ئیسلام کەشانی رۆژنامەنووس و کادیری پێشکەوتووی یەکگرتوو لەلایەن ئاسایشی زاخۆوە ئازادکرا
کوردسات نیوز
٢٦ی ئابی ٢٠٢٣
٥٣١
رۆژی ٢٤ی ئەم مانگە لێپرسراوی مەڵبەندی زاخۆی یەکگرتوو بە کوردسات نیوزی راگەیاندبوو، ئیسلام کەشانی کادیری پێشکەوتووی حزبەکەی و بەرپرسی نوسینگەی سپێدە لە زاخۆ و رۆژنامەنووس و پێشکەشکار لە خابیر تیڤی لەلایەن ئاسایشەوە رفێندراوە.
دوو رۆژ دواتر بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی زاخۆ لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردبوو، ئیسلام کەشانی لەلایەن ھێزێکی ئاسایشی زاخۆوە بە تۆمەتی بوونی پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە و بەپێی ماددەی ١ی یاسای ژمارە ٢٣ی ساڵی ٢٠٠٣ دەستگیرکراوە، لەکاتێکدا ئەو یاسایە تایبەتە بە دەرماڵەی منداڵبوون و دایکایەتی.