ڕاپۆرت

 ئەندامێکی پەرلەمانیش دەڵێت، وشکە ساڵی ئەمساڵ مەترسی دارتردەبێت لە ساڵی رابردوو، داواشیان لە حکومەت کردووە، باج لە سەر بەرووبوومە کشتوکاڵییەکان و ئالیکی ئاژەڵ ھەڵبگرێت.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوری مالکی لە چاوپێکەوتنێکدا ئاماژەی بە پرۆسەی سیاسی لە عێراق کردوو رایگەیاند، پرۆسەی سیاسی لە عێراق دەستوەردانی ئاشکرای دەرەکی وەک ئێستای بەخۆیەوە نەبینیوەو ئێستا گۆڕاوە بۆ فەرمانکردن، رونیشیکردەوە، ئەمریکا دژی پرۆژەی پەراوێزخستنی سیاسییەو ھۆشداری داوەتە وڵاتانی ھەرێمی و لایەنەکانی عێراقی دەستوەردانەکانیان رابگرن . 

سەرۆکی ئیتیلافی دەوڵەتی یاسا ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتەکەی کازمی گرێبەستی پێچەوانەی دەستوری کردووەو ھیچ کەسێک بوێری نیە داوای درێژکردنەوەی بکات ، درێژکردنەوەی تەمەنی حکومەتەکەی کازمی راگەیاندنی مەرگە بۆ پەرلەمان و دەستور.

جەختیشی کردەوە، مانگی شەش یەکلاکەرەوە دەبێت بۆ پرۆسەی سیاسی و پەیوەندییەکانیش لەگەڵ موقتەدا سەدر سنوردارەو نەگەیشتۆتە کێشە بنەڕەتییەکان.  بەوتەی مالکی چوارچێوەی ھەماھەنگی پرۆژەیەکی مەترسیداری راگرت و ھەست بە سەرکەوتن دەکەن ، عێراقیش رووبەرووی پرۆژەیەکی نێودەوڵەتی بۆتەوەو  بە خولەک و ژمارە زنیاری لەسەری ھەیە.

لەلایەکی ترەوە عەدنان فەیحان سەرۆکی ھاوپەیمانی سادیقون لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، پێکھاتەی شیعە لەناو ھاوپەیمانی سێ قۆڵی بۆتە کەمینە، وتیشی، پەیامەکانی رەوتی سەدر بەرامبەر چوارچێوەی ھەماھەنگی پەیامی وەلانان و پەراوێزخستنن.

سەبارەت بە گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکانیش لەدوای جەژنی رەمەزان، عائید ھیلالی سەرکردەی چوارچێوەی ھەماھەنگی ئاشکرایکرد، گفتوگۆی راستەقینەی لایەنە سیاسییەکان دوای جەژنی رەمەزان دەستپێدەکات و دوای جەژنی رەمەزان گفتوگۆی چڕ لەنێوان لایەنە سیاسییەکان بەڕێوەدەچێت.

رونیشیکردەوە، لیژنەی پێنج قۆڵی کەلەلایەن چوارچێوەی ھەماھەنگی و ھاوپەیمانەکانیییەوە پێکھێنراوە گفتوگۆ و دانوستانی دەبێت لەگەڵ ھەموو لایەنە سیاسییەکان بەتایبەت رەوتی سەدر لەبەرئەوەی چارەسەری قەیرانەکە بە رێگەی تەوافوق دەبێت لەنێوان چوارچێوەی ھەماھەنگی و رەوتی سەدر.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرەڕای ئەوەی ھیچ فلتەرێکیش نییە بۆ پاککردنەوەی ئەو ئاوە، وەزارەتی شارەوانیش ھاوڵاتیان ناچار دەکات پێوەری ئاو ببەستن.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ماوەیەکە جموجۆڵەکانی داعش و پەلاماریان بۆ سەر سوپای عێراق زیادی کردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکی شارەوانی ئاکرێش دەڵێت، فراوانبوونی سنوری شارەوانی و نەبوونی یاسایەکی تایبەت ھۆکاری سەرەکین بۆ زیادبوونی دیاردەی ئاژەڵداری لەناو گەڕەکەکاندا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژنامەی "ستار" لە راپۆرتەکەیدا پەردەی لەسەر کۆمەڵێک نھێنی ھەڵداوەتەوەو ئاشکرایکردووە، سوپای تورکیا لە چوارچێوەی لەشکرکێشیی چڕنووک-قوفڵدا، بە قوڵایی ٥٠ بۆ ٦٠ کیلۆمەتر، دەچێتە ناو خاکی عێراق و پلانی نییە بۆ کشانەوە لە عێراق، بەڵکو بە نیازە بنکەی چاودێریی کاتی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەکە لە "باکووری عێراق" و نزیک سنوورەکانی دروست بکات، بۆ ئەوەی لە کۆتاییدا قەندیل بکاتە ئامانج.

رۆژنامەکە دەڵێت، پێش دەستپێکردنی ھێرشەکە، تورکیا زانیاری لەبارەی بنکە و بارەگاکانی پەکەکە و ئامانجە دیاریکراوەکان ھەبووە و بەپێی خەمڵاندنەکانیان نزیکەی سێ ھەزار گەریلای پەکەکە لەو ناوچانەدان کە لەم لەشکرکێشییەدا کەوتوونەتە بەر ھێرشی سوپای تورکیا، بەڵام وەک رۆژنامەکە باسی کردووە، "ھاوکارییەکانی بارزانی گەیشتونەتە جێگەی خۆیان"، کە لە کاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا گفتوگۆیان لەبارەوە کرابوو، دەشڵێت، ھێزەکانی پارتی رێگەکانیان داخستووە و رێگری لە دابەزینی گەریلا بۆ ناوچەکانی ژێر ھەژموونی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن.

لە لایەکی ترەوە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند، لەسەر ئەو باوەڕەی کە "ئاسایشی تورکیا لە دەرەوەی سنوورەکانیەوە دەستپێدەکات"، بەردەوام دەبن لە ھێرشەکانیان دژی پەکەکە لە دەرەوەی سنوورەکان، تا ئەو کاتەی بە تەواوەتی سنوورەکانی باشووری تورکیا کۆنتڕۆڵ دەکەن، وتیشی، لەشکرکێشیی چڕنووک-قوفڵ، کە لە ١٨ی ئەم مانگەوە دەستیپێکردووە و بەردەوامە، وەک ھێرشەکانی تری تورکیا، بە تەواوەتی بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان بەڕێوەدەچێت و ئامانج لێی "پاککردنەوەی تەواوەتی ناوچەی زاپە لە پەکەکە".

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان رێگەیەکی نوێی گرتۆتەبەر بۆ دانوستان لەگەڵ رەوتی سەدر و ، عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەی کردۆتە نێوەندگیر بۆ دانوستان ، چونکە حەکیم لەلایەن سەدری براوەی ھەڵبژاردنەوە کەسایەتیەکی پەسەند کراوە .

حەکیم دەستپێشخەرییەکی ٩ خاڵیی خستۆتەروو بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی پێکھێنانی حکومەت ، کە لە دیارترین خاڵەکانی دەستپێشخەرییەکە دانیشتی لایەنەکانە لەسەر مێزی دانوستان بەبێ مەرج و یەکلاکردنەوەی بابەتی سێ سەرۆکایەتیەکە و دابەشکردنی رۆڵەکان و دیاریکردنی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانییە بەپێی دەستور . 

"عائید ھیلالی" ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە سەر بە چوارچێوەی ھەماھەنگییە دەڵێت ، چوارچێوەکە پشتگیری دەستپێخەرییەکەی حەکیم دەکات و  حەکیمیش لە ئێستادا دانوستانی نا راستەوخۆی لەگەڵ سەدرییەکان ھەیە ، دەشڵێت چوارچێوەی ھەماھەنگی و ھاوپەیمانەکانی لیژنەیەکیان پێکھێناوە بۆ لێکتێگەیشتن لەگەڵ کوتلەکانی تر بۆ رێککەوتن و پێکھێنانی حکومەتی نوێ ، سەبارەت بە خواستی سەدریش بۆ پێکھێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی ، ئەندامەکەی چوارچێوە دەڵێت ، رەوشی عێراق بۆ حکومەتی زۆرینە گونجاو نیە ، بۆیە چوارچێوە پشتگیری ناکات .

"عائید ھیلالی" ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە سەر بە چوارچێوەی ھەماھەنگییە دەڵێت ، چوارچێوەکە پشتگیری دەستپێخەرییەکەی حەکیم دەکات و  حەکیمیش لە ئێستادا دانوستانی نا راستەوخۆی لەگەڵ سەدرییەکان ھەیە ، دەشڵێت چوارچێوەی ھەماھەنگی و ھاوپەیمانەکانی لیژنەیەکیان پێکھێناوە بۆ لێکتێگەیشتن لەگەڵ کوتلەکانی تر بۆ رێککەوتن و پێکھێنانی حکومەتی نوێ ، سەبارەت بە خواستی سەدریش بۆ پێکھێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی ، ئەندامەکەی چوارچێوە دەڵێت ، رەوشی عێراق بۆ حکومەتی زۆرینە گونجاو نیە ، بۆیە چوارچێوە پشتگیری ناکات .

بە وتەی چاودێران ، پێدەچێت دەستپێشخەرییەکەی عەممار حەکیم رۆڵی ھەبێت لە کۆتاییھێنان بەو قەیرانە سیاسییەی عێراقی تێکەوتوە ، بەتایبەت لەم کاتەدا کە دەوترێت ھاوپەیمانی "رزگارکردنی وڵات" کە ھەریەک لە رەوتی سەدر و پارتی و ھاوپەیمانی سەروەری لە خۆ دەگرێت ، ناکۆکی تێکەوتوە و ھاوکات ئێرانیش کە نزیکە لە چوارچێوەی ھەماھەنگیەوە  گۆرانکاری لە چۆنیەتی ئیدارەدانی دۆسیەی عێراق کردوە و دۆسیەکەی لە ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودس لە سوپای پاسداران وەرگرتۆتەوە و داویەتیە باڵیۆزە نوێکەی لە بەغداد ، بەمەش دەسەڵاتەکانی لە نێو ماڵی شیعەدا فراوان دەکاتەوە کە لە دوای کوژرانی قاسم سولەیمانیەوە لاواز ببوو .

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 دانیشتوویەکی ئەو گوندە کە ١٣٤ ماڵی تێدایە دەڵێت، پێیان وایە ھۆکاری ناچارکردنیان بە چۆڵکردنی گوندەکەیان ئەوەیە، کە شوێنەکەیان زۆنێکی زێڕیینە و کەوتووەتە نێوان ھەردوو شەقامی ١٢٠ مەتری و ١٠٠ مەتری.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...6364656667...74