میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە، تورکیا پارەی ٧٧٠ کەسایەتی و دامەزراوەی بلۆک کردووە، بە بیانوی ئەوەی ئەو کەسایەتی دامەزراوانە پەیوەندییان بە پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" و فەتحوڵا گیولەن و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی ترەوە ھەیە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بەشێکی زۆری ئەو دامەزراوانەی پارەکانیان بلۆککراوە بارەگاکانیان لە ئەمریکایە، لەو ژمارەیەش ٤٠٠ کەس و دامەزراوە پەیوەندییان بە فەتحوڵا گیولەنەوە ھەیە، کە تۆمەتباران بە کودەتاکەی ساڵی ٢٠١٦ی تورکیا.
لە ئیستادا بەھای سەد دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر ١٥٠٠ لیرەی تورکییە.
بڕیارە ئەمرۆش بانکی ناوەندی تورکیا بڕیاری نوێ لەبارەی نرخی سود دەدات.
بەپێی سەرچاوەکانی ھەواڵ لیرەی تورکی لە ٠.٨٪ی بەھاکەی لە دەستداوە و نزمترین ئاستی تۆمار کردووە، کە چواردە لیرە بەرامبەر بە دۆلارێکی ئەمریکی ئاڵوگۆڕی پێوە کراوە.
بەپێی زانیارییەکان لیرەی تورکی لەم ساڵدا لە ٤٦٪ی بەھاکەی لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی لە دەستداوە.
ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بەڕێژەی ٢٪ بەرزبوونەوەی تۆمار کرد و گەیشتە ٧١ دۆلار ٣٩ سەنت، کە ئەوەش لە دوای سەرھەڵدانی کۆرۆنای ئۆمیکرۆن و مەترسییەکانی بە ھەڵکشانێکی باش ھەژمار دەکرێت.
لەگەڵ ئەوەی پێشتر لێکۆڵەران لە بانکی "ئەی ئێن زێت" رایانگەیاندبوو، کەمکردنەوەی کۆت و بەندەکانی کۆرۆنا ھاوکار دەبێت لەسەر زیادبوونی داواکاری لەسەر سوتەمەنی، ئاستێکی بەرزیشی تۆمارکرد، بەڵام دەرکەوتنی ئۆمیکرۆن ئەو پێشبینیانەی پێچەوانە کردوە.
بەپێی ئەو راپۆرتانەی لە بازاڕی ناڕەسمی دراوی تاران بڵاوکراونەتەوە، ھەر دۆلارێکی ئەمریکی بە نزیکەی ٣٠ ھەزار و ٢٧٠ تمەن مامەڵەی پێوەکراوە، واتە ١٠٠ دۆلار گەیشتووەتە ٣ ملیۆن و ٢٧ ھەزار تمەن، شارەزایانی ئابوریش دەڵێن ھۆکارەکەی بۆ ناڕوونی داھاتووی دانوستانەکانی ڤیەننا دەگەڕێتەوە.
دیار نییە نرخی دۆلار لە بازاڕی ئێران تاچەندە بەرزدەبێتەوە، بەڵام تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو بەھای ھەر دۆلارێکی ئەمریکی بۆ ٣٢ ھەزار تمەن بەرزبووە و دواتر بانکی ناوەندیی ئێران بڕێکی زۆر دۆلاری خستە بازاڕەوە و توانی لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا بەھاکەی بۆ ٢١ ھەزار تمەن داببەزێنێت.
بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنەوەی بازاڕی وزەی تورکیا لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، لە نۆ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ئێران زیاتر لە ٦.٦٧ ملیار مەتر سێجا غازی سروشتی ھەناردەی تورکیا کردووە کە ئەو ڕێژەیە لە نۆ مانگی یەکەمی ساڵی ڕابردوو ٢.٩ ملیار مەتر سێجا بووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە مانگی سێپتەمبەری ئەمساڵ کە ئێران ڕووبەڕووی کەمی غازی سروشتی بووەتەوە، ڕۆژانەی نزیکەی ٣٠ ملیۆن مەتر سێجا غازی سروشتی ھەناردەی تورکیا کردووە و پشکی ئێرانیش لە غازی ھاوردەی تورکیا زیاتر لە ٢٠٪ بووە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، جەواد ئەوجی وەزیری نەوەتی ئێران ڕایگەیاندووە، لە زستانی ئەمساڵدا ئێران ڕۆژانە ڕووبەڕووی کەمی غازی سروشتی بە ڕێژەی ٢٠٠ ملیۆن مەتر سێجا دەبێتەوە.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان سێ دۆلاری دیکە دابەزی و یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٦٨ دۆلار و ٧٠ سەنت ماماڵەی پێوەکرا، ئەمەش کەمترین نرخی نەوتە لە ٢٣ی ئابی ئەمساڵەوە تۆمار کرابێت.
ھۆکاری سەرەکی دابەزینی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ بڵاوبوونەوەی جۆری نوێی کۆرۆنا بە ناوی ئۆمیکرۆن و دەنگۆکان لە بارەی بازاڕی نەوت و ناکۆکیی نێوان وڵاتانی ڕێکخراوی ئۆپیک پڵەس.