بە گوێرەی توێژینەوەکانی خرانەڕوو لە ئەنفالی چوار لە دەشتی کۆیە نزیکەی ٢٠٠ گوند و نزیکەی ھەزار کەس بەر شاڵاوەکە کەوتن.
لە بەشێک لە گەڕەکەکانی خانەقین جگە لە پڕۆژەی کارەبا، ھیچ پڕۆژەیەکی تری خزمەتگوزاری جێبەجێ نەکراوە، بە تایبەتیش گەڕەکی ئەرکەوازی شارەکە بە تەواوەتی پشتگوێخراوە.
ڕۆشنبیر و نووسەرانی ڕۆژئاڤاش دەڵێن، ئەنجامدانی ئەم چالاکییانە بۆ زمانی کوردی گرنگە و پەیوەندی نێوان کایەی ڕۆشنبیری و خوێنەران زیاتر دەکات.
ئەکادیمیان و مامۆستایانی زانکۆش جەختیان کردەوە دیدارەکە لە کاتێکدا بەڕێوەدەچێت کە کوردستان بە چەندین قەیرانی سیاسی و داراییدا تێپەڕدەبێت و حکومەتی ھەرێمی کوردستان نەیتوانیوە ئەو قەیرانانە چارەسەر بکات.
بەشداربووان داوایان کرد کە ئەو جۆرە فێستیڤاڵانە لە قەزاکانیش ئەنجام بدرێن چونکە ژمارەیەک لە ھاووڵاتیان ڕێگەیەکی دوور دەبڕن بۆ گەیشتن بە سەنتەری شاری دھۆک.
بەشداربووانی ئەو ھەڵمەتە دەڵێن وەکو خەمخۆرییان بۆ گوندەکانیان و باشکردنی دۆخی ڕێگەوبان بە شێوەیەکی ھەرەوەزیی کار بۆ نۆژەنکردنەوەی ڕێگەی کربچنە سەنگاو دەکەن.
وتیشی، دانوستانەکان راگیرابوون، بەڵام دەستپێدەکەنەوە، پێشی وایە گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی تا ئێستا بەردەستە.
نید پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش رایگەیاندووە، واشنتۆن تائێستا دەیەوێت رێککەوتنی ئەتۆمی زیندوو بکرێتەوە، بەڵام لە ھەمان کاتدا لەگەڵ ھاوپەیمانەکانیشی خۆی ئامادە دەکات بۆ سیناریۆی زیندوو نەکردنەوەی رێککەوتنەکە.
دەشڵێت، ئەمریکا کار دەکات بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ ئەو بابەتانەی کە خاڵی ناکۆکی نێوان ئێران و ئەمریکان، لەبارەی سەردانەکەی ئێنریکی مۆرا رێکخەری یەکێتی ئەوروپاش بۆ تاران رایگەیاندووە، ئەمریکا لە پەیوەندی راستەوخۆدا بووە لەگەڵ مۆرا و پشتگیری تەواوی ھەوڵەکانی دەکەن کە بۆ زیندکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی دەیدات.
سەبارەت بە دەرھێنانی ناوی سوپای پاسدارانیش لە لیستی تیرۆر، وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، ئەگەر ئێران بیەوێت سزاکان لە دەرەوەی چوارچێوەی رێککەوتنی ئەتۆمی لەسەری ھەڵبگیرێت، دەبێت مەترسییەکانی واشنتۆن لەسەر دۆسیی فراوان و گەورەتر لە رێککەوتنی ئەتۆمی نەھێڵێت.
دوپاتیشیکردۆتەوە، ئەگەر بابەتەکانی دەرەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی لە دانوستانەکانی ڤییەننا باسیان لێوە نەکرایە، دەیانتوانی بەخێرایی بگەنە رێککەوتن و جێبەجێی بکەن.
لەلایەکی تریشەوە باڵیۆزی روسیا لە تاران رایگەیاندوە، زیندوکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی ئەگەرێکی تائێستا دور نییە، بەڵام ئێران سورە لەسەر ئەوەی پارێزگاری لە ھێڵە سورەکان بکات، ئاشکراشیکردوە، تائێستا یەکێک لەو بابەتانەی رێگریان لەبەردەم دانوستانەکان دروستکردووە، سوربونی ئێرانە لەسەر داواکارییەکەی بۆ دەرھێنانی ناوی سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆر لە لایەن ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانییەوە.