ئاژانسی ھەواڵی ئەڵمانیا بڵاوی کردەوە، وەزارەتی ئابووریی ئەڵمانیا لە وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتارێکی سەربە پارتی چەپ، باسی لەوە کرد کە حکومەت ئەمساڵ رەزامەندی نیشانداوە لەسەر فرۆشتنی چەک و پێداویستی سەربازیی بە بەھای زیاتر لە ٩ ملیار و ٤٠٠ ملیۆن یورۆ.
بەوەش ئەڵمانیا لە ساڵی ٢٠٢١ دا، ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کردەوە لە فرۆشتنی چەک و پێداویستی سەربازییدا لەسەر ئاستی جیھان ، پێشتر بەرلین لە ساڵی ٢٠١٩ دا ، بە بەھای ٨ ملیار یورۆ چەک و پێداویستی سەربازیی فرۆشتبوو.
ھەروەھا باس لەوە کراوە کە ئەمساڵ ئەڵمانیا زۆرترین چەک و پێداویستی سەربازیی بە میسر فرۆشتووە بە بەھای ٤ ملیار و ٤٣٠ ملیۆن  یورۆ.