لە ٢٠١٤ەوە ٧٤٨ منداڵی خاوەن پێداویستی تایبەت سودمەندبون لە راهێنانی پەروەردەیی
کوردسات نیوز
٤ی ئایاری ٢٠٢٢
کوردسات نیوز
٤ی ئایاری ٢٠٢٢
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت کە لە سنووری پارێزگای سلێمانی و بە دیاریکراوی لە سەنتەری شاری سلێمانی هەڵدەستێت بەئەنجامدانی تاقیکردنەوەی فشاری سەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبادا ئاماژە بە کات و ماوەی تاقیکردنەوەکە کراوە بەمجۆرە:
- ڕۆژی دەستپێکردن: شەممە 15/3/2025
- کاتژمێری دەستپێکردن: 10ـی بەیانی
- ڕۆژی کۆتایی: سێشەممە 18/3/2025
- تێبینی: لەم نێوەدا کارەبای نیشتیمانی بەردەوام کارا دەبێت
ئامانجی تاقیکردنەوەکە:
ئەم تاقیکردنەوەیە ڕێکارێکی ڕۆتینیە کە لەلایەن وەزارەتی کارەباوە ئەنجام دەدرێت بە مەبەستی:
- دۆزینەوە و دیاریکردنی کێشەکانی تۆڕی کارەبا
- دیاریکردنی خاڵە لاوازەکانی سەر تۆڕەکانی گواستنەوە
- چاککردنی سیستەمی دابەشکردنی کارەبا
لە راگەیەندراوەکەشدا هاتووە، جێگەی ئاماژەیە ئەم تاقیکردنەوەیە هەموو گەڕەکەکانی ناوشار ناگرێتەوە و سنوردارە لە چەند شوێنێکی دەست نیشانکراو. هاوکات وەزارەتی کارەبا هاوڵاتیان پێشوەختە ئاگادار دەکاتەوە لە ئەگەری پچڕانی نەخوازراوی کارەبا لەکاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکە.
روسیا و چین و ئێران كۆبوونەوە و جەختیان لەوە كردەوە كۆتایی بە سزاكانی وڵاتانی رۆژئاوا بۆ سەر ئێران بهێنرێت، دوای ئەوەی ترەمپ داوای دەستپێكردنەوەی دانوستانی لەگەڵ ئێران كرد.
جێگری وەزیرانی دەرەوەی روسیا و ئێران و حكومەتی چین لە بەیژینگ سەبارەت بە تاوتوێكردنی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران كۆبوونەوە و وتیان پێویستە هەموو لایەنەكان دەست لە سزاكان و گوشار و هەڕەشەی هێز هەڵبگرن.
كۆبوونەوەكە لە كاتێكدا دێت، لە چەند رۆژی رابردوودا ترەمپ رایگەیاند نامەیەكی ئاڕاستەی رێبەری باڵای ئێران كردووە سەبارەت بە دانوستانكردن و گەیشتن بە رێكەوتنێك كە رێگری بكات لەوەی ئێران ببێتە خاوەن چەكی ئەتۆمی.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی روسیا، لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنیدا دوێنێ پێنجشەممە، کۆمەڵێک بابەتی گرنگیان تاوتوێ کرد، بەتایبەت دۆخی جەنگی ئۆکرانیا کە لە ساڵی 2022ەوە بەردەوامە.
ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تروث سۆشیال" رایگەیاند: "دوێنێ گفتوگۆیەکی بەرهەمدارم لەگەڵ سەرۆک پوتن کرد. دەرفەتێکی باش هەیە بۆ وەستاندنی ئەو جەنگە خوێناوییە."
هەروەها سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کرد کە "داوام لە سەرۆک پوتن کرد گیانی ئەو سەربازە ئۆکرایناییانە بپارێزێت کە خۆیان رادەستکردووە."
بەپێی سەرچاوەکان، ئەم گفتوگۆیە پەیوەندیەکی فەرمی نێوان هەردوو سەرۆکە دوای سەرکەوتنی ترەمپ لە هەڵبژاردنەکانی 2024 و گەڕانەوەی بۆ کۆشکی سپی لە 20ـی کانوونی دووەمی 2025.
شایەنی باسە، ترەمپ لە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردنەکەیدا بەڵێنی دابوو کە ئەگەر سەرکەوتوو بێت، هەوڵی وەستاندنی جەنگی ئۆکراین دەدات، و دەستبەجێ گفتوگۆ لەگەڵ پوتن دەکات.
جەنگی ئۆکراین و روسیا، کە لە 24ـی شوباتی 2022 دەستی پێکرد، تا ئێستا بووەتە هۆی کوژرانی دەیان هەزار کەس لە هەردوو لا، سەرەڕای هەوڵەکانی نێوەندگیری نێودەوڵەتی بۆ وەستاندنی.
کرملین تا ئێستا بەشێوەیەکی فەرمی هیچ لێدوانێکی دەربارەی ناوەڕۆکی گفتوگۆکە نەداوە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت لە نزیکترین کاتدا هەڵوێستی خۆی دەربارەی ئەم گفتوگۆیە بڵاوبکاتەوە.