ئابووری

بەیانی ئەمڕۆ، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت ٦١ سەنت رووی لە بەرزبوونەوە کرد و گەیشتە ٨٠ دۆلار و ٤٠ سەنت، نرخی نەوتی تەکساسیش ٦٥ سەنت بەرزبووەو گەیشتە ٧٥ دۆلار و ٨٤ سەنت بۆ بەرمیلێک. 

دابەزینی بەھای دۆلار پاڵپشتی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی کردووە، ھاوکات حکومەتی ئەمریکا رایگەیاندووە، بۆ پڕکردنەوەی یەدەگی ستراتیژی سێ ملیۆن بەرمیل نەوت دەکڕێت، ئەوەش دوای ئەوەی ئەمساڵ نزیکەی ١٨٠ ملیۆن بەرمیلی لەو نەوتە بۆ دابەزینی بەھای نەوت بەکارھێنا، کە ئەو بڕەش ئاستێکی پێوانەییە کە ئەمریکا بڕیاری لەسەربدات.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"حەیان عەبدولغەنی" لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی عێراق بۆ نەوت و غاز ایگەیاند، پلانیان ھەیە بۆ وەبەرھێنان لەو غازەی ساڵانە بەھەدەر دەدرێت، تا دەگەنە ئەو ئاستەی رێگری لە سوتان و بەھەدەردانی تەواوەتی غاز بگرن، لەرێیەشەوە دەتوانن سودی لێوەربگرن بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا و تەنانەت ھەناردەکردنی.

بەپێی داتا رەسمییەکان، ساڵانە لە عێراق زیاتر لە ١٨ ملیار مەتر پێ سێجا غاز دەسوتێت و بەھەدەر دەچێت، بەوەش دەرفەتی عێراق لە وەبەرھێنان و بەکارھێنانەوەی ئەو غازە لە وزەی کارەبا و ھەناردەکردنی لەدەستدەچێت.  

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت بەرێژەی ٠.٩٧% بەرزبووەوە و گەیشتە ٧٩ دۆلار و ٨١ سەنت، نرخی نەوتی تەکساسیش ٧٢ سەنت رووی لە بەرزبوونەوە کرد و بە سەروو ٧٥ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا. 

ھەفتەی رابردوو نرخی نەوت بەھۆی سستبوونی ئابوری جیھان نزیکەی دوو دۆلار دابەزی، بەڵام پێشبینیەکان بەو ئاڕاستەیەن کە داواکاری لەسەر نەوت بوژانەوە بەخۆیەوە ببینێت. 

وەزارەتی وزەی ئەمریکاش رایگەیاندبوو، بۆ پڕکردنەوەی یەدەگی ستراتیژی نەوتی وڵاتەکە، دەستدەکەنەوە بە کڕینی نەوتی خاو.  



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویکردووەتەوە، دەستبەرداربوونی یەکێتی ئەوروپا لە کڕین و بەکارھێنانی غازی روسیا، رەوشێکی نالەباری لە ئەوروپا دروستکردووەتەوە و بووەتە ھۆی بەرزبوونەوەی لە رادەبەدەری بەکارھێنانی کارەبا لەلایەن ھاوڵاتیانەوە، جگە لەوەش لەئێستادا زیانەکانی یەکێتی ئەوروپا بەھۆی دەستبەرداربوون لە غازی روسیا یەک ترلیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر یەکێتی ئەوروپا سزا و گەمارۆکانی سەر کەرتی وزەی روسیا ھەڵنەوەشێنێتەوە، تا ساڵی ٢٠٢٦ ئەو رەوشە خراپەی لە ئەوروپا دروستبووە، بەردەوام دەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی ساڵح ئابادی، پارێزگاری بانکی ناوەندی ئێران رایگەیاند، خۆپیشاندانەکان ھۆکارێک بوون بۆ داڕوخانی بەھای تمەن بەرامبەر دۆلار، سەبارەت بە بەرزبوونەوەی رێژەی ھەڵئاوسانیش لە سەرەتای ئەمساڵدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، گشتاندنی یارمەتییەکان و زیادکردنی ئەنجومەنی باڵای کار بۆ ٥٧% و گۆڕانکاری لە بنەمای گومرگی، بووەتە ھۆی ھەڵکشانی زیاتری ھەڵئاوسان.

ھاوکات، ژمارەیەک پەرلەمانتاری ئێران داوای لێپێچینەوەیان لە بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی ئێران کرد بەھۆی داڕوخانی بەھای دراوی ئێرانی و لێدوانە دژبەیەکەکانی سەبارەت بە زیادبوونی داھاتی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی بەھۆی بەرزبوونەوەی ھەناردەکردنی نەوت، لە کاتێکدا داڕمانی بەھای تمەن بەردەوامە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بانکی ناوەندی عێراق بۆ ڕۆژی دووشەممە ١٣٥ ملیۆن دۆلار دەخاتەڕوو کە ٥٩ ملیۆن دۆلاری بە کاش و ٧٦ ی بە حەواڵە دەبێت.

ھەروەھا بانکی ناوەندی عێراق بۆ ڕۆژی سێشەممە ١٠٤ ملیۆن دۆلار دەخاتەڕوو کە ٤٦ ملیۆن دۆلاری بەکاش و ٥٨ بە حەواڵە دەبێت . 

لەئێستادا بەھای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر ١٥١.٥٠٠ دینار لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو مامەڵەی پێوە دەکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ لە بازاڕی وزەی جیھان، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە رێژەیەکی کەم رووی لە بەرزبوونەوە کرد و گەیشتە ٨٢ دۆلار و ٧١ سەنت، بەڵام نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساس چوار سەنت دابەیزینی تۆمارکرد و گەیشتە ٧٧ دۆلار و ٢٤ سەنت. 

ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتیش پێشبینیکردووە، ساڵی ٢٠٢٣ داواکاری لەسەر نەوت بەبڕی یەک ملیۆن و ٧٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیادبکات. داتاکانیش ئەوەیان خستووەتەڕوو، کە گواستنەوەی نەوت لە چینەوە رووی لە بوژانەوە کردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بانکی ناوەندیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، دابەزینی بەھای دینار لە چەند رۆژی رابردوودا دەگەڕێتەوە بۆ بوونی چەند ھۆکارێک، لەوانە دامەزراندنی سەکۆیەکی ئەلیکترۆنی، کە بووەتە ھۆی بەرزبوونەوەی خواست لەسەر کڕینی دۆلار.

راشیگەیاند، خستنەڕووی دراوی بیانی پەیوەندی بە سەرچاوەی داراییەوە نییە، بەڵکو پەیوەستە بە گرتنەبەری رێکارە کارگێڕی و وردبینییەکان، کە چەند رۆژی داھاتوو کۆتایی دێن و فەرمانکراوە بەخێرایی خواستی بانکەکان لە دابینکردنی دراوە بیانییەکان جێبەجێ بکرێت.

نزیکەی ھەفتەیەکە لە بازاڕەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان، نا جێگیریی لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراودا ھەیە و بەھای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلار دابەزینی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە.

خستنەڕووی دراوی بیانی لە ئێستادا ھیچ پەیوەندی بە سەرچاوەی داراییەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بە گرتنەبەری رێکارە کارگێڕییەکان و وردبینییەکان ھەیە کە لەچەند رۆژی داھاتوودا تێدەپەڕێنرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی داتا جیھانییەکان، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بەڕێژەی ١.٠٦% بەرزبوونەوەی تۆمارکرد و گەیشتە ٧٨ دۆلار و ٨٢ سەنت ، نرخی نەوتی خاوی ئەمریکاش بەڕێژەی ١.٠١% رووی لە بەرزبوونەوە کرد و بە ٧٣ دۆلار و ٨٩ سەنتەوە مامەڵەی پێوەکرا. 

داخستنی ھێڵی بۆری "کی ستۆن" کە رۆژانە نزیکەی ٦٢٠ ھەزار بەرمیل نەوت رەوانەی ئەمریکا دەکات، کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت کرووە، بە تایبەت کە ئەمریکا گەورەترین بەکاربەری نەوتی خاوە لە جیھاندا. 

ھاوکات کەمکردنەوەی کۆت و بەندەکانی روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا لە وڵاتی چینیش کاریگەری ھەبووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی وزەی جیھان، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت ٤٤ سەنت رووی لە بەرزبوونەوە کرد و گەیشتە ٧٦ دۆلار و ٥٦ سەنت، نرخی نەوتی تەکساسیش ٥٧ سەنت رووی لە بەرزبوونەوە کرد و گەیشتە ٧١ دۆلار و ٥٩ سەنت بۆ بەرمیلێک. 

بەرزبوونەوەی نرخی نەوتیش لە بازاڕەکانی جیھان بەھۆی بەردەوامی داخستنی ھێڵی سەرەکی نەوتە کە نەوتی خاو رەوانەی ئەمریکا دەکات، ھەروەھا ھەڕەشەکانی "ڤلادمیر پوتن" سەرۆکی روسیا بە کەمکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنان لە دژی وڵاتانی رۆژئاوا  کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەکە ھەبووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمپانیای نەوتی پارێزگای میسان رایگەیاند، لەکاتی بەرھەمێنانی نەوت لە سەرجەم کێڵگە نەوتییەکانی عێراق بڕێکی زۆر غاز بەفیڕۆ دەچێت و ھیچ سوودێکی لێوەرناگیرێت، بەڵام وەک کۆمپانیای نەوتی پارێزگای میسان بەرنامە و پلانێکی تایبەتیان ئامادەکردووە بە مەبەستی بەکارھێنانەوەی ئەو غازە بۆ بەرھەمێنانی وزە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە دوای گۆڕانکاری و بەرەوپێشبردن و نۆژەنکردنەوەی سەرجەم بیری نەوتی کێڵگەکانی پارێزگای میسان، لەئێستادا بەرھەمھێنانی نەوتیان گەیاندووەتە زیاتر لە ٧٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە ٧٩ دۆلار و ٥٠ سەنت و بەڕێژەی ٠٣% دابەزی.

ھەروەھا نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسیش بە ٧٤ دۆلار و ٣٠ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەڕێژەی ٠٢% دابەزیوە.

دابەزینی نرخی نەوتی خاو لە جیھاندا پاش دیاریکردنی نرخی نەوتی روسیا دێت لەلایەن وڵاتانی جی حەوت و ئوستوراڵیاوە کە ھەر بەرمیلێک نەوتی روسیا لە دەریاوە ٦٠ دۆلار دەبێت.

 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بانکی ناوەندی عێراق بۆ ئەمڕۆ ١٥٨ ملیۆن دۆلاری خستووەتەڕوو، بەڵام بڕیارە بۆ ڕۆژی پێنجشەممە ١٢٥ ملیۆن دۆلار بخاتەڕوو.

زۆربەی ئەوانەی لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو کاردەکەن، دۆلار دەکڕن و کەمترینیان دۆلار دەفرۆشن بە تایبەت دوای ئەوەی بانکی ناوەندی بۆ سبەینێ پێنجشەممە خستنەڕووی دۆلاری کەمکردەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی وزەی جیھان، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بەڕێژەی ٢.٢% بەرزبووەوە و گەیشتە ٨٧ دۆلار و ٤١ سەنت، نەوتی تەکساسیش بەرێژەی ٢% بەرزبووەو و یەک بەرمیل گەیشتە ٨١ دۆلار و ٦٢ سەنت. 

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەدوای کۆبوونەوەکەی دوێنێی رێکخراوی ئۆپیک پڵەس ھات، کە تێیدا بڕیاردرا ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت بەجێگیری بمێنێتەوە. 

ھۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێنرێتەوە بۆ کەمکردنەوەی رێکارەکانی قەدەغەی ھاتووچۆ بۆ روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا لە چەند شارێکی تری وڵاتی چین، بەو پێیەی ئەو وڵاتە یەکێکە لە گەورەترین ھاوردەکاری نەوت لە جیھاندا. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی نەوتی عێراق، بەسەرپەرشتی کۆمپانیای سۆمۆ پلانێکیان داڕشتووە بە مەبەستی زیاتر پێشخستن و گەشەپێدانی کەرتی نەوت بەتایبەتیش لە بوارەکانی بەرھەمێنان و زیادکردنی یەدەگی نەوت و فراوانکردن و گۆڕانکاری لە شێوازی رێگەکانی ھەناردەکردن و نۆژەنکردنەوەی بۆرییەکانی نەوت لە پێناو زیادکردنی داھات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکێک لە بڕگەکانی پلانەکە نۆژەنکردنەوەی تۆڕی بۆرییەکانی ھەناردەی نەوتە، کە لەئێستادا بەھۆی کۆنی سیستمەکەوە بڕێکی زۆر نەوت لەکاتی ھەناردەکردندا بەفیڕۆ دەچێت و ھەندێک لەبیرە نەوتەکانیش پێویستیان بە گۆڕانکاری و نۆژەنکردنەوە ھەیە، جەختیشیکردەوەتەوە، پلانەکە بەتەواوی ئامادەکراوە و لە داھاتوویەکی نزیکدا دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویکردەوە، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکانی کۆمپانیای سۆمۆ لە مانگی تشرینی دووەم بڕی ٩٩ ملیۆن و ٨٦٧ ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردەکراوە و داھاتەکەی گەیشتووەتە ھەشت ملیار و ٢٣١ ملیۆن دۆلار.

رونیشیکردووەتەوە، لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشور ٩٧ ملیۆن و ٢٠٤ ھەزار بەرمیل و لە کێلگە نەوتییەکانی کەرکوکیش ٢ ملیۆن ٣٦٣ ھەزار بەرمیل ھەناردەکراوە و  تێکڕای رۆژانەی ھەناردەکردن ٣ ملیۆن و ٣٢٩ ھەزار بەرمیل بووە و تێکڕای نرخی بەرمیلێک نەوتیش گەیشتووەتە ٨٢ دۆلار و ٤١٧ سەنت.

بەراورد بە مانگی تشرینی یەکەم داھات و نرخی نەوتی عێراق کەمیکردووە و لە مانگی تشرینی یەکەمدا داھاتی نەوت ٩ ملیار و ٢٥٨ ملیۆن دۆلار بووە و نرخی بەرمیلێک نەوتیش ٨٨ دۆلار و ٣١ سەنت بووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...7891011...15