ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵیی عێراق بۆ بڕیاردان لەسەر دەستووریبوون یان نادەستووریبوونی دووبارەکردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردن، بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کۆبۆوە و لە کۆبونەوەکەدا بریاردرا لەسەر ئەوەی کە ھیچ بڕگەیەکی دەستوریی نیە دەسەڵات بداتە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ کردنەوەی دەرگای خۆ کاندیدکردنەوە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار ، بەڵام دەکرێت ئەو بابەتە لە ئەنجومەنی نوێنەران بخرێتەروو بۆ ئەوەی پەرلەمانتاران بە دەنگدان  بریاری لەسەر بدەن نەک سەرۆکایەتی ئەنجومەنەکە .

ئەوە لەکاتێکدایە لەماوەی رابردوودا ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دووجار، دەرگای خۆکاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کردەوە، لەو دوو ماوەیەشدا ٥٦ کەس خۆیان کاندید کرد، بەڵام بەھۆی نەبوونی مەرجە یاسایی و دەستوورییەکان، کاندیدبوونی ٢٣ کەسیان رەتکرایەوە و ئێستا ٣٣ کەس کاندیدن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.