دەشلێت" ھەرێمی کوردستان ساڵانە پێویستی بە (٩٠) ھەزار تۆن گۆشتی سورە بۆ ئەوەی پێداویستی ھاوڵاتیان پڕبکاتەوە، بەڵام بەرھەمھێنانی ناوخۆیی گۆشتی سور لەئاستێکدا نییە کە بتوانێت ئەو پێداویستییە پڕبکاتەوە و بە ناچاری ساڵانە زیاتر لە (١٠٠) ھەزار سەر ئاژەڵ ھاوردە دەکرێت.
رۆژنامەی "ئیندیپێندنت"ی بەریتانی رایگەیاندووە، ماوەیەکە گومانی ئەوە دەکرێت رەوشی تەندروستی "پوتن" باش نەبێت و دەنگۆی ئەوەش ھەیە کە دووچاری نەخۆشی شێرپەنجە بوبێت، ھۆکاری ئەو گومانەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە سەرچاوەیەک لە کۆشکی "کرملین"ەوە رایگەیاندووە "پوتن" نەشتەرگەرییەک ئەنجام دەدات و رەنگە پەیوەندی بە نەخۆشی "شێرپەنجە"ەوە ھەبێت، پزیشکانیش پێیان وتووە کە ئەو نەشتەرگەرییە لە کارەکانی دووری دەخاتەوە و دەبێت دەسەڵاتەکانی بۆ ماوەیەکی کاتیی بداتە یەکێک لە یاریدەدەرکانی.
چەند سەرچاوەیەکی تریش گومانی ئەوەیان بڵاوکردۆتەوە کە "پوتن" تووشی نەخۆشی "پارکنسۆن" بوبێت، کە نەخۆشییەکی درێژخایەنە و تایبەتە بە کۆئەندامی دەمار، ئەو گومانەش دوای ئەوە بڵاوبۆوە کاتێک "پوتن" لەگەڵ "سێرگی شوەیگۆ" وەزیری بەرگری روسیا کۆبۆوە و وا دەردەکەوێت کە بلەرزێت و دەستیشی بە قەراغی مێزەکەی بەردەمیەوە گرتووە، ھەر بۆیە لە ئێستادا میدیاکان بە وردی چاودێری دەرکەوتنەکانی دەکەن.
رۆژنامەی "نیویۆرک پۆست"یش باسی لەوە کردووە، "پوتن" لەم دواییانەدا پەیوەندییەکی ٢ سەعاتی لەگەڵ یەکێک لە یاریدەدەرەکانی و ئەمینداری ئەنجومەنی ئاسایشی روسیا ئەنجامداوە، بە "نیکولای باتروشیڤ" کە سیاسییەکی روسییە و ئەفسەری ھەواڵگرییە و نزیکترین کەسە لە "پوتن"ەوە راگەیەندراوە کە رەنگە بۆ ماوەی چەند رۆژێک دەسەڵاتەکانی سەرۆکایەتی پێبدرێت.
ئەوەشی گومانەکانی زیاتر کردووە ئەوەیە کە سەرچاوە رەسمییەکان لە روسیا و کۆشکی کرملین ھیچ روونکردنەوەیەک نادەن، بە تایبەت کە میدیاکان و راگەیاندنەکانی روسیا ھەمیشە گرنگی دەدەن بە دەرخستنی باشی تەندروستی سەرکردەکانیان.
بەڵام ناوەندی توێژینەوەی ھاوبەشی روسیا و ئەوروپا و ئاسیا لە برۆکسل پێشبینی ئەوە دەکات، شتێک لە پشت بڵاوکردنەوەی ئەو ھەواڵانە ھەبێت، چونکە "پوتن" ھەموو کات تەئکیدی کردۆتەوە لەسەر بەھێزی و چالاکی و باشییەکەی لەڕووی تەندروستییەوە، بۆیە ئێستا رەنگە نھێنییەک لە پشت بڵاوکردنەوەی ئەو ھەواڵانە ھەبێت و تەنھا فێڵێک بێت.
"پوتن" تەمەنی ٦٩ ساڵە و لە ساڵی ٢٠١٢ەوە سەرۆکی روسیایە، چەندین جاریش وەک بەھێزترین پیاوی جیھان لەلایەن گۆڤاری "فۆربس"ی ئەمریکییەوە دیاریکراوە.
خاوەن ئاژەڵێکیش دەڵێت، کەمئاوی بووەتە ھۆی کەمبوونەوەی بەرھەمی شیرەمەنی ئاژەڵەکانیان بەراورد بە ساڵانی پێشتر، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێمی کوردستانیش دەڵێت، سەرقاڵی گۆڕانکاریین لە ڕێنماییەکانی بیرھەڵکەندن.