ئابووری

 بە گوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتەکە، ئەو پارەیە یارمەتی مرۆیی بۆ خەڵکی عێراق و ئەوانەشی کە لە وڵاتانی دیکە بوونەتە پەنابەر و خەڵکی ئەو ناوچانەش دەگرێتەوە کە ئاوارە عێراقییەکانیان لە خۆگرتووە .
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوەکەیدا نووسیویەتی ، بە زیادکردنی ئەم گوژمەیە لەلایەن وەزارەتی دەرەوە و ئاژانسی ئەمریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی، قەبارەی پاڵپشتیی مرۆیی ئەمریکا بۆ عێراق دەگاتە زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن دۆلار لەم ساڵە داراییەدا.
بە گوێرەی وەزارەتی دەرەوە، لە ساڵی دارایی ٢٠١٤ـەوە، ئەمریکا زیاتر لە سێ ملیار دۆلاری وەکو یارمەتیی مرۆیی بۆ عێراق و ھاووڵاتیانی عێراقی لە ناوچەکە دابینکردووە.
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە


وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند، سزاکانی ئەمریکا بۆسەر بەرپرسانمان لە ھۆنگ کۆنگ ھیچ بنەمایەکیان نییە و ئامانج لێیان شێواندنی ژینگەی بازرگانی و کارکردنە لە ھۆنگ کۆنگ و پێشێلکردنێکی روونی یاسا نێودەوڵەتیی و پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتانە.


لە وەڵامی ئەو سزایانەدا چین سزا بەسەر ژمارەیەک رێکخراو و بەرپرسی ئەمریکی دەسەپێنێت لە نێویاندا ویلبور رۆس وەزیری پێشووی بازرگانی ئەمریکا ھەیە.


لە لایەکی دیکەوە ئەمریکا چین تۆمەتباردەکات بە ھاککردنی یەکێک لە خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی ئەمریکی لە پەکینی پایتەختی چین و دەڵێت، ئیمەیڵی ھەزاران کۆمپانیای ئەمریکی و وڵاتانی دیکە کەوتوونەتە دەستی "ھاککەرەکانی سەر بە وەزارەتی ئاسایشی چین" کە لە بەرامبەر سڕینەوەیاندا "داوای ملیۆنان دۆلاریان کردووە". 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزی، ئەوەش دوای ئەوەی وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی ئۆپیک لەسەر بەرزکردنەوەی رێژەی بەرھەمھێنانی رۆژانە رێککەوتن، بەوەی کە ئەو رێککەوتنەی ئۆپیک رێژەیەکی زۆری نەوت دەخاتە بازاڕەوە.

لە لایەکی تریشەوە تەشەنەسەندنی پەتای کۆرۆنا لە جیھان خێراتر بووە، ئەمەش ئەوەندەی دیکە مەترسی لەسەر جووڵەی بازاڕی وزە دروست کردووە.

نەوتی برێنت بەڕێژەی ٦ % نرخەکەی لەدەستدا و یەک بەرمیل نەوت لە گرێبەستەکاندا بە پێوەری جیھانی بە ٦٨ دۆلار و ٨٠ سەنت مامەڵەی پێوە کرا، لەکاتێکدا نەوتی خاوی تێکساس رێژەی زیاتر لە ٧ %ی نرخەکەی لەدەستدا و یەک بەرمیل بە ٦٦ دۆلار و ٧٠ سەنت مامەڵەی پێوە کرا.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاوا رایانگەیاندووە ، چین بەشێک بووە لە ھەوڵێکی فراوان بۆ ھێرشی ئەلیکترۆنی سەر کۆمپانیای مایکرۆسۆفت و بەوەش ئاسایشی جیھانی خستووەتە مەترسییەوە و بەھۆی ئەو ھێرشە ئەلیکترۆنیەی کە کراوەتە سەر مایکرۆسۆفت لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵی ٢٠٢١ دا زیاتر لە  ٣٠ ھەزار رێکخراو و کەسایەتی و دام و دەزگا لێی زەرەرمەندبوون.

چین لەسەر ئەو تۆمەتە ھاتووەتە دەنگ و دەڵێت کە دژی ھەموو جۆرە تاوانێکی ئەلیکترۆنییە و تۆمەتەکەش بەبێ بنەما و چەواشەکاری وەسفدەکات . 
ژاو لییان وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاندووە ، ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی بەریتانیا، یەکێتی ئەوروپا، نیوزلەندا، ئوستراڵیا دەنگیان خستووەتەپاڵ دەنگی یەک بۆ ئەوەی رەخنەنی نابەجێ لە چین بگرن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نرخی زێڕ بە سوود وەرگرتن لە کەمبوونەوەی قەواڵە داراییەکانی ئەمریکا و بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاوی دەلتا و گۆڕاوەکانی دیکە بەرزبووەتەوە و لە سەرووی ١٨١٠ دۆلار بۆ ھەر ئۆنسەیەک مامەڵەی پێوەدەکرێت. 
 
یەکێک لە پێوەرەکانی باشی و خراپی دۆخی ئابووریی جیھان نرخی کانزاکانە، بەتایبەت زێڕ کە خواستی زیاتری وەبەرھێنەرانی لەسەرە.
 
ماوەیەکە لە ئەمریکا و زۆربەی وڵاتانی جیھان تووشبووی کۆرۆنا زۆرتر تۆمار دەکرێن، کە زۆرتر تووشبووی کۆرۆنا گۆڕاوەکانن، ئەوە وایکردووە وەبەرھێنەران جارێکی دیکە بیر لە وەبەرھێنان لە زێڕ بکەنەوە، کە وەک کاڵایەکی سەلامەت لە کاتی خراپی دۆخی ئابووریی جیھان سەیری دەکەن، ھەر ئەوەش ھۆکارە بۆ ئەوەی خواست لەسەر زێڕ بەرزبێتەوە و نرخەکەشی بەرەو بەرزبوونەوە بچێت. 

ھاوکات بەرزبوونەوەی بەھای دۆلاری ئەمریکی لە ماوەی سێ مانگ و نیوی رابردوودا تا  ئاستێک رێگربووە نرخی ئۆنسەیەک زێڕ جارێکی دیکە بچێتەوە سەرووی ٢٠٠٠ دۆلار. 
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەسعود کرباسیان، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی ئێران ڕایگەیاندووە، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٢ی تەمموز یەکەم کەشتی نەوت ھەڵگری ئێرانی ڕەوانەی بەندەری (جاسک) لە دەریای عوممان دەکەن.


جەختیشی کردووەتەوە، پڕۆژەکە دەبێتە ھۆی فرەچەشنکردنی سەرچاوەی ھەناردە و گەشەپێدانی ناوچەی موکران و دەبێتە ھۆی گەشەکردن و بەرھەمھێنان و چالاکی ئابووری لەو ناوچەیە، کە تێیدا پاڵاوگە و کۆمەڵگەی پتڕۆکیمیایی لە داھاتوویەکی نزیکدا بنیات دەنرێت.


کربسیان دەڵێت شکۆیەکی گەورەیە بۆ پیشەسازی نەوتی ئێرانی، کە توانای ھەیە دەستبکات بە پڕۆژەی گواستنەوەی نەوتی خاوی نیشتمانی کە بە ھۆی سزا ئابوورییەکانی ئەمریکاوە لە چەند ساڵی ڕابردوودا بۆ سەر کەرتی پیشەسازی و نەوتی ئێران ھەناردەی نەوتی ئێران بۆ بازاڕەکانی جیھان قەدەغە کرابوو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی نرخەکانی بازاری نەوت، خامی برێنت ٢٠ سەنت بەرزبووەتەوە و نرخی یەک بەرمیلی گەیشتووەتە ٦٨ دۆلار و ٨٢ سەنت، ھەروەک نرخی نەوتی خاوی ئەمریکیش ٢٦ سەنت بەرزبووەتەوە و نرخی یەک بەرمیلی گەیشتووەتە ٦٦ دۆلار و ٦١ سەنت.


لێپرسراوانی ئەمریکا ئاشکرایان کردووە، تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی دەلتا و ئەگەرەکانی داخستنی بازاڕ وا دەکات خواست لەسەر نەوت کەم ببێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
داتا رەسمییەکان ھندستان  ئاشکرایان کردووە ھەرچەندە مانگی رابردوو بەھۆی بڵابوونەوەی پەتای کۆرۆناوە ھیندستان کەمترین نەوتی ھاوردە کردووە،بەڵام عێراق لەپلەی یەکەمی ئەو وڵاتانەدا بووە کە زۆرترین نەوتی لێوە ھاوردە کردووە.
بەگوێرەی داتا رەسمییەکان، مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ ھندستان بەھۆی توندکردنەوەی زیاتری رێکارەکانی خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا، کەمترین نەوتی لەچاو  ٩ مانگی رابردوودا ھاوردەکرد کە ٣ملیۆن و ٩٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت بووە لە رۆژێکدا.
بە پێی داتاکانی حکومەتەکەی نیودەلھی لە مانگی رابردوو ھندستان ٥٩%ی  نەوەتەکەی لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستەوەبووە کە  تیایدا عیراق لە پلەی یەکەمی ئەو وڵاتانەیە کە زۆرترین نەوتی بۆ ھندستان ھەناردە کردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە راپۆرتێکی تایبەتدا رێکخراوی کاری سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، بڵاوبوونەوەی پەاتی کۆرۆنا ڤایرۆس کاریگەری لەسەر دەستی کاری ژنان زیاتر بووە بەراورد بە پیاوان و چاوەڕێش دەکرێت لەگەڵ باش بوونی دۆخی ئابووری جیھاندا زیاتر پیاوان وەسەر کاربخرێن لە چاو ژناندا.

رێکخراوی کاری نێودەوڵەتی ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات لەو ماوەیەی رێکارەکانی خۆپارێزی لە جیھاندا پیادە دەکرا ، زیاتر ژنان لە کارەکانیان دوور دەخرانەوە بەراورد بە پیاوان، ئەمەش سەرەڕای زیان گەیاندن بە دەسھاتی ژنان،ھاوکان ژنانی تەرخان کردووە بۆ سەرپەرشتی کاروباری ناوماڵ و منداڵ بەخێوکردن بەبێ ئەوەی ھیچ دەسھاتێکیان لە بەرامبەردا دەستکەوێت.

ھەر لە راپۆرتەکەی رێکخراوی کاری نێودەوڵەتیدا ھاتووە لە 4.2 %ی ژنان لە جیھاندا لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە لە نێوان ساڵانی  2019 بۆ 2020 دا کە زیاتر لە 54 ملیۆن ھەلی کاربووە ، چاوەڕوانیش دەکرێت لەم 2021 دا کەمتر لە 13 ملیۆن ژن وەسەرکار بخرێن، بەڵام پیاوان ھەمان ژمارەی ساڵانی بەر لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ڤایرۆسە و ژمارەیان لە رووی کارکردنەوە گۆڕانکاری ئەوتۆی بەسەردا نەھاتووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 رێکحراو ئۆپیک پڵەس جارێکی تر کۆدەبێتەوە بە مەبەستی بڕیاردان لە سەر ئاستی  بەرھەمھێنانی نەوت، لە دیارترین ئەندامانی ئۆپیک پڵەس روسیا و سعودیەیە کە ئاستی بەرھەمھێنانیان کاریگەریی گەورە لەسەر بازاری نەوت درووست دەکات.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەعید بەرخوری سەرۆکی رێکخراوی جیھادی کشتوکاڵی لە باشوری کرمان رایگەیاند، سەردانی وەفدە بازرگانییەکەی عێراق لە چەند رۆژی رابردوودا بۆ ئێران، بە مەبەستی پتەوکردنی ھاریکاری کشتوکاڵی و رێککەوتن بوە لەو بوارەدا.

وتیشی لەبارەی باجی گومرگی لە سەر کاڵاکان گفتوگۆیان کردوە، ئەو کاربەدەستە ئێرانییە ئاماژەی بۆ ئەوەش کردوە، کە ساڵانە لە باشووری کرمان ٥ ملیۆن تۆن بەرھەمی کشتوکاڵی کۆ دەکرێتەوە.
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی داتاکانی ناوەندی توێژینەوەی ئابووری بلومبێرگ  سەبارەت بە بەرزترین رێژەی ھەڵاوسان  لە جیھاندا لەسەر بنەمای ساڵانە حەوت وڵات زۆرترین رێژەی ھەڵاوسانیان ھەیە، ئەوانیش ڤەنزوێلا و زیمبابۆی و لوبنان و سۆرینام و ئێران و ئەرجەنتینە.

ڕێژەی ھەڵاوسانی ڤەنزوێلا نزیک بووەتەوە لە  ٣٠٠٠ % و چەند ساڵێکە لە پلەی یەکەمدایە و پاشان سۆدان بە پلەی دووەم دێت بە رێژەی ٣٦٣ % و لوبنان و ئێرانیش بۆ ئەمساڵ لە ریزبەندی چوارەم و شەشەمدا ھاتوون بە رێژەی ١٥٠ % و ٥٥ % . .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمپانیای شامارانی کەنەدیش لەلای خۆیەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات چاوەڕێ دەکرێت بەرھەمی کۆمپانیاکە لە چارەکی دووەمی ٢٠٢١دا لە ١١ ھەزار و ٩٠ بەرمیلی ڕۆژانەوە دوو ھێندە زیاد بکات، ئەویش دوای فراوانکردنی کێڵگەی سوارەتووکە لە بلۆکی سەرسەنگ لە ناوەراستی ساڵی داھاتوودا.


کێڵگەی سەرسەنگ ٦٢٪ی لەلایەن کۆمپانیای (ئێچ کەی ئێن HKN)ی ئەمریکی و ١٨٪ی لەلایەن (شاماران)ی کەنەدییەوە خاوەنداری دەکرێت و ٢٠٪ی دیکەشی پشکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە.


ئەم کێڵگەیە لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵ تێکڕای بەرھەمی ٢٧ ھەزار و ٨٩٢ بەرمیل نەوت ‌و بووە، و چاوەڕێ دەکرێت تا ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٢٢ ئاستی بەرھەمی ڕۆژانەی بگاتە ٥٠ ھەزار بەرمیل.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕۆژی سێشەمە بە ئامادەبوونی ٢٧ وەزیری وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لە بڕۆکسلی پایتەختی بەلجیکا، ڕێککەوتن لەسەر ١٢ دۆسیەی تایبەت بە باشکردنی ڕەوشی دارایی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا.


لەو بارەیەوە (پاولۆ جینتیلۆنی) کۆمیسیاری کاروباری ئابووری و دارایی لە یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند، پەسەند کردنی ئەو پلانە دەبێتە ھۆی بەھێز کردنی متمانە بە بازاڕەکان و دەستپێکردنەوەی وەبەرھێنان، بۆ ئەو مەبەستەش باشکردنی سندوقی یەکێتی ئەوروپا لە دوای پەتای کۆڤید-١٩ باشترین ڕێگەچارەیە و لە ئێستادا ئەو سندوقە پێوستی بە (٨٨٧ ملیار)  دۆلار ھەیە، کە ئەو کات وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیەکە دەتوانن داوای قەرز و ھاوکاری بکەن بۆ بەرنامەی گەشەی ئابووری وڵاتەکانیان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یاریدەدەری بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆی عێراقی ڕایگەیاند، بەھۆی پابەندنەبوونی ھەرێم بەڕێککەوتنی ئۆپیک پڵەسەوە، قەرەبووەکانی سەر عێراق کەڵەکە بووە.  


عەلی نزار لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ھەواڵی عێراقی باسی لەوەکرد، بەھۆی پابەندنەبوونی ھەرێمی کوردستان بە رێککەوتنی ئۆپێک پڵەس، دەبێت عێراق مانگانە شەش ملیۆن بەرمیل نەوت لە ئاستی ھەناردەی نەوتی خۆی کەمبکاتەوە.


باسی لەوەشکرد، پەرلەمانی عێراق شەرعیەتی بە ھەرێمی کوردستان داوە پابەند نەبێت بە رێککەوتنی ئۆپێک پڵەسەوە.


ناوبراو وتیشی، لە رێککەوتنی ئۆپێک پڵەسدا، پشکی عێراق لە وەبەرھێنانی نەوتدا بڕی سێ ملیۆن و ٩٥٠ ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەیە. 


بەپێی پشکی ئۆپێک پڵەس، ئاستی ھەناردەی نەوتی عێراق لە دوو ملیۆن و ٩٥٠ ھەزار بەرمیلەوە دەبێت بە سێ ملیۆن بەرمیل. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 (سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی)، ئەندامی لیژنەی سامانە سرووشتییەکان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، یەکێک لە ھۆکارەکانی گرانبوونی بەنزین، باج بووە، بۆیە باج لەسەر بەنزین کەمدەکرێتەوە و بازرگانان پابەند دەکرێن بەنزینی کوالیتی بەرز بێنن و نرخی دابەزێنن. سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد بڕیارە ئەو ٢٥ دۆلارەی کە وەک باج خراوەتە سەر  بەنزین،کەمبکرێتەوە بۆ ئەوەی نرخەکەی دابەزێت.
سەرکۆ ئازاد وتیشی، پێشنازمان کردووە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان عەمباری تایبەتی بە خۆی ھەبێت، بۆ ئەوەی لەکاتی قەیرانی سووتەمەنیدا ، بەنزینی حکومەت بێننە بازاڕ و کۆنترۆڵی بازاڕی پێبکرێت و نرخێش جێگیر بکرێت و قۆرخکاری نەمێنێت.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...7891011...17