دەستەی گشتیی کەشناسیی عێراقیش پێشبینی دەکات ئەمساڵ خۆڵبارین زیاتر ببێت، ھۆکارەکەشی بۆ کەمبارانی و زۆربوونی بە بەبیابانبوون و لە دەستدانی پشتێنەی سەوزایی و لەناوبردنی زەوییە کشتوکاڵییەکان بۆ دروستکردنی بینا و باڵەخانەی نیشتەجێبوون دەگەڕێنێتەوە.
دارتاشێکیش ڕەخنە لە کوالیەتی مۆبیلیاتی ھاوردەکراو دەگرێت و بەھۆی خراپی کوالیتییەکەشی تا ڕادەیەکی زۆر ھاووڵاتیان ڕوویان لە کڕینی مۆبیلیاتی دەستکرد کردووەتەوە.
پسپۆڕێکی بوارەکەش دەڵێت، تای خوێنبەروون پەتایەکی کوشندەیە و پێویستە ھاوڵاتیان ڕێکاری خۆپارێزی بگرنەبەر بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بەو پەتایە لەبەرئەوەی پێش ھەر شت نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە.
خاوەنی شوێنە گەشتیارییەکانیش دەڵێن، پێشتر لە وەرزی زستاندا، ڕووبەڕووی ئەو جۆرە زیانانە دەبوونەوە، بەڵام ئێستا لە وەرزی بەھاردا بەھۆی لافاوەوە زیانیان بەرکەوتووە.
خوێنەرانی کتێبیش ئەوە بۆ پێشکەوتنەکانی تەکنۆلۆژیا و سۆشیال میدیا دەگەڕێننەوە، دەڵێن لە ئێستادا ماڵپەڕ و سایتە ئەلیکترۆنییەکان بوونەتە جێگرەوەی کتێب بۆ بەدەسھێنانی زانیاری.
شۆفێرانیش داوا دەکەن پڕۆژەی ڕووناککردنەوەی چەمچەماڵ تەواو بکرێت، بەڕێوەبەری کارەبای چەمچەماڵیش دەڵێت، پرۆژەکە بەھۆی قەیرانی دارایی تەواو نەکراوە.
مامۆستایەکی پەیمانگەی ھونەرە جوانەکانی کەرکوکیش دەڵێت لە کەرکوک ١٥ ھۆڵی سینەما ھەبوون کە بەشێک لەو سینەمایانە ھۆڵی زستانە و ھاوینەشیان ھەبوو و نوێترین فیلمیان نمایش دەکرد، ھاوڵاتیانیش بە خێزانی دەچوونە سینەما، بەڵام ھیچ کام لەو سینەمایانە نەماون.