کۆنفرانسەکە لەلایەن ھەر سێ زانکۆی سەلاحەدین و تیشک و زانکۆی سێچنی پۆڵۆنیا ڕێکخراوە و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت و زیاتر لە ٤٠ توێژینەوە لەو کۆنفرانسە دەخرێنەڕوو.
توێژینەوەکانیش دەربارەی گۆڕانکاری و بارودۆخی سیاسی و ئابوری و بەڕێوەبردنە لەسەر ئاستی ھەرێمایەتی و جیھانی.
نەخۆشخانەکە ئاماژە بەوە دەکات لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە و لە ئەگەری دەرکەوتنی کەمتەرخەمی ھەموو بەرپرسیارییەتییەکی یاسایی لە ئەستۆ دەگرن.
بەڕێوەبەری ناحیەکەش داوای ھاوکاری لە حکومەتی عێراق دەکات بە مەبەستی گەڕاندنەوەی ئاوارەکان.
شارەزایەکی بواری ئەمنی و سەربازیش لە کەرکوک دەڵێت، لە ماوەی ڕابردوودا داعش پەلامارەکانی لە پارێزگای کەرکوک خستووەتە ئەو ناوچانەی کێشەی زەوی و زاری کشتوکاڵی تێدایە بۆ ئەوەی عەرەبە ھاوردەکانی بۆ بگەرێتەوە
ئەمەش لە کاتێکدایە تا ئێستا چارەنووسی زیاتر لە ٢٠٠ منداڵ نادیارە کە نەوەی زیاتر لە حەفتا خێزانی شارەکەن.
جوتیارانی کوردی سنورەکەش دەڵێن ھەر ساڵە و بە بیانوویەک دژایەتییان دەکرێت، داواش لە حکومەت و وەزارەتی بازرگانی عێراق دەکەن کیشەکەیان بۆ چارەسەر بکات.
ھەرچەندە خەڵکی ناوچەکە لە بارەی ئەو پارچە شوێنەوارییانەوە زیانیارییان نییە، بەڵام پێشتر لە ھەمان شوێند چەند پارچەیەکی شوێنەواری دۆزراونەتەوە بەو پێیەش ئەرکی ئاشکراکردنی مێژووەکەیان بۆ شوێنەوارناسان جێھێڵراوە.
بڕیاریشە رۆژی پێنج شەممە ، جێنین پلاسخارت لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان کۆببێتەوەو گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان و پەیوەندییەکانی نێوان ھەولێر و بەغداد و مەترسی و ھەڕەشەکانی سەر ھەرێمی کوردستان ھەیە بکەن.