چوارچێوەی ھەماھەنگی عەمار حەکیمی کردۆتە نێوەندگیر بۆ دانوستان لەگەڵ سەدر
کوردسات نیوز
٢٦ی نیسانی ٢٠٢٢
چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان رێگەیەکی نوێی گرتۆتەبەر بۆ دانوستان لەگەڵ رەوتی سەدر و ، عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەی کردۆتە نێوەندگیر بۆ دانوستان ، چونکە حەکیم لەلایەن سەدری براوەی ھەڵبژاردنەوە کەسایەتیەکی پەسەند کراوە .
حەکیم دەستپێشخەرییەکی ٩ خاڵیی خستۆتەروو بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی پێکھێنانی حکومەت ، کە لە دیارترین خاڵەکانی دەستپێشخەرییەکە دانیشتی لایەنەکانە لەسەر مێزی دانوستان بەبێ مەرج و یەکلاکردنەوەی بابەتی سێ سەرۆکایەتیەکە و دابەشکردنی رۆڵەکان و دیاریکردنی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانییە بەپێی دەستور .
"عائید ھیلالی" ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە سەر بە چوارچێوەی ھەماھەنگییە دەڵێت ، چوارچێوەکە پشتگیری دەستپێخەرییەکەی حەکیم دەکات و حەکیمیش لە ئێستادا دانوستانی نا راستەوخۆی لەگەڵ سەدرییەکان ھەیە ، دەشڵێت چوارچێوەی ھەماھەنگی و ھاوپەیمانەکانی لیژنەیەکیان پێکھێناوە بۆ لێکتێگەیشتن لەگەڵ کوتلەکانی تر بۆ رێککەوتن و پێکھێنانی حکومەتی نوێ ، سەبارەت بە خواستی سەدریش بۆ پێکھێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی ، ئەندامەکەی چوارچێوە دەڵێت ، رەوشی عێراق بۆ حکومەتی زۆرینە گونجاو نیە ، بۆیە چوارچێوە پشتگیری ناکات .

بە وتەی چاودێران ، پێدەچێت دەستپێشخەرییەکەی عەممار حەکیم رۆڵی ھەبێت لە کۆتاییھێنان بەو قەیرانە سیاسییەی عێراقی تێکەوتوە ، بەتایبەت لەم کاتەدا کە دەوترێت ھاوپەیمانی "رزگارکردنی وڵات" کە ھەریەک لە رەوتی سەدر و پارتی و ھاوپەیمانی سەروەری لە خۆ دەگرێت ، ناکۆکی تێکەوتوە و ھاوکات ئێرانیش کە نزیکە لە چوارچێوەی ھەماھەنگیەوە گۆرانکاری لە چۆنیەتی ئیدارەدانی دۆسیەی عێراق کردوە و دۆسیەکەی لە ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودس لە سوپای پاسداران وەرگرتۆتەوە و داویەتیە باڵیۆزە نوێکەی لە بەغداد ، بەمەش دەسەڵاتەکانی لە نێو ماڵی شیعەدا فراوان دەکاتەوە کە لە دوای کوژرانی قاسم سولەیمانیەوە لاواز ببوو .