بەم جۆرەش قەڵاچوالان بووە دەروازەی چارەسەرکردنی ئەو قەیران و ناکۆکییانەی چەند مانگێکە سەریانھەڵداوە، کۆبوونەوەکە دوای ئەوە ھات نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و باڵیۆزی ئەمریکا داوایان لە حزبە کوردستانییەکان کرد بە دیالۆگ و گفتوگۆ کێشەکانیان چارەسەر بکەن و ھەرێمی کوردستان لە مەترسییەکان بپارێزن.
بۆ ئەمساڵیش ئەو گەنمەی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە لە جوتیاران دەکڕدرێتەوە نرخەکەی بۆ ھەر تۆنێک ٨٥٠ ھەزار دینارە، جوتیارێکیش لە سنوری خورماتوو دەڵێت، ھێشتا نرخەکە کەمە و جوتیار لە زیاندا دەبێت.
جوتیارانی سنورەکەش دەڵێن، ئەمساڵ بەھۆی ئەوەی نرخی برنج بەراورد بە ساڵانی رابردوو بەرزبوەتەوە، بەشێکی زۆر لە جوتیاران ڕوویان لە چاندنی برنج کردووە، بۆیە چاوەڕان دەکرێت ئەمساڵ بەرھەمی برنجی ئاکرێ نزیک ببێتەوە لە ١٠ ھەزار تۆن.
عادل موراد ساڵی ١٩٤٩ لە بەغداد لەدایکبووە و لە ١٨ی ٥ی ٢٠١٨ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.
عادل موراد ساڵی ١٩٧٥ ڕوو لە دیمەشق دەکات و لەگەڵ سەرۆک مام جەلال و ھەڤاڵەکانیدا یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان دادەمەزرێنن و شۆڕشی نوێ ھەڵدەگیرسێننەوە.
ڕەخنەگران و نووسەرانی بواری فەرھەنگییش ئەمە بە نیشانەیەکی باش دەزانن بۆ چالاکی زیاتری بواری فەرھەنگی و بووژانەوەی ژیان لە دوای کۆرۆنا.