونەوەکانی مەکتەبی سیاسی تا چەند رۆژێک پێش کۆنگرە بەردەوام دەبن.

 سەبارەت بە کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیش، پێشتر فەرید ئەسەسەرد سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بەکوردسات نیوزی راگەیاندبوو، پێدەچێت ئەمە دواین کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بێت کەپێش کۆنگرە بەڕێوەبچێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژنامەی سەباحی رەسمی عێراق بڵاویکردەوە، ھێزەکانی پێشمەرگە بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھێزە ئەمنییەکانی عێراق رووبەرێکی فراوان لەو ناوچانەی کە بۆشایی ئەمنییان تێدایە و دەکەونە سنوری پارێزگاکانی دیالە و سەڵاحەدین و کەرکوک و ھەولێر پڕ دەکەنەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سنورەکە لەو ناوچانەوە دەستپێدەکات کە دەکەونە سنوری ئێران لە خانەقین و رووبەری ناوچەکە ٦٥٠ کیلۆمەترە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژی ٢٤ی ئەم مانگە لێپرسراوی مەڵبەندی زاخۆی یەکگرتوو بە کوردسات نیوزی راگەیاندبوو، ئیسلام کەشانی کادیری پێشکەوتووی حزبەکەی و بەرپرسی نوسینگەی سپێدە لە زاخۆ و رۆژنامەنووس و پێشکەشکار لە خابیر تیڤی لەلایەن ئاسایشەوە رفێندراوە.

دوو رۆژ دواتر بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی زاخۆ لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردبوو، ئیسلام کەشانی لەلایەن ھێزێکی ئاسایشی زاخۆوە بە تۆمەتی بوونی پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە و بەپێی ماددەی ١ی یاسای ژمارە ٢٣ی ساڵی ٢٠٠٣ دەستگیرکراوە، لەکاتێکدا ئەو یاسایە تایبەتە بە دەرماڵەی منداڵبوون و دایکایەتی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی زاخۆ لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئیسلام کەشانی کارگێڕی مەڵبەندی ١٣ی یەکگرتوو لە زاخۆ، لەلایەن ھێزێکی ئاسایشی زاخۆوە بە تۆمەتی بوونی پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە و بەپێی ماددەی ١ی یاسای ژمارە ٢٣ی ساڵی ٢٠٠٣ دەستگیرکراوە و لەئێستادا لەژێر لێکۆڵینەوەدایە، بەڵام ئەو یاسایەی ئیسلام کەشانی پێ دەستگیرکراوە تایبەتە بە دەرماڵەی منداڵبوون و دایکایەتی.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، دەستگیرکردنی ئیسلام کەشانی لەسەر بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی زاخۆ بووە و ھەموو بەڵگەیەکی پێویست لەسەر تۆمەتباری دەستگیرکراو بەردەستە.

ئاسایشی زاخۆ ئاماژەی بەوەشدا، ھیچ پێشێلکارییەکی یاسای لە دەستگیرکردنی ئیسلام کەشانی ئەنجامنەدراوە، جەختیشیکردەوە، ھیچ ھاووڵاتییەک لەسەر جیاوازی بیروڕا دەستگیرناکەن، بەڵام رێگەنادەن ھیچ ھێز و کۆمەڵەیەک ببنە مەترسی لەسەر ئارامی و ئاسایشی ھەرێم.

رۆژی ٢٤ی ئەم مانگە لێپرسراوی مەڵبەندی زاخۆی یەکگرتوو بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، ئیسلام کەشانی کادیری پێشکەوتووی حزبەکەی و بەرپرسی نوسینگەی سپێدە لە زاخۆ و رۆژنامەنووس و پێشکەشکار لە خابیر تیڤی لەلایەن ئاسایشەوە رفێندراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی بلومبێرگی ئەمریکی لە زاری بەرپرسانی تورکیاوە بڵاویکردەوە، تورکیا بەھیچ شێوەیەک ئامادەنییە ئەو ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلارەی لە دادگای پاریس لەسەر ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم لە رێگەی بەندەری جەیھانەوە بە عێراقی دۆڕاند وەک قەرەبوو بیداتەوە بە عێراق، بەڵکو لە ھەوڵدایە بۆ ئەوەی ھەرێمی کوردستان خۆی ئەو قەرەبووە بداتەوە.

ئاژانسی بلومبێرگ ئاماژەی بەوەشکردووە، تورکیا دەیەوێت بەرپرسانی ھەرێم ئەو قەرەبووەی بەسەریدا سەپێندراوە بیدەنەوە بە عێراق، چونکە بەرپرسانی ھەرێم سوودمەندی سەرەکی بوون لە فرۆشتنی نەوتەکەیان.

ماوەی پێنج مانگە ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیھانی تورکیاوە وەستاوە، کە بەھۆیەوە تەنھا ھەرێمی کوردستان زیاتر لە دوو ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتووە، بۆیە لە میانەی کۆبوونەوەی لێپرسراوانی باڵای ھەرێم لەگەڵ ھاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە ھەولێر جەخت لە گرنگی دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم کرایەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە داواکارییەکی بەپەلەدا کە ئاڕاستەی دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی  کردووە بە ناوی رێوشوێنی بەپەلە، داوادەکات گوھدار زێباری و شێروان شێروانی ئازادبکرێن، کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠ەوە دەستگیرکراون. 

ئاماژەی بەوەشداوە، لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی ئازادکردنی ئەو دوو رۆژنامەنووسەی بادینان، تۆمەت و سکاڵای دیکەیان ئاڕاستەکراوە کە ساختەن و بەھۆیەوە لە زیندان ماونەتەوە. 

ئەو داوکاریەی رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لەکاتێکدا کە بڕیاربوو رۆژی ١٦ی ئەم مانگە گوھدار زێباری لە دوای نزیکەی سێ ساڵ و دوای تەواوکردنی ماوەی زیندانیەکەی ئازادبکرێت، بەڵام ئازادنەکرا، ھەرچی شیروان شیروانیشە بڕیاربوو لە رۆژی ٩ی ئەیلول ئازادبکرێت، بەڵام لە رۆژی ٢٠ی تەمموزی رابردوو دادگای ھەولێر لەسەر دۆسیەکی نوێ، سزای چوار ساڵ زیندانی دیکەی بەسەردا سەپاند.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی راگەیەندراوەکە... 

راگەیەنراوی یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان
بەبۆنەی قۆناغی ھەشتەمی ئەنفالی بادینان

قۆناغی ھەشتەمی ئەنفالی بادینان دوا قۆناغی شاڵاوەکانی ئەنفال بوو، کە بە"خاتیمەی ئەنفال" ناسراوە. لە ٢٥ی ئاب دەستی پێکردو تا ٦ی ئەیلولی ساڵی ١٩٨٨ بەردەوام بوو. جوگرافیای شاڵاوەکە ھەموو دەڤەری بادینانی گرتەوە، بەتایبەتی ناوچەکانی ئامێدی و زاخۆ و ئەتروش و ئیمنکی و باتوفە و دێرەسورو کانی ماسی و شێخان لەگەڵ ناوچەی کوردنشینەکانی دەشتی نەینەوا. لەم قۆناغەدا زیاتر لەحەفتا گوند بەر ھێرشی کیمیاوی کەوتن.

تایبەتمەندی قۆناغی ھەشتەمی ئەنفالی بادینان لەوەدایە، مسوڵمان و ئیزیدی و کریستیان ئەنفالکران. بۆ وەبیرھێنانەوە، لەم قۆناغەدا  ھەزار ژن و مناڵ و پیرو جوان بونەتە قوربانی شاڵاوو پەلامارەکانی سوپای رژێمی بەعس، ھێشتا چارەنوسی ھەموویان نادیارە.

ئەم قۆناغەی شالاوەکانی ئەنفال دوای کۆتایی ھاتنی شەڕی عیراق ئێران دەستی پێکرد. بە دەیان ھەزار ھاوڵاتی روویانکردوە تورکیاو لە کامپەکانی ئاوارەیی نیشتەجێ کران و بەشێکیان بەرکەوتەی کیمیایی بوون. 

وەک یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان جەخت دەکەینەوە لە ئاوڕدانەوە لە دۆسیەی ئەنفال لەلایەن حکومەتی عیراق و حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە. بەتایبەتی ھێشتا یەک ئێسک و پروسکی قوربانیانی ئەنفالی بادینان نەگەڕێنراونەتەوە. ھاوکات پێشنیار دەکەین حکومەتی خۆجێی دھۆک قەڵای دھۆک (سەربازگەی نزارکێ) بکەنە مۆزەخانەی نیشتمانی ئەنفال و جینۆساید.

وەکو یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان لەم رۆژەدا جەخت لە جیبەجێکردنی بڕیاری دادگای باڵای تاوانەکان دەکەینەوە.

لەھەمان کاتدا پرۆسەی ھێنانەوەی ئێسک و پروسکی قوربانیانی ئەنفال بھێنرێنەوەو کۆتایی بەم خەم ساردی و ویژدان سڕیە بێت. یادی ئەنفالکراوان بەرز رادەگرین. یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان
٢٠٢٣/٨/٢٥

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە یادی ٣٥ ساڵەی ئەنفالی بادیناندا، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند، دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق، شاڵاوەکانی ئەنفالی بە جینۆساید و تاوانی جەنگ و تاوانی دژی مرۆڤایەتی لە قەڵەمداوە، دەبێت حکوومەتی عێراقی فیدراڵی، ئەرکی خۆی بۆ قەرەبووکردنەوەی خێزان و کەسوکاری قوربانییان جێبەجێ بکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، خزمەتکردنی باشتری کەسوکاری ئەنفالکراوان، تەبایی و یەکڕیزیی ناوخۆییمان، کاری جددی و ھەوڵدان بۆ دووبارەنەبوونەوەی تاوانەکانی وەک ئەنفال و ناساندنی بە جینۆساید لەسەر ئاستی جیھان، باشترین یادکردنەوە و وەفادارییە بۆ گیانی پاکی قوربانییانی ئەنفال و تەواوی شەھیدانی کوردستان.

ھاوکات مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، تائێستا ماددەی ١٣٢ی دەستوور جێبەجێ نەکراوە کە تایبەتە بە قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان و کەسوکاری قوربانییانی شاڵاوەکانی ئەنفال و تاوانەکانی ڕژێمی بەعس.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، مافی ڕەوای کەسوکار و زیانلێکەوتووانی سەرەکی دەستی ڕژێمی پێشووی عێراقە، بە شێوەیەکی شایستە قەرەبوو بکرێنەوە و دڵنیا بکرێنەوە، جارێکی دیکە رووبەڕووی جێنۆسایدکردن نابنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، بڕیاربوو ئەمڕۆ وەفدی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد بکات بۆ گفتوگۆ لەسەر یاسای نەوت و غاز و شایستە داراییەکانی ھەرێم، بەڵام بەھۆی کۆچی دوایی باوکی حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق، سەردانی وەفدی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغداد بۆ کاتێکی دیکە دواخراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە رۆژی سێشەممەی ھەفتەی رابردوو وەفدی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدادیان کرد و دوای دوو رۆژ مانەوە و گفتوگۆکردن لەگەڵ وەفدی حکومەتی عێراق لەسەر بابەتی داھاتی نانەوتی و خەرجی کۆمپانیاکانی بەرھەمھێنانی نەوت و پرسی مووچە و پشکی ھەرێم لە یاسای بودجە، وەفدەکە بەبێ رێککەوتن گەڕانەوە ھەرێمی کوردستان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئاڵپەرسڵان بایرەکتار وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا، گەیشتە ھەولێر و چاوی بە کەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتییەکانی ھەرێمی کوردستان بە وەکالەت دەکەوێت و دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان، بۆ بەندەری جەیھانی تورکیا تاوتوێ دەکەن، کە نزیکەی پێنج مانگە راگیراوە.

بەپێی زانیارییەکان، ئاڵپەرسڵان بایرەکتار بەشداریی کۆبوونەوەکانی ھاکان فیدان وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی، لە ھەولێر لەگەڵ بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان دەکات.

رۆژی سێشەممە، ئاڵپەرسڵان بایرەکتار وەزیری وزەی تورکیا لە ئەنقەرە لەگەڵ حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی تورکیا کۆبووەوە و لە راگەیەندراوێکی ھاوبەشدا جەختیان لە دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان کردەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەقید ئیبراھیم فەریق بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ئاکرێ بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، دوو کچی گەنجی دانیشتووی گوندی خەلیلکان لە سنووری قەزای ئاکرێ، کە تەمنیان لەنێوان ٢٠-٢٣ ساڵدابووە و ھاوڕێ و ھاوسێی یەکبوون لە رووباری خازر خنکاون.

ئەوەشی خستەڕوو، دوای رووداوەکە تەرمی یەکێک لە کچەکان سەرئاوکەوتووە و تواندراوە دەربھێندرێتەوە، دواتریش بە ھەوڵی تیمە مەلەوانەکانی بەرگری شارستانی ئاکرێ و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە تواندراوە تەرمی کچی دووەمیش بدۆزرێتەوە و لە ئاوەکە دەربھێندرێتەوە.

بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ئاکرێ راشیگەیاند، لەئێستادا تەرمی دوو کچەکە رەوانەی پزیشکی دادی ھەولێر کراون و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتی ھەرێم ئاماژەی بەوەکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی دووپاتیکردووەتەوە ھەرێمی کوردستان بە بایەخەوە لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا ‏دەڕوانێت، کە بەرژەوەندیی ھاوبەشی ئابوری و بازرگانی و ئەمنی پێکەوە ‏دەیانبەستێتەوە و ئامادەیە لە ھەموو بوارەکاندا برەو بە پەیوەندییەکانی ھەولێر و ‏ئەنقەرە بدات، ھەروەھا ئاماژەی بەوەکرد، ھەرێمی ‏کوردستان ھەرگیز پشتگیری و ھاوکارییەکانی تورکیا لەبیر ناکات.‏

وەزیری دەرەوەی تورکیاش جەختیکردەوە لەوەی، تورکیا ‏گرنگییەکی تایبەت بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان دەدات و ‏بەغداد و ھەرێم گرنگییەکی تایبەتیان بۆ تورکیا ھەیە. ھەروەھا ستایشی ئارامی و ‏سەقامگیریی ھەولێر و ھەرێمی کوردستانی کرد و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ ‏فراوانکردنی پەیوەندییەکان لە ھەموو ‏بوارەکاندا دەربڕی.

سەرۆکایەتی ھەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، بەبایەخەوە باس لە ھەناردەکردنەوەی ‏نەوتی ھەرێمی کوردستان لەڕێگەی بەندەری جەیھانی تورکییەوە کرا و ‏ بیروڕایان لەو بارەیەوە گۆڕیوەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە، ھەلیکارەکان دەرچوانی دانەمەزراو دەگرێتەوە و ئەوانەی بڕوانامەی بکالۆریۆسیان لە بوارەکانی  IT ، ژمێریاری ، کارگێری ، یاسایی، ئەندازیاری میکانیک، توێژەری کۆمەلایەتی و زمانی ئینگلیزیدا ھەیە، دەتوانن داواکاری پێکەش بکەن، ھەروەھا  دەرچوانی ئامادەیی ، ناوەندی و سەرەتایش بۆ پیشەی شۆفێری دەتوانن داواکاری پێکەش بکەن.

ئەوەشی خستوەتەڕو، رۆژانی یەکشەممە و دوو شەممەی داھاتوو فۆڕم لە بەرێوەبەرایەتی کاری سلێمانی دابەشدەکرێت و دامەزراندنیش لەسەر بنەمای خاڵبەندی دەبێت.

وەزارەتی کار دەڵێت، دەبێت داواکار تەمەنی لەنێوان ١٨-٤٠ساڵ بێت و دانیشتووی سلێمانی بێت، ھەروەھا خوازیار دەبێت زانیاری ڕاست و دروست پێشکەش بکات بەپێچەوانەوە داواکاری دامەزراندنی رەت دەکرێتەوە، جگەلەوەش نابێت خوازیار مووچەخۆر بێت لە ھیچ دامودەزگایەکی حکومی و کەرتی تایبەت.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

راگەیاندنی ھاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەمیانی سەردانەکەی بۆ عێراق ھاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ نوری مالیکی سەرۆکی ھاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت کۆبووەتەوە و لە دیدارەکەدا گفتوگۆیان لەبارەی سێ دۆسییەوە کردووە، کە دۆسییەکانی ئاو، راگیرانی ھەناردەی نەوتی کوردستان و چەکدارانی پەکەکە لە ھەرێم بوون.

بەپێی راگەیەندراوەکە، ھاکان فیدان لەسەر دۆسییەی راگیرانی نەوتی کوردستان جەختیلەوەکردووەتەوە، کە وڵاتەکەی بە ھیچ شێوەیەک ئامادەنییە ئەو قەرەبووە بداتە عێراق کە دادگای پاریس بەسەر تورکیادا سەپاندوویەتی.

ئاماژەی بەوەشداوە، راگیرانی ھەناردەی نەوتی کوردستان ھۆکارەکەی بۆ حکومەتی ھەرێم و حکومەتی عێراق دەگەڕێتەوە نەک تورکیا.

ئێوارەی رۆژی سێشەممەی رابردوو ھاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا بە سەردانێکی رەسمی لەگەڵ وەفدی یاوەری گەیشتنە عێراق بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق لەسەر دۆسییەی ئاو و چەند دۆسییەکی دیکە، لەو چوارچێوەیەشدا لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق و وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبوونەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...148149150151152...675