عێراق

لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا راپۆرتێک لەبارەی رەوشی عێراقییەکانی نیشتەجێی ئۆکراین خوێندراوەتەوە و ھەوڵەکانی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بۆ ھاوکاریکردنیان و چاودێریکردنی رەوشیان و ئاسانکردنی رێکارەکانی گواستنەوەیان خراوەتەروو .
لەو چوارچێوەیەشدا ئەنجومەنی وەزیرانی رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ئەوەی بڕی ٣٠٠ ھەزار دۆلار بۆ وەزارەتی دەرەوە تەرخان بکرێت بۆ ئاسانکردنی گەراندنەوەی عێراقییەکانی نیشەجێی ئۆکراین .
 
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حاکم زاملی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، لە ڕۆژانی داھاتوودا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەدەچێت و دەنگ دەدرێت لەسەر کردنەوەی دەرگای خۆ کاندید کردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە میانی بەشداریکردنی لە پیشانگەی نێودەوڵەتی ئاسایش و بەرگری کە لە بەغداد، جومعە عیناد وەزیری بەرگری عێراق بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ھەماھەنگی زۆر باش لە نێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپا ھەیە و زۆرینەی ڕێکارەکانی پێکھێنانی دوو لیوای ھاوبەش لە نێوان پێشمەرگە و سوپاش تەواو بووە و بەمنزیکانە لیواکان دەست بەکاردەبن.

ھاوکات، یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، ئەو دوو لیوا ھاوبەشە ئەرکیان پرکردنەوەی بۆشاییەکان دەبێت لەو ناوچانەی ھێڵی نێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی حاکم زاملی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دڵنیایی نییە لە بەرامبەر مەترسییەکانی تیرۆر و چاوچنۆکییەکانی دەرەکی، کە لەسەر ھەژموون و خۆسەپاندن بنیات نراوە، لەبەر ئەو ھۆکارانە عێراق پێویستی بە دامەزراوەیەکی سەربازیی و ئەمنی بەھێز ھەیە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، عێراق لە کاتەدا پێویستی بە پسپۆڕی و کەلوپەلی پێویست ھەیە بۆ بەرگریکردن لە نیشتیمانەکەی.

داواشی لە لایەنە ئەمنی و سەربازییەکان کرد، سود وەربگرن لە پسپۆڕی و شارەزایانی ناوخۆیی و بیانی، لە پێناو گەشەپێدانی تواناکانیان، بە تایبەتی لە بوارەکانی پەیوەندیی و تەکنەلۆژیا پێشکەوتووەکانی ئەو بوارە.

زاملی داوای لە وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگری عێراقیش کردووە، تێڕوانینێکی ستراتیژی گشتگیر پێشکەش بکەن، بۆ دیاریکرکردنی پێداویستییەکانیان، لە پێناو گەشەپێدانی دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەکان لە بواری پڕچەککردن و ڕاھێنان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەسەر سکاڵای چەند پەرلەمانتار و ھاووڵاتییەک لە بارەی دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار ئەمڕۆ جارێکی تر دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق، کۆدەبێتەوە و بڕیار دەدات، کە ئایا بۆ دووەمجار کردنەوەی دەرگەی خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، لە لایەن سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە، دەستووریبووە یان نادەستووریبووە، ڕۆژی ٢٣ی مانگی ڕابردووش، دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق کۆبووەوە و بەڵام بڕیاری لە بارەی سکاڵاکانەوە نەدا.

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دووجار لە ١١ تا ١٣ی کانوونی دووەم و ١١ تا ١٣ی شووبات، دەرگای خۆکاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کردەوە، لەو دوو ماوەیەشدا ٥٦ کەس خۆیان کاندید کرد، بەڵام بە ھۆی نەبوونی مەرجە یاسایی و دەستوورییەکان، کاندیدبوونی ٢٣ کەسیان ڕەتکرایەوە و ئێستا ٣٣ کەس کاندیدن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی شانەی ئەمنی عێراق، بۆردومانەکان بە پشت بەستن بە زانیاری ھەواڵگری ئەنجامدراون کە لە دەزگای ھەواڵگری نیشتمانی عێراق وەریانگرتووە و بۆ ئەنجامدانی بۆردومانەکانیش ھەماھەنگیان لەگەڵ شانەی ھێرشەکانی سەر لە فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان ھەبووە.

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە کە بۆردومانەکان لە ڕێی فڕۆکەی ئێف ١٦ەوە لە ناوچەی شوعەیبی پارێزگای ئەنبار ئەنجامدراون و لە ئەنجامدا ٣ تیرۆریستی داعش کوژراون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی عەباس جیھانگیر، وتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، ڕایگەیاند، پێنج ھەزار و ٥٣٥ ھاووڵاتی عێراقیی کە بە شێوەیەکی یاسایی چوونەتە ئۆکراین، بەھۆی ھێرشەکانی ڕووسیا لە خاکی ئۆکراین گیریانخواردووە.

ڕاشیگەیاند، تا ئێستا ھیچ ڕێکارێکیان بۆ گەڕاندنەوەی ئەو ھاووڵاتیانە بۆ عێراق یان گواستنەوەیان بۆ وڵاتانی دراوسێی ئۆکراین ئەنجامنەداوە، بەڵام لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە و کونسوڵخانە و باڵیۆزخانەی عێراق لە ئۆکراین ھەماھەنگی دەکەن و لە پەیوەندیدان لەگەڵ ئەو ھاووڵاتیانە، بۆ دابینکردنی تێچووی گواستنەوەیان.

ڕۆژی دووشەممە، ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتی دەرەوە، باڵیۆزخانەکانی عێراقی لە ئۆکراین و ھەنگاریا و پۆڵەندا و ڕۆمانیا، ڕاسپاردووە پاسپۆرتی تێپەڕین بدەن بەو ھاووڵاتییە عێراقیانەی، کە لە کاتی جێھێشتنی خاکی ئۆکراین پاسپۆرتەکانیان ونکردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵیی عێراق بۆ بڕیاردان لەسەر دەستووریبوون یان نادەستووریبوونی دووبارەکردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردن، بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کۆبۆوە و لە کۆبونەوەکەدا بریاردرا لەسەر ئەوەی کە ھیچ بڕگەیەکی دەستوریی نیە دەسەڵات بداتە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ کردنەوەی دەرگای خۆ کاندیدکردنەوە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار ، بەڵام دەکرێت ئەو بابەتە لە ئەنجومەنی نوێنەران بخرێتەروو بۆ ئەوەی پەرلەمانتاران بە دەنگدان  بریاری لەسەر بدەن نەک سەرۆکایەتی ئەنجومەنەکە .

ئەوە لەکاتێکدایە لەماوەی رابردوودا ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دووجار، دەرگای خۆکاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کردەوە، لەو دوو ماوەیەشدا ٥٦ کەس خۆیان کاندید کرد، بەڵام بەھۆی نەبوونی مەرجە یاسایی و دەستوورییەکان، کاندیدبوونی ٢٣ کەسیان رەتکرایەوە و ئێستا ٣٣ کەس کاندیدن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەباس زاملی سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح ئاماژەی بەوەکرد، ھاوپەیمانی فەتح پێشوازی لە بڕیاری دادگای فیدراڵی دەکات سەبارەت بە نادەستوری بوونی دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، جەختیشی کردەوە، جارێکی تر دادگای عێراق بەھێزی و کاریگەری خۆی سەلماند.

سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح داواشی کرد ، پشتیوانی دادگای فیدراڵی بکرێت و رێز لە بڕیارەکانی بگیرێت .


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کازمی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا ئاشکرای کردووە، حکومەتی عێراق رێککەوتنێکی لەگەڵ حکومەتی چین کردووە، لە نێو رێککەوتنەکەدا دروستکردنی ١٠٠٠ خوێندنگە جێگە کراوەتەوە. 

وتیشی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ چین بۆ بونیادنانی خوێندنگە دەیسەلمێنێت کە حکومەتەکەی ھەموو بەرپرسیارێتییەکی لە ئەستۆ گرتووە، وتیشی پابەند دەبن بە ھەموو ئەو رێککەوتن و لێکتێگەیشتنانەی لەگەڵ وڵاتاندا ئیمزایانکردووە.

رێککەوتنی درووستکردنی خوێندنگە لە کاتێکدایە کە کەمی خوێندنگە یەکێکە لە گرفتەکانی بەردەم پرۆسەی خوێندن لە عێراقدا.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فیراس موسلماوی ئەندامی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، لێپرسینەوە لە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەن چونکە سەردانەکەی بۆ تورکیا لە کاتێکی ھەستیاردا بووە، بە تایبەتی کە وڵات بە قەیرانێکی سیاسییدا تێپەڕدەبێت. 

کاردانەوەی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دوای ئەوە دێت کە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و خەمیس خەنجەر سەرۆکی ھاوپەیمانی سەروەری ھەفتەی رابردوو سەردانی تورکیایان کرد و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا بە ئامادەبوونی سەرۆکی دەزگای میتی تورکی کۆبوونەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"محەمەد بەیاتی" ئەندامی ھاوپەیمانی فەتح رایگەیاند، کۆبوونەوەی "حەلبوسی" و "خەنجەر" لەگەڵ سەرۆکی تورکیا و سەرۆکی ھەواڵگری ئەو وڵاتە، جێی گومانە و مەبەستی لە پشتەوەیە، چونکە سەردانەکان بۆ وڵاتانی دراوسێ دەبێت لەسەر ئاستی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران و تیمی وزاری بێت، نەک بەو شێوەیەی کە کراوە.


"محەمەد بەیاتی" وتیشی، رەنگە ئەو سەردانە ئاسایی و سیاسی نەبێت، بەڵکو مەبەستی تری لە پشتەوە بێت و ئەوەش دەبێت قبوڵ نەکرێت.


ئەو ئەندامە راشیگەیاند، ئەردۆغان و پارتی داد و گەشەپێدان رایانگەیاندووە، نزیکبوونەوەی نێوان "حەلبوسی" و "خەنجەر" بەھۆی تورکیاوە بووە، ئەوەش ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی پەیوەندییەک لەو نێوەندەدا ھەیە و مەبەستەکەی روون نییە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران، دەنگیدا لەسەر ٢٥ لیژنە ھەمیشەییەکانی پەرلەمان، ھاوکات لیژنەیەکی تایبەت بە ھەمواری ئەرکەکانی لیژنەکان لە پەیڕەوی ناوخۆشدا پێکھێنا.

ھەر لە دانیشتەکەی ئەمڕۆدا ئەنجومەنەکە میوانداری عەلی عەلاوی وەزیری دارایی کرد، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر نرخی دۆلار و کاریگەرییەکانی لەسەر بازاڕ، کە بەھۆی بەرزبوونەوەی نرخی کەلوپەلەوە زیانی بە چینی ھەژار گەیاندووە.

ھەر لە میواندارییەکەدا گفتوگۆ کرا دەربارەی قەرزی گشتی و سیاسەتی دارایی وەزارەتەکە.

ئەنجومەنی نوێنەران ئەو بڕیارەی حکومەتی عێراقی ھەڵوەشاندەوە کە سەڕەڕای کارەکەی خۆی، وەزیری نەوتی ڕاسپاردبوو، بۆ ئەرکی بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی نیشتیمانی، بەھۆی ئەوەی پێچەوانەی یاسایە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زۆرینەی لایەنە سیاسییەکان کۆکن لە سەر ئەوەی دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆ پاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسا و دەستورە، بۆ موجامەلەی لایەنێکی دیاریکراو.

یاسا ناسان و چاودێرانی ڕەوشی عێراق پێیان وایە سبەینێ دەزگای دادوەریی بێلایەنی و نەزاھەتی خۆی دەردەخات، ھەموو دواخستنەکانی پێشووش لە دەرکردنی بریاری یەکلاکەرەوە لە لایەن دادگاوە، بۆ ئەوە بووە کە ماڵی کوردی یەکبخرێت، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت لە کۆتاییدا دادگا برٍیار بدات لەسەر ڕەتکردنەوەی دەرگای پاڵاوتن بۆ بۆ جاری دووەم.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، وەزارەتی دەرەوە باڵیۆزخانەکانی عێراقی لە ئۆکراین، ھەنگاریا، پۆڵەندا، ڕۆمانیا ڕاسپاردووە بە پێدانی پاسپۆرتی تێپەڕین بەو ھاوڵاتییە عێراقیانەی کە لە کاتی جێھێشتنی خاکی ئۆکراین پاسپۆرتەکانیان ونکردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەھۆی ڕەوشی ئێستای ئۆکراینەوە، پێویستە لەسەر باڵیۆزەخانەکانی عێراق ڕاسپاردەیان ھەبێت بۆ ھاوڵاتیانی عێراقی، کە بە ڕێگەی ئارامدا ئاڕاستەیان بکەن.




بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...251252253254255...338