کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و دەڵێت، پلەکانی گەرما بەجۆرێک بەرزدەبنەوە، نزیک دەبنەوە لە 30 پلەی سیلیزی و لە هەندێک شوێنیش دەگەنە زیاتر لەو پلەیە.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیکەی 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە، کەمێکیش خێرایی با زیاد دەکات و لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا دەبێت.

ئەوەشی خستووەتە روو، سبەینێ شەممە، بەهەمان شێوە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلەی دیکە بەرزتر دەبنەوە و خێرایی با وەک خۆی دەمێنێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 29  پلەی سیلیزی

سلێمانی: 27 پلەی سیلیزی

دهۆک: 28  پلەی سیلیزی

کەرکوک: 31 پلەی سیلیزی 

زاخۆ: 29 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 23 پلەی سیلیزی

سۆران: 27 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 16 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 31 پلەی سیلیزی