ئاژانسی ھەواڵی "تاس"ی روسی، لە زاری بەرپرسێکی کۆمپانیای رۆسنەفتی وڵاتەکەیەوە ئاشکرای کرد، پێشبینی دەکەن ساڵی داھاتوو نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان بە شێوەیەکی بەرچاوو روو لە بەرزبوونەوە بکات و لە نیوەی دووەمی ٢٠٢٢دا، نرخی بەرمیلێک نەوت بگاتە ١٢٠ دۆلار.
ئێستا نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھان، بە سەروو ٨١ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، ساڵی رابردوو بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و داخرانی بازاڕەکانی جیھان نرخی نەوت بۆ خوار ٢٥ دۆلار دابەزی.