وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، کۆی گشتی بڕی ھەناردەکردنی نەوتی خاو بۆ مانگی کانوونی یەکەمی رابردوو بڕی ١٠٣ ملیۆن و ٢٨١ ھەزار بووە و داھاتەکەشی حەوت ملیار و  ٦٠٦ ملیۆن دۆلار بووە.

ھەروەھا کۆی بڕی ھەناردەکراوی نەوتی خاو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق سەد ملیۆن و ٧٣٥ ھەزار بەرمیل بووە، لەکاتێکدا لە کێڵگەکانی کەرکوکەوە یەک ملیۆن و ٢٢٣ ھەزار بەرمیل ھەناردەکراوە.

وەزارەتی نەوتی عێراق تێکرای یەک بەرمیل نەوتی لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوودا بە ٧٣.٦ دۆلار فرۆشتووە.