سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عیراق رایدەگەیەنێت، هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران لە 25ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ تێپەڕ ناكات.

حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عیراق رایگەیاند، بەڕێوەبردنی عیراق دوای 2003 بەهۆی بوونی گروپە تیرۆرستییەكان و گەندەڵی دارایی، ئاسان نەبووە و پێویستە حكومەت بیر لە كەمكردنەوەی خەرجییەكان بكاتەوە بۆئەوەی كێشەی كورتهێنانی بودجە چارەسەر ببێت.

وتیشی، تائێستا كاتێك دانەنراوە بۆ گۆڕانكاری لە یاسای هەڵبژاردن، هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە 25ی 11ی ئەمساڵ تێپەڕناكات و ئەنجام دەدرێت.

عەبادی دەشڵێت، كەمی رێژەی بەشداریكردنی هاووڵاتیان لە هەڵبژاردندا بە مانای ئەوە دێت كە خەڵكی بێهیوابوون لە گەندەڵی و بەڕێوەبردنی دەوڵەت، داواشی لە موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی نیشتیمانی شیعە كرد، بەشداری هەڵبژاردنی داهاتوو بكات.