ئەمریكا: دەمانەوێت رێككەوتنی ئەتۆمی زیندوو بكرێتەوە
کوردسات نیوز
١٣ی ئایاری ٢٠٢٢
وتیشی، دانوستانەکان راگیرابوون، بەڵام دەستپێدەکەنەوە، پێشی وایە گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی تا ئێستا بەردەستە.
نید پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش رایگەیاندووە، واشنتۆن تائێستا دەیەوێت رێککەوتنی ئەتۆمی زیندوو بکرێتەوە، بەڵام لە ھەمان کاتدا لەگەڵ ھاوپەیمانەکانیشی خۆی ئامادە دەکات بۆ سیناریۆی زیندوو نەکردنەوەی رێککەوتنەکە.
دەشڵێت، ئەمریکا کار دەکات بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ ئەو بابەتانەی کە خاڵی ناکۆکی نێوان ئێران و ئەمریکان، لەبارەی سەردانەکەی ئێنریکی مۆرا رێکخەری یەکێتی ئەوروپاش بۆ تاران رایگەیاندووە، ئەمریکا لە پەیوەندی راستەوخۆدا بووە لەگەڵ مۆرا و پشتگیری تەواوی ھەوڵەکانی دەکەن کە بۆ زیندکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی دەیدات.
سەبارەت بە دەرھێنانی ناوی سوپای پاسدارانیش لە لیستی تیرۆر، وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، ئەگەر ئێران بیەوێت سزاکان لە دەرەوەی چوارچێوەی رێککەوتنی ئەتۆمی لەسەری ھەڵبگیرێت، دەبێت مەترسییەکانی واشنتۆن لەسەر دۆسیی فراوان و گەورەتر لە رێککەوتنی ئەتۆمی نەھێڵێت.
دوپاتیشیکردۆتەوە، ئەگەر بابەتەکانی دەرەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی لە دانوستانەکانی ڤییەننا باسیان لێوە نەکرایە، دەیانتوانی بەخێرایی بگەنە رێککەوتن و جێبەجێی بکەن.
لەلایەکی تریشەوە باڵیۆزی روسیا لە تاران رایگەیاندوە، زیندوکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی ئەگەرێکی تائێستا دور نییە، بەڵام ئێران سورە لەسەر ئەوەی پارێزگاری لە ھێڵە سورەکان بکات، ئاشکراشیکردوە، تائێستا یەکێک لەو بابەتانەی رێگریان لەبەردەم دانوستانەکان دروستکردووە، سوربونی ئێرانە لەسەر داواکارییەکەی بۆ دەرھێنانی ناوی سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆر لە لایەن ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانییەوە.