کۆنفرانسەکە  لەلایەن ھەر سێ زانکۆی سەلاحەدین و تیشک و زانکۆی سێچنی پۆڵۆنیا ڕێکخراوە و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت و زیاتر لە ٤٠ توێژینەوە لەو کۆنفرانسە دەخرێنەڕوو.

توێژینەوەکانیش دەربارەی گۆڕانکاری و بارودۆخی سیاسی و ئابوری و بەڕێوەبردنە لەسەر ئاستی ھەرێمایەتی و جیھانی.